سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که ئه‌مریکییه‌کان ١٠٠ ملیار دۆلاریان لێ خه‌رج کرد
سه‌باح مه‌جید....کتێبخانه‌ى محوى...موعجیزه‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (د.خ) روونده‌که‌ینه‌وه که ئه‌مریکییه‌کان بڕی ١٠٠ ملیار دۆلاریان لێ خه‌رج کردووه. سه‌ره‌تای چیرۆکی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی خۆشه‌ویستمان (د.خ) و خه‌رجکردنی ١٠٠ ملیار دۆلاره‌که‌ی ئه‌مریکییه‌کان، به‌م چیرۆکه ده‌ست پێده‌که‌ین:
شه‌و بوو و مانگ له چوارده بوو. بێباوه‌ڕانی شاری مه‌ککه هاتنه لای خۆشه‌ویست (د.خ) و پێیانگوت: ئه‌گه‌ر تۆ راست ده‌که‌یت پێغه‌مبه‌ریت ئه‌وا مانگمان بۆ شه‌ق بکه و بیکه به دوو پارچه‌وه، ئه‌وکات په‌یمان بێت باوه‌ڕت پێده‌هێنین. خۆشه‌ویست (د.خ) سه‌یری مانگی چوارده‌ی کرد و له خودا پاڕایه‌وه ئه‌وه‌ی پێببه‌خشێت که بێباوه‌ڕانی مه‌ککه داوایان لێکردووه، ئه‌وه‌بوو خودای گه‌وره داوای خۆشه‌ویستی (د.خ) وه‌رگرت..خۆشه‌ویست به په‌نجه ئاماژه‌ی بۆ مانگ کرد و مانگ شه‌ق بوو و بوو به دوو پارچه‌وه..پارچه‌یه‌کیان له‌سه‌ر چیای سه‌فا جێگیر بوو و پارچه‌که‌ی دیکه‌ی مانگ له‌سه‌ر چیای (قيقعان) جێگیر بوو که له به‌رامبه‌ر چیای سه‌فا یه. دوای ئه‌وه‌ی که هه‌مووان ئه‌م موعجیزه‌یان بینی هه‌ردوو پارچه‌که‌ی مانگ هاتنه‌وه لای یه‌کتر و یه‌کیانگرته‌وه. هه‌رچه‌نده بێباوه‌ڕان ئه‌م موعجیزه‌یان به‌چاوی خۆیان بینی، به‌لآم هه‌رزوو گوتیان موحه‌ممه‌د سیحری لێ‌کردین، ئه‌گه‌ر سیحری له ئێمه‌ش کردبێت ئه‌وه ناتوانێت سیحر له هه‌موو خه‌ڵکی بکات، بۆیه (ئةبو جةهل)ی بێباوه‌ڕ و گومڕا گوتی: ئارام بگرن هه‌تا خه‌ڵک له شوێنانی دیکه‌وه دێن و ئه‌گه‌ر گوتیان به‌ڵێ لای ئێمه‌ش مانگ شه‌ق بوو و بوو به دوو پارچه‌وه ئه‌وا راسته، ئه‌گه‌رنا موحه‌ممه‌د سیحری له چاوه‌کانمان کردووه. ئه‌وه‌بوو خه‌ڵکان هاتن و پێیانڕاگه‌یاندن که به‌ڵێ مانگ شه‌ق بوو و بوو به دوو پارچه‌وه. ئینجا ئه‌بو جه‌هل ی نه‌فرینلێکراو و بێباوه‌ڕان و مرشریکه‌کان هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه و ئه‌وه‌بوو گوتیان: ئه‌وه سیحره، سیحرێکی به‌رده‌وامه! ئینجا خودای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌ی خواره‌وه‌ی دابه‌زاند: (اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ )[ 1] وَإِن ێرَوْا آێه یُعْڕچُوا وَێقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ )[القمر :1- 2]
واته: رۆژی دوایی نزیک بۆوه و مانگ شه‌ق بوو، ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕانیش موعجیزه‌یه‌ک ببینن ئه‌وا پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه جادوو و سیحرێکی به‌رده‌وامه.
