سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خواپەرستی راستەوخۆیە.....عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی //// عیبادەت و خواپەرستی راستەوخۆیە و موسڵمان هیچ پێویستی بە زانای دینی نیە ببێتە واسیتە لە نێوان ئەو و پەروەدگاریدا, یان دوعاو نزای بۆ بكات, یا لێی خۆشبێت و تكاو شەفاعەتی بۆ بكات, بەڵكو خۆی لە هەركات و هەر جێگایەكدا بیەوێت دەتوانێت بە دڵ و بە گیان راستەوخۆ ڕووبكاتە پەروەردگاری و لێی بپاڕێتەوە, بەنیەتی پاكەوە بەندایەتی خۆی بكات, داوای یارمەتی و كۆمەكی لێ بكات, چونكە هەر ئەوە دێت بەهانایەوە و دوعاكانی قبوڵ دەكات, بیسەرە و زانایە بە نهێنی و ئاشكراكانی.
خوای گەورە لەوبارەوە دەفەرموێت:{وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186)} [البقرة] واتە: ئەی پێغەمبەر! هەر كاتێك بەندەكانم پرسیارت لێ دەكەن دەربارەم, ئایا دوورم لێیانەوە یا نزیك؟ دەبێ بزانن من زۆر نزیكم لێیانەوە, بەهاناو پاڕانەوەو دوعا گۆیانەوە دێم و وەڵامیان دەدەمەوە هەركە لێم بپاڕێنەوە, دەبا ئەوانیش وەڵامی فەرمان و داخوازی من بدەنەوەو, فەرمانەكانم پشتگوێ نەخەن, باوەڕی تەواوو پتەویان بە من هەبێت, بەڵكو رێی راست بۆ خۆ بەدی بكەن. بەڵێ دوعاو پاڕانەوە لە دەرگای پەروەردگاردا بناغەی بڕواو دڵسۆزی نیشاندانە, بۆیە پێغەمبەران بایەخێكی زۆریان بە دوعاكردن داوە.مادەم خوای گەورە ئەوەندە نزیكە لە بەندەكانیەوەو دەبیستێت و دێت بە هاواریانەوە, كەواتە ئیتر پێویستییان بە واسیتە نیە بەهیچ بەدیهێنراوێكی تر, هەروەك دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (4)} [الحديد] واتە: ئێوە لەهەر جێگایەكدا بن, خودا بە زانیاری و ئاگاداری خۆی لەگەڵتاندایە, بیناو ئاگادارە بە گشت كردەوەكانتان.هەروەها دەفەرموێت:{وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَڕيدِ (16)} [ق]واتە: بەراستی ئێمە ئادەمیزادمان دروستكردوەو بە وەسوەسەو خەیاڵاتی دڵیشی دەزانین, ئێمە لە شاڕەگی لاملی نزیكترین لێیەوە. مەبەست لەو نزیكیە زاتی خۆی نیە, بەڵكو مەبەست ئەوەیە خوای گەورە زانینی تەواوی بە هەموو جموجوڵێكی تەواوی ئادەمی هەیە, زانست و زانیاری ئەو دەوری هەموو شتێكی داوە لەم بوونەوەرەدا. ئیسلام دینێكی كامیل و گشتگیرە پێویستی بەكەس نیە یاساو رێسای بۆ زیاد بكات یا كاری یاسادانان بگرێتە ئەستۆی خۆی با لەهەر پلەو پایەیەكدا بێت, چونكە ئەوە كاری ئەو نیە بەڵكو تایبەتە بە خوای پەروەردگارەوە.جولەكەو گاورەكان حاخام و قەشەكانی خۆیان كردبوو بە خوای خۆیان و گوێڕایەڵی و فەرمانبەردارییان بۆ دەكردن, ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان حەڵاڵیان بۆ حەرام دەكردن و حەرامیان بۆ حەڵاڵ دەكردن .. هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت:{اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْڕكُونَ (31)} [التوبة] واتە: زاناو عابیدەكانیان كردوە بەپەروەردگار لەجیاتی خوا, هەروەها مەسـیحی كوڕی مەریەمیش(یان كـردوە بــە خوا) لـە كاتێكدا فـەرمانیان پێ نـەدراوە بێجگە لــەوەی كەیەك خوا بپەرســتن, كــە هیچ پەرســتراوێكی ڕاست نی یە بێجگە لەئەو پاك و بێگەردی بۆ ئەو (خـوا) لەوەی دەیكـەنە هاوبەشی.
