سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاریگه‌ری منداڵبون له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی.......خێزان
ئا : کاروان عه‌لی.......ئه‌وه‌ی ئاشکرایه دوای پرۆسه‌ی منداڵبون، ته‌نها گۆڕانکاری به‌سه‌ر جه‌سته و له‌ش و لاری ژناندا نایه‌ت، به‌ڵکو به‌سه‌ر باری ده‌رونی ژنان و هاوسه‌رکانیشاندا دێت، که زۆر کات ئه‌م گۆڕانکاریه ئاکامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه و ژیان به‌په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌کان ئاماده‌یی لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی وردی گۆڕانکاریه‌کان له‌روی زانستی و ده‌رونیه‌وه نه‌بن، بۆ ئه‌مه‌ش ژنان و پیاوان پێویستیان به که‌سی پسپۆر له‌بواری پزیشکی و ده‌رونی دا هه‌یه له‌ژیانی هاوسه‌رێتیاندا، تا دوای هاتنه دنیای منداڵێک توشی قه‌یران و کێشه نه‌بنه‌وه.
گۆڕانکاریه جه‌سته‌ییه‌کان:-
دوای شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌فته دوای منداڵبون، منداڵدانی ژن ده‌کشێته‌وه شوێنی جارانی خۆی به‌هۆی ته‌واوبونی ئه‌و خوێن و ئاوه‌ی که له‌ناو منداڵدان ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها برینه ناوه‌کیه‌کان که‌به‌هۆی هه‌ڵدڕین و ته‌قه‌ڵه‌وه رویانداوه سارێژ ده‌بنه‌وه، جگه له‌وه هۆرمۆنه‌کان دوباره خۆیان له‌گه‌ڵ باری جه‌سته‌ی ژن‌دا دوای منداڵبوندا ده‌گونجێننه‌وه.
گۆڕانکاریه ده‌رونیه‌کان:-
سه‌ختی و زه‌حمه‌تی منداڵبون دواتر تێکچونی شێوازی جه‌سته‌ی و ده‌رچونی له‌و باره‌ی که له‌سه‌رده‌می پێش دوگیان بون و منداڵبوندا هه‌بوه، کار ده‌کاته سه‌ر ده‌رونی ژنان و ماندویان ده‌کات، جگه له‌وه که‌م خه‌وی و خزمه‌تکردنی ساوا‌و به‌خێوکردنی و چاودێریکردنی واده‌کات که دایک ته‌رکیزی بۆ که‌سه‌کان و شته‌کانی چوارده‌وری که‌متر بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر کات کار ده‌کاته سه‌ر هه‌سته‌کانی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌و هێز و توانایه‌ی به‌ر له دوگیان بون و منداڵبون هه‌یبوه نایمێنێت.
دوباره به‌یه‌که‌وه‌بونی جه‌سته‌یی
که‌ی ژنان ده‌توانن دوای منداڵبون و کۆتایی به ماوه‌ی دووگیانی دوباره په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان دروست بکه‌نه‌وه.
هه‌موو ژنێک دوای منداڵبون ده‌توانێت کرداری جوتبوون ئه‌نجام بدات، به‌مه‌رجێک هیچ برینێکی ناوه‌کی نه‌مابێت، هه‌روه‌ها له‌روی ده‌رونیه‌وه ئاماده‌بێت ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه و ده‌گۆرێت، هه‌ندێک له‌ژنان هه‌ستده‌که‌ن که‌دوای دوو هه‌فته له منداڵبون هه‌ستی به‌یه‌که‌وه‌بونیان بۆ هاوسه‌ره‌کانیان هه‌یه و لای هه‌ندێکی تر ماوه‌یه‌کی درێژتر ده‌خایه‌نێت و زۆر کات ده‌گاته مانگ یان زیاتر، له‌روی ته‌ندروستیه‌وه هه‌ردوو باره‌که به بارێکی ئاسایی ده‌زانرێت.
ئامۆژگاری پزیشک بۆ ژنان:-
پزیشکان ئامۆژگاری ژنان ده‌که‌ن ئه‌م کاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن تا برین و بڕاوی و جێگه‌ی ته‌قه‌ڵ سارێژ ئه‌بێت، چونکه له‌کاتی به‌یه‌که‌وه بون و له‌کاتی جوتبوندا، ره‌نگه ژنان توشی هه‌وکردن مندالآن و (دةرضةي زيَ) ببن، هه‌روه‌ها ببنه شوێنی هه‌ڵگرتنی به‌کتریا، به‌لآم ئه‌گه‌ر هه‌رویسترا ئه‌م کاره‌بکریت ئه‌وا پێویسته (كؤندؤم) به‌کاربهێنرێت.
