سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دان هاتن یاخود ده‌رکه‌وتنى ددان......په‌روه‌رده‌ى منداڵ
هه‌ولێر ـ به‌یار خالید به‌کر ...ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو......ددان هاتن پرۆسه‌یه‌کى گرنگه، یاخود قۆناغێکى گرنگه له قۆناغه‌کانى ته‌مه‌نى مناڵى، زۆربه‌ى زۆرى مناڵه‌کانمان به ده‌ست ئازارى ددان هاتنه‌وه ده‌ناڵێنن، چونکه شتێکى زۆر ناخۆشه و مناڵ به‌و ناسکیه‌ى خۆیه‌وه به‌رگه‌ى ناگرێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وآ کورته باسێکى ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌م بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، ددان هاتن ڕووده‌دات یاخود ده‌ست پێده‌کات کاتآ یه‌که‌م ددانى مناڵ له ڕێگه‌ى پوکه‌کانیه‌وه به دیار ده‌که‌وآ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کاته‌کانى ده‌رکه‌وتنى ددان له مناڵێک بۆ مناڵێکى تر زۆر جیاوازه، ده‌رکه‌وتنى ددان به شێوه‌یه‌کى گشتى له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى مندالآن له ته‌مه‌نى نزیک (6) مانگیه‌وه ڕووده‌دات.
سه‌ره‌تا ئه‌و ددانانه‌ى که ده‌رده‌که‌ون بریتین له دوو ددانى پێشه‌وه، له خواره‌وه‌ى شه‌ویلاگى مرۆڤ واتا پێشه‌وه‌ى ڕووى مرۆڤ که پێیان ده‌وترآ (بڕةڕ) که کاریان له ددانى مرۆڤدا بڕینى ئه‌و خۆراکانه‌یه که ڕۆژانه ده‌یانخۆین، پاشان به دواى ئه‌ودا دوو ددانى پێشه‌وه له سه‌ره‌وه‌ى شه‌ویلاگى مرۆڤ، واتا ئه‌ویش به هه‌مان شێوه واتا پێشه‌وه‌ى ڕووى مرۆڤ که ئه‌ویش پێى ده‌وترآ (بڕةڕ)، به دواى ئه‌ودا ئه‌وانى تر ورده ورده ده‌رده‌که‌ون، به‌لآم له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتى هه‌ر ددانێک مناڵه‌که پێى بێزار ده‌بآ و ئازارى پێده‌گات، به‌لآم پاشان ورده ورده ئه‌و ئازارانه که‌م ده‌بنه‌وه.
ــ نیشانه باوه‌کانى ده‌رکه‌وتنى ددان بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:-
١. زۆربوونى لیکه ڕژێنى ناو ده‌م (ليكاو) که ده‌ست پێده‌کات به دوو مانگ پێش هاتنى یه‌که‌م ددان.
٢. تووڕه‌بوون و دڵه‌ڕاوکآ یاخود ناجێگیرى مناڵه‌که، واتا زوو زوو هه‌ست به بێزارییه‌کى زۆر ده‌کات و ناحه‌وێته‌وه.
٣. گه‌وره‌بوونى پوکه‌کانى ددان.
٤. مژینى که‌ل و په‌لى ڕه‌ق، یاخود هه‌ر شتێک بگات به ده‌ستى ده‌یخاته ناو ده‌میه‌وه.
ــ په‌یوه‌ندى نێوان ددان هاتن و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و سک چوون:-
لێره‌دا گفتوگۆى جیاواز هه‌یه له نێوان مامۆستایان و پزیشکانى ته‌ندروستى ده‌رباره‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندیه:-
١. زۆرێک له شاره‌زایانى بوارى پزیشکى پێیان وایه که ددان هاتن نابێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش، یاخود سک چوون یا هه‌ر کێشه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى ناو ده‌م و پوکه‌کان.
٢. چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریانخستوه که‌وا له هه‌ندآ حاڵه‌تى زۆر ده‌گمه‌ندا به‌رزبوونه‌وه ڕووده‌دات له پله‌ى گه‌رمى هه‌ندآ مناڵ‌دا.
٣. ڕِایه‌کى تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ى ددات هاتندا منداڵ پێویستیه‌کى زۆرى به مژین و گه‌ستنى هه‌ندآ که‌لوپه‌ل ده‌بێت که پاک نین یا پاک نه‌کراونه‌ته‌وه، که‌واته له‌م ڕێگه‌یه‌وه تووشى میکرۆب ده‌بێت و ده‌چێته ناو له‌شى له ڕێگه‌ى ده‌میه‌وه و تووشى سک چوونى ده‌کات.
٤. به‌لآم زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ى (تا) به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش و سک چوونێکى توند به‌ڵگه‌یه یا نیشانه‌یه‌که له سه‌ر بوونى گرفتێکى پزیشکى له له‌شدا که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به ددان هاتنه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش زیاتر به ده‌رده‌که‌وآ له کاتى سه‌ردانى کردنى پزیشکى شاره‌زا له بوارى مندالآن و پزیشکى شاره‌زایى ددان.
ــ چاره‌سه‌رى ئازارى ددان هاتن:-
ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رکه‌وتنى ددان بێزارکه‌ر بوو له منداڵه‌که‌ت، ئه‌وا بیر له‌و چه‌ند ئامۆژگاریه سادانه‌ى خواره‌وه بکه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ئازارى ددان هاتنى منداڵه‌که‌ت...