ئه‌وه چیرۆکه‌که‌ی سه‌رده‌می خۆشه‌ویست (د.خ) بوو، ئێستاش با بچینه خزمه‌ت دکتۆر زه‌غلول نه‌جاڕ و مامۆستایانی زانکۆکانی به‌ریتانیا بزانین چۆن باس له موعجیزه‌ی شه‌ق بوونی مانگ ده‌که‌ن:
له سیمینارێکدا که له یه‌کێک له زانکۆکانی به‌ریتانیا سازکرا، دکتۆر زه‌غلول نه‌جاڕ باسی موعجیزه‌ی شه‌ق بوونی مانگی کرد و راستی شه‌ق بوونی مانگیشی بۆ هه‌موولایه‌ک سه‌لماند، هه‌ر له‌م سیمیناره‌دا پیاوێکی ئینگلیز به‌ناوی داوود مو‌سا پیتکۆک ئاماده‌بوو، ئه‌م پیاوه ئێستا سه‌رۆکی پارتی ئیسلامیی به‌ریتانییه، داوود مو‌سا پیتکۆک له سیمیناره‌که‌دا وتارێکی پێشکه‌ش کرد و گوتی: له‌میانی لێکۆڵینه‌وه‌کانم له‌سه‌ر ئایینه‌کان، هاوڕێیه‌کم دانه‌یه‌ک له وه‌رگێڕدراوی قورئانی به‌دیاری پێدام، لاپه‌ڕه‌ی قورئانه وه‌رگێڕدراوه‌که‌م کرده‌وه بینیم سوڕه‌تی ..القمر= مانگ ه و چاوم که‌وته سه‌ر ئایه‌تی (اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ ) که واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه رۆژی دوایی نزیک بۆوه و مانگ شه‌ق بوو منیش له ناخه‌وه گوتم: ئایا مانگ شه‌ق ده‌بێت؟، بۆیه قورئانه وه‌رگێڕدراوه‌که‌م داخسته‌وه و جارێکی دیکه نه‌مکرده‌وه!! به‌لآم رۆژێک له‌سه‌ر کورسی، له‌به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆنی BBC ی به‌ریتانی دانیشتبووم و پێشکه‌شکارێک گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سێ زانای ئه‌مریکی ده‌کرد، پێشکه‌شکاره‌که سه‌رزه‌نشتی زانا ئه‌مریکییه‌کانی ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا ملیاره‌ها دۆلار له پڕۆژه‌کانی گه‌ڕان و کۆنتڕۆڵکردنی بۆشایی ئاسمان و بواری فه‌له‌کناسی خه‌رج ده‌کات و که‌چی له‌جیهاندا هه‌ژاری ته‌نگی به ملیۆنه‌ها مرۆڤ هه‌ڵچنیوه؟! زاناکانیش پاساویان ئه‌وه‌بوو که به‌هۆی کاره‌کانیان له بواره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌ردوونزانی و ..هتد سوودێکی زۆریان به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه. پاشان پێشکه‌شکاره‌که ئه‌وه‌ی به زانا ئه‌مریکییه‌کان گوت که ته‌نها له‌پێناو چه‌قاندنی ئالآی ئه‌مریکا له‌سه‌ر مانگ، ئه‌مریکا گرانترین گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامداوه که به‌درێژایی مێژوو زۆرترین پاره‌ی لێ خه‌رج کراوه..ئه‌ویش گه‌شتی ئه‌مریکا بوو بۆسه‌ر مانگ که نزیکه‌ی ١٠٠ ملیار دۆلاری ئه‌مریکی تێچوو!! زانا ئه‌مریکییه‌کانیش وه‌لآمی پێشکه‌شکاره‌که‌یان دایه‌وه و گوتیان: نه‌خێر مه‌به‌ستمان له گه‌شته‌که هه‌ر ته‌نها چه‌قاندنی ئالآی ئه‌مریکا نه‌بووه، نه‌خێر.. به‌ڵکو مه‌به‌ستمان له گه‌شته‌که ئه‌وه‌بووه که لێکۆڵینه‌وه له پێکهاته‌ی ناوه‌وه‌ی مانگ بکه‌ین که ئاخۆ چۆنه و تا چ راده‌یه‌ک له پێکهاته‌ی زه‌وی نزیکه. ئینجا یه‌کێک له زاناکان گوتی: ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر مانگ پشتێنه‌یه‌کی به‌ردین هه‌یه که له رووکاری مانگه‌وه تاکو ناوه‌وه مانگ ده‌بڕێت..به‌جۆرێک که ئه‌م پشتێنه مانگی کردووه به دوو پارچه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌م زانیارییانه‌مان به جیۆلۆجییه‌کان دا و زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو و رایانگه‌یاند که شتی وا روونادات! ده‌بێت رۆژێک له رۆژان ئه‌م مانگه شه‌ق بووبێت و بووبێت به دوو پارچه‌وه و پاشانیش هه‌ردوو پارچه‌که یه‌کیان گرتبێته‌وه و ئه‌م پشتێنه به‌ردینه‌ی لێ پێکهاتبێت..ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی به‌ر یه‌ککه‌وتنی هه‌ردوو پارچه له کاتی یه‌کگرتنه‌وه‌یاندا!
منیش که گوێم له‌مه بوو، له‌سه‌ر کورسییه‌که هه‌ستامه سه‌رپێ و هاوارم کرد : ( ئةمة موعجيزةية! بةلَيَ مانط شةق دةبيَت. ئةمة موعجيزةيةكي موحةممةدة.موعجيزةيةكي موحةممةدة كة لة بيابانةوة ثيَش زياتر لة 1400 سالَ روويداوة و ئةم موعجيزةيةش طالَتة بة ئةمريكييةكان دةكات بةوةي كة 100 مليار دؤلار خةرج بكةن و بؤ موسلَمانان و تةواوي جيهاني بسةلميَنن كة موحةممةد راستي كردووة و بةلَيَ مانط شةق بوو و بوو بة دوو ثارضةوة!
شاياني باسة داوود مو‌سا ثيتكؤك هةر لةذيَر كاريطةريي سوڕةتي (القمر)دا موسڵمان بوو و وه‌ک گوتمان ئێستاش سه‌رۆکی پارتی ئیسلامیی به‌ریتانییه.