گۆڕانکاری و کاریگه‌ری منداڵ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی
له‌گه‌ڵ هه‌موه خۆشیه‌کانی هاتنه‌دی ساوایه‌ک بۆ ناو خێزان به‌تایبه‌ت، وه‌ک یه‌که‌م منداڵی خیزان، گۆڕانکاری به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رێتی و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر باری ده‌رونی هه‌ردوو که‌سه‌که‌دا دێت، هه‌م له‌روی بیۆلۆجی و هه‌م له‌روی ده‌رونیشه‌وه له‌ژناندا، هه‌م له‌روی حه‌ساس بون و تێکچونی باری ده‌رونی پیاوانه‌وه، به‌لآم نابێت ئه‌مه بکرێته کێشه و ده‌بێت گۆڕانکاریه‌که پۆزه‌تیڤانه ببینرێت و مامه‌ڵه‌کردنی یه‌کتری دوربێت له‌بریندارکردنی هه‌ست و به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ره‌ق و کاڵ و کرچ، دووربێت له دڵ شکاندن ده‌رون ماندوکردن، وریا له‌ره‌فتارکردندا رونکردنه‌وه‌ی پێویست بدرێت تاراده‌ی تێگه‌شتن به‌هێزکردنی هونه‌ری گوێ له‌یه‌کگرتن دورکه‌وتنه‌وه له گله‌یی کردن ده‌رنه‌بڕینی ناڕه‌زایی به‌شێوازی ناته‌ندروست، ده‌بێت دووباره به‌گۆڕانکاریه‌کانیشه‌وه یه‌کتری قبوڵبکرێت و به‌مه‌به‌ست هه‌ست بریندار نه‌کرێت، هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی یه‌کتری تیادا نه‌شکێنرێت.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دوای پرۆسه‌ی منداڵبون تێکه‌ڵبونه‌وه‌و متمانه دۆزینه‌وه کارێکی ئاسان نیه، به‌لآم ته‌نها هه‌وڵدان بۆ گه‌راِنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایی بۆ بارودۆخی به‌ر له‌منداڵبون هه‌نگاوێکی باشه‌و بۆ ئه‌م تێکه‌ڵبونه‌ش پسپۆرانی ئه‌م بواره پێناسه‌ی خۆیان هه‌یه، که په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی ته‌نها جوتبون نیه، به‌ڵکو گه‌رموگوڕی و نزیکی و نه‌رمونیانی لاواندنه‌وه‌یه، پێبه‌خشینه‌وه‌ی هه‌سته و به‌هێزکردنی که‌سایه‌تیه، دووباره یه‌کتر قبوڵکردنه‌وه، هه‌روه‌ها دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دڵنیایه.
کاریگه‌ری هاتنه دنیای منداڵ له‌سه‌ر باوکان:
کاتێک منداڵ له‌دایک ده‌بێت دایک به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی ساواکه‌یدا ده‌بێت تا ئه‌وپه‌ڕی که دڵنیا ده‌بێت کاره‌کانی به‌باشی ئه‌نجامداوه، ئه‌م سه‌رقاڵی و خۆخه‌ریک کردنه به منداڵه‌وه، واده‌کات دایک ماندو بێت کاتی که‌متربێت بۆ هاوسه‌رکه‌ی، هه‌روه‌ها زۆرکات نه‌توانێت له‌رووی رواڵه‌ته‌وه گرنگی ته‌واو به‌خۆی بدات وه‌ک پێشتر، ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاریانه وا له پیاوان یان هاوسه‌ره‌کان ده‌کات که هه‌ست به گرنگی پێنه‌دان بکه‌ن و هه‌ستی ته‌نیا و ته‌ریک خراویان لا دروست بێت، بۆیه زۆر کات به‌زه‌قی و به‌ده‌سته‌واژه‌ی ره‌ق گوزارشت له‌هه‌سته‌کانیان ده‌که‌ن و، به گۆڕانکاری نه‌گه‌تیڤی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌کات مه‌سه‌له‌کان له‌نێوان ژن و پیاودا به‌ئاکارێکی تردا بڕوات و بۆشایی له‌نێوانیاندا دروست بێت، به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌رده‌وامی دایکانه‌وه به‌ساوای تازه له‌دایک بویانه‌وه زۆر هه‌ست به ئازاره‌کانی هاوسه‌ره‌کانیان ناکه‌ن.
کاریگه‌ری هاتنه دنیای منداڵ له‌سه‌ر ژنان:-
به‌هۆی گۆڕانکاری بیۆلۆجی و ده‌رونی ژنانه‌وه، به‌هۆی کارکردن و ده‌ردانی هۆرمۆنه‌وه، ژنان دوای منداڵ بون هه‌ستێکی تریان هه‌یه، زۆر کات به‌هۆی تێکچونی له‌ش لار‌و جه‌سته‌یانه‌وه هیوابڕاو ده‌بن و خه‌م له‌و گۆڕانکاریه جه‌سته‌ییانه ده‌خۆن ده‌رونیان ماندو ده‌کات، کار ده‌کاته سه‌ر ئاره‌زوه جه‌سته‌یه‌کانیان، ئاره‌زویان له‌سه‌رپێکه‌وه بون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا زۆرکه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له‌هاوسه‌ره پیاوه‌کان ده‌کات که بیری خراپ بێت به‌مێشکیانداو نه‌توانن له‌وه تێبگه‌ن که گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ره ژنه‌که‌یدا هاتوه، جه‌سته و بیری به جۆرێکی تر کار ده‌کات.