* عەدی كوڕی حاتەمی تائی رەزای خوای لێ بێ كە باوكی بۆ سەخاوەت و بەخشندەیی بەناوبانگ بوو, لە سەردەمی نەفامیدا ببوو بە گاور, كاتێك پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم مەككەی رزگار كرد هەڵهات بۆ ناو گاورەكان و مەككەی بەجێهێشت, خوشكەكەی و هەندێ لە كەس و كارەكەی بە دیل گیران پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رێزی لە خوشكەكەی گرت و بێ بەرامبەر ئازادی كردو ناردیەوە بۆ لای عەدی, خوشكەكەی موسڵمان بوو داوای كرد لە عەدی كە موسڵمان بێت, چونكە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم زۆر بە بەزەیی و میهرەبانە, ئەویش كە گەورەی قەومەكەی خۆی بوو, لەگەڵ خوشكەكەی گەڕایەوە بۆ مەدینەو چووە خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و, خاچێكی زیوی لەملدا بوو, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەم ئایەتەی بۆ خوێندەوە:{اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْڕكُونَ (31)} [التوبة]. عەدی وتی: ئەی پێغەمبەر! ئێمە ئەوانەمان نەپەرستووە. پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: بەڵێ ئەوانەتان پەرستووە, ئەی ئەوانە حەڵاڵیان بۆ حەرام نەدەكردن و حەرامیان بۆ حەڵاڵ نەدەكردن بە ئارەزووی خۆیان, ئێوەش شوێنكەوتەی ئەوان نەبوون و گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداریتان بۆ نەدەكردن؟ وتی: بەڵێ وابوو. فەرمووی: ئەوە پەرستن و بەندایەتی كردن بووە بۆیان .!!. لە ئیسلامدا جێگەی ئەوانە نابێتەوە كە بەناوی دینەوە و لە ژێر ناونیشانی جۆراو جۆردا دەستی خەڵك دەبڕن و بازرگانی بەسەر دینی خواوە دەكەن, گوایە خەڵك لە خوا نزیك دەكەنەوە و لە قیامەتدا تكاو شەفاعەتیان بۆ دەكەن, خۆیان دەكەنە واسیتە لە نێوان خوا و بەندەكانیدا, ئیسلام لەوانە بەرییە, چونكە ئەوانە خەڵكی سادەو ساویلكە فریودەدەن بۆ مەرامی خۆیان و دەیان روتێننەوە, كە بەداخەوە تا ئێستاش ئەو دیاردەیە لە زۆرشوێندا بەردەوامە.. موسڵمان دەبێت هۆشیار بێت و بەوانە نەخەڵەتێت, بزانێت خوای گەورە دێت بەهاناو هاواریەوە, هەر ئەوە رزگاری دەكات لە تەنگانەو رزق و رۆزی دەدات, دەیژێنێت و دەیمرێنێت و زیندوویشی دەكاتەوە, ئیتر چ پێویستی بەوە هەیە پەنا بەرێتە بەر جگە لە خوا و لێیان بپاڕێتەوە و بیانكاتە واسیتە.عیبادەت لە ئیسلامدا ئاسانە و هیچ قورسی و بارگراكی تێدا نیە مەگەر كەسێك بەنەزانی قورسی بكات لەسەر خۆی, موسڵمان لەهەر جێگایەكدا بێت دەتوانێت بە ئاسانی عیبادەتی خوای خۆی بكات و راستەوخۆ لێی بپاڕێتەوە.