١. پاڵنانى پوکى منداڵه‌که‌ت / به به‌کارهێنانى په‌نجه‌کانت به‌لآم پاک بن و شورا‌و بن یاخود به پارچه‌یه‌ک گۆزى ته‌ڕ یا به په‌مۆ (لؤكة)یه‌کى ته‌ڕ بۆ شێلان و مه‌ساج کردنى پوکى منداڵه‌که‌ت، له‌گه‌ڵ که‌مێک په‌ستان (زةخت) کردنه سه‌ر پوکى منداڵه‌که‌ت تاوه‌کو که‌مێک له ئازار و بێزارییه‌که‌ى که‌م ببێته‌وه.
٢. به کارهێنانى عه‌زازه‌ى لاستیک / عه‌زازه‌یه‌ک بده به منداڵه‌که‌ت که دروست کرابێت له لاستکێکى مه‌تاتى و به‌هێز ، به‌لآم ئه‌و جۆره‌ى که وا دروست کراوه شله‌یه‌کى له ناوه له‌وانه‌یه بته‌قآ له ژێر په‌ستان (زةخت)ى گه‌ستن و مژینى منداڵه‌که زۆر به به‌هێزى ئه‌م جۆره‌یان باش نیه بدرآ به منداڵ، ئه‌گه‌ر بینیت شیردانى دایک له ئازار و بێزارى منداڵه‌که که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌سه پێویست به (عةزازة) ناکات.
٣. پارێزگارى کردن له ساردى پوکه‌کان / له‌وانه‌یه په‌مۆ (لؤكة)ى سارد یاخود عه‌زازه‌ى سارد خۆش بێت بۆ پوک، به‌لآم عه‌زازه‌ى به‌فراوى و به‌ستوو مه‌ده به منداڵه‌که‌ت، به‌ڵکو ساردیه‌که‌ى ئاسایى بێت، چونکه ساردیه‌کى به‌فراوى و به‌ستوو ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن پێی و بێزارى ده‌کات له‌وه‌ى سوودى پآ بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌ت خواردنى به‌ستووى ده‌خوارد کاتێک که له ته‌مه‌نى ساوایه‌تى ده‌رچووبێت، ئه‌وا هه‌ندآ شتى وه‌کو گوشراوى سێ‌و یاخود ماستى پآ بده بۆ نه‌هێشتنى سڕبوون و ئه‌و ساردیه زۆره‌ى پوک و ددانه‌کان.
٤. ووشک کردنه‌وه‌ى لیکه ڕژێنه‌کان / لیکه ڕژێنه‌کان یاخود لیکى ناو ده‌م به‌شێکه له کردارى یاخود پرۆسه‌ى ده‌رکه‌وتنى ددان، پارچه‌یه‌ک لۆکه‌ى خاوێن له به‌ر ده‌ستان دابنآ که ئه‌وه‌نده نه‌رم بآ منداڵه‌که هه‌ست به پێستى نه‌کات تاوه‌کو ئازارى پێنه‌گات بۆ ووشکردنه‌وه‌ى چه‌نه‌گه‌ى منداڵه‌که‌ت و منداڵه‌که‌شت له سه‌ر چه‌رچه‌فێکى پاک و خاوێن بخه‌وێنه.
٥. زۆر وشیار به له به‌کارهێنانى ده‌رمان / زۆر وشیار و ئاگادار به له‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره کیمیاویانه‌ى که به‌کارى ده‌هێنى بۆ نه‌هێشتنى ئازارى ده‌رکه‌وتنى ددان له منداڵه‌که‌ت، چونکه ئه‌و ده‌رمانانه ده‌بنه هۆى زیانى ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر پوکى منداڵه‌که، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه هۆى ڕاگرتنى لیکى (ليكاو)ى منداڵه‌که پێش ئه‌وه‌ى فرسه‌تێکى بۆ بڕه‌خسآ تا کاریگه‌رى هه‌بێت له سه‌ر پوک و ددانى منداڵه‌که، زۆرێک له‌و ده‌رمانانه ده‌بێته هۆى سڕکردنى قوڕگى منداڵه‌که.
ــ په‌یوه‌ندى کردن به پزیشک:-
پێویسته له سه‌ر شانى هه‌موو دایک و باوکێکى دڵسۆز و به وه‌فا، بۆ منداڵه‌که‌ى ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر بارێکى نا ئاسایى به سه‌ر منداڵه‌که‌ى هات ئه‌وا به زووترین کات بگه‌یه‌نێته نزیکترین نه‌خۆشخانه، یاخود په‌یوه‌ندى به ئۆتۆمبێلى فریاکه‌وتنه‌وه بکات، له‌م باره‌شدا له کاتى هاتنى دداندا، ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌ت به ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى نالآندنى یا بێزارى خۆى ده‌ربڕى، یا هه‌ر نیشانه‌یه‌کى تر‌ى نا ئاسایى یا هى نه‌خۆشیه‌کى تر‌ى لێ به ده‌رکه‌وت، ئه‌وا نابآ ڕاست بیر له هاتنى ددانى منداڵه‌که بکه‌ینه‌وه که به‌هۆى ددان هاتنیه‌وه واى لێهاتووه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ده‌بآ منداڵه‌که ببه‌ین بۆ لاى پزیشکى شاره‌زاى مندالآن یا پزیشکى ددان که ئه‌وان شاره‌زان له بوارى ته‌ندروستى بوارى مندالآن، نه‌وه‌ک ئێمه که به دواى قسه‌ى خه‌ڵکى که‌وتوین و هه‌ر که‌سێک قسه‌یه‌ک ده‌کات و که‌س له که‌س ناگات و تووشى سه‌ر لێشێواویمان ده‌که‌ن.

