سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەرپرسی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان: ئەندامی ئافرەتمان هەیە و بەشداریشان لەپێشبڕكێی قورئاندا كردوە
كورديو - دڵشاد خۆشنوس
كاوە شاكر، بەرپرسی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان، لەساڵی 1968 لەشاری هەولێر لەدایك بوەو، ئێستا لەگەڕەكی هەڤاڵان دادەنیشێت و خاوەنی بڕوانامەی ناوەندیە و فەرمانبەرە بەقورئان خوێن و بانگ بێژ دامەزراوە لەمزگەوتی جەلیل خەیات كەگەورەترین مزگەوتی پایتەختی كوردستانە، هەروەها بەرپرسی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردسانە، لەم چاوپێكەوتنەی كوردیودا باس لەكۆمەڵەكەیان و چالاكیەكانیان دەكات.
كوردیو : كۆمەڵەی قورئان خوێنان كەی دامەزراوە.
كاوە شاكر: لەساڵی2001 دامەزراوە و لەساڵی 2004 كۆنفراس و هەڵبژاردنمان كردوە.
كوردیو : ڕێژەی ئەندامتان چەندە؟
بەس لەناو شاری هەولێر 436 ئەنداممان هەیە بەپیاو و ئافرەت.
كوردیو : مەرجی ئەندام بوون چیە؟
كاوە شاكر: مەرجی ئەندام بون بریتیە لەوەی یەكەم دانیشتووی كوردستان بێت، دووەم، تەمەنی لە18ساڵ كەمتر نەبێت، سێ یەم، شارەزایی تەواوی لەقورئانی پیرۆزدا هەبێت و خاوەن ڕەوشتی بەرزبێت.
كوردیو : چالاكیەكانی ئەم كۆمەڵەیە لەچی چوارچێوەیەكدا ئەنجام دەدرێت و بریتین لەچی؟
كاوە شاكر: چالاكی یەكانمان ئەوەیە كەئەندامەكانمان بەشداریانكردوە لەپێش بڕكێیەكانی جوان خوێندنی قورئان، لەشارەكانی بەغداد و بەسرە و سلێمانی و كەربەلا و هەولێر كەتێَیدا ئەندامەكانمان پلەی یەكەم و دوەم وسێ یەمیان بەدەست هێناوە، لەناو ئافرەتانیشماندا بۆ یەكەم جار بەشداریان كردوە، بەڵام هیچ پلەیەكیان بەدەست نەهێناوە.
كوردیو : ئێوە وەكو كۆمەڵە هیچ خەڵاتێك یان ڕێزلێنانێكتان بۆ ئەو كەسانە نەبوە كەئەندامی ئێوەن و پلەی باشیان بەدەست هێناوە؟
كاوە شاكر: نەخێر ئێمە بودجەیەكی كەممان هەیە، بەڵام داوەمان لەحكومەت كردوە، بەڵام تائێَستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
كوردیو : بۆچی پێشبڕكێ ناكرێت لەشاری هەولێر وەك لەزۆربەی شارەكانی عێراق دەكرێت ؟
كاوە شاكر: ئەگەرپشتگیریمان بكرێت لەڕووی ماددی و مەعنەویەوە، ئەوا دەتوانین بەو كارە هەستین و ئەنجامی بدەین، داواشمان لەوەزارەت كردوە كەپێشبڕكێیەك لەهەولێر ساز بكەین، هەر هیچ نەبێت لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵام وا دیارە وەزارەتی ئەوقاف خۆی پێی خۆشە ئەو كارە ئەنجام بدات.
كوردیو: ئایا قورئان خوێنتان ناردۆتە دەرەوە؟
كاوە شاكر: نەخێر ئێمە ئەو دەسەڵاتەمان نیە و ئەوە زیاتر لەتوانای وەزارەتدایە نەك ئێمە.

