سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
توڕه‌بوونى منداڵ ......په‌روه‌رده‌ى منداڵ
ئا/ دڵشاد ساڵح ـ ده‌ربه‌ندیخان.....منداڵیش وه‌ک گه‌وره‌وکان خاوه‌ن هه‌ستێکن وتوڕه ده‌بن و پێده‌که‌نن و، ده‌گرى و توڕده بێت، ئه‌مه وته‌ى توێژه‌رێکى ده‌رونى بوو،سه‌باره‌ت بهکائینى منداڵ، توڕه‌بوون هوَیهکه بوَ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌کى ترسناک، هه‌روه‌ها وهلآمدانهوهیهکى له‌ناکاوه، دژه ڕهفتاریشه بوَ وروژاندنى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک لهخوَدهگرێت، منداڵ له‌دوولایه‌نه‌وه توڕه‌بوون لهخوَ ده‌گرێت:
یه‌که‌م :که‌سانێک ململانێى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ئه‌نقه‌ست توڕه‌ى ده‌که‌ن یان هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌که‌ن
دووه‌م :ململانێیه له‌گه‌ڵ ده‌رونى خوَى که بێبه‌ش ده‌بێ لهسوَزوخوَشهویستى، ئه‌وکات کوَنتڕوَڵ له‌ده‌ست ده‌دات و توڕه ده‌بێت،توڕه‌بوون شتێکى ڕێژه‌یی یه له‌منداڵێکه‌وه بوَمنداڵێکى تره‌وه دهگوَڕێت،
مندالآنى توڕه ده‌توانین بیان که‌ین بهچهندپوَلێنێکهوه
یه‌که‌م "ئه‌و مندالآنه‌ى زوو توڕه‌ده‌بن و هه‌رزوویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه حاڵه‌تى ئاسایی خوَیان و سارد ده‌بنه‌وه.
دووهه‌م "ئه‌و مندالآنهن دره‌نگ توڕه‌ده‌بن و زوو سارد ده‌بنه‌و.
سێهه‌م :دره‌نگ توڕه‌ده‌بن و دره‌نگیش ساردهبنهوهو ڕقه‌که‌یان بوَ ماوه‌یه‌ک له‌ناخیاندا دهمێنێتهوهوپهنگ ده‌خواته‌وه.
چوارهه‌م :زوو توڕه ده‌بێت و دره‌نگ سارد ده‌بێته‌وه.
له‌م چه‌ند دێڕه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ى که‌وا توڕه‌بوون شتێکى وه‌ده‌ست هاتووه.
ده‌روونزان (جوداناف)له لێکوَڵینهوهیهکیدا له‌سه‌ر کوَمهڵێک منداڵ له ته‌مه‌نى (7)مانگى تاته‌مه‌نى (7) ساڵی ئه‌نجامى دا،تێبینى کرد هه‌ندێ دیارده‌ى توڕه بوون له قوَناغهکانى ته‌مه‌ندا به‌دیار ده‌که‌ون: گریان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ده‌گاته ته‌مه‌نى (4)ساڵى، هاوارو قیژهکردن تا ده‌گاته ته‌مه‌نى (3)ساڵى، له‌کاتى توڕه بووندا قاچه‌کانى له زه‌وى ده‌خشێنێ تا ته‌مه‌نى (3)سالآن، بازدان و لێدانى ئه‌و شتانه‌ى له‌ژێر دهستیایهتى، به تایبه‌تى ئه‌م خه‌سڵه‌ته لاى ڕه‌گه‌زى نێر زیاتر ده‌رده‌که‌وێ، خوَ درێژکردنى جه‌سته‌یی تا ته‌مه‌نى (4)ساڵى.
ئاشنا توَفیق ژنى ماڵه‌و خاوه‌ن (3)منداڵه، ڕایگه‌یاند"گیرم خواردوه به‌ده‌ست منداڵهکانامهوه، ناوێرم شتێکیان پێ بڵێم یه‌کسه‌ر توڕه‌ده‌بن وههڵدهچن، به‌ویستى خوَیان کارده‌که‌ن، باوکیشیان ده‌ڵێت نابێت توڕه بیت با به حه‌زى خوَیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.شنه عه‌بدولره‌حیم فه‌رمانبه‌ره‌و خاوه‌نى (1) منداڵه وتى:من بینیومه دایک یان باوک له‌سه‌ر قازانجى منداڵ لهمنداڵهکهى توڕه بووه‌و بگره لێیشی داوه، به‌لآم ئه‌وه‌ى له‌هه‌ندێ منداڵ دیومه توڕه ده‌بێت و شت ده‌شکێنێت و قسه‌ى نابه‌جێ ده‌کات که قابیلى قبوڵ نیه، من منداڵێکم هه‌یه ته‌مه‌نى (4)ساڵه، داواکارى له‌داواکارى که‌سێکى ته‌مه‌ن گه‌وره زیاتره، هوَکهشی یه‌که‌م دایک و باوکه و دوههمیش ئه‌م منداڵه سه‌یرى هاوه‌ڵه‌کانى ده‌کات، که له هه‌موو شتێک بێبه‌ش نیه له‌هه‌موو جوَره یاریه‌کى هه‌یه‌و ژوورى تایبه‌ت وجل و به‌رگى جوان و .............هتد. شادان عه‌بدولکه‌ریم توێژه‌رى ده‌رونى سه‌باره‌ت به‌توڕه بوونى منداڵ ڕایگه‌یاند:منداڵ کائینێکى پاک و به‌ریئه و خاوه‌ن هه‌ستێکى تایبه‌تیه،منداڵیش وه‌ک گه‌وره‌کان خاوه‌ن هه‌ست و توڕه ده‌بن و کاردانه‌وه‌ى ده‌بێت بهخوَشیهکان خوَشحاڵه و بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه ده‌که‌وێته سه‌ر لێوه‌کانى و به‌شته ناخوَشهکانیش ده‌گرى و فرمێسک به گوَنایدا دێته‌خوارێ،ئه‌رکى سه‌ره‌کى باوکان و دایکان و ئه‌وانه‌ى به‌خێوکردنى مندالآنیان لهئهستوَیه وماموَستایانى به‌ڕێزى قوتابخانه‌ش که که‌شێکى هێمن و ئارامى وه‌ها دروست بکه‌ن که دوور بێت له‌توڕه‌یی و بێزارى منداڵ،به‌ڵکو له‌بڕى ئه‌وه بزهوپێکهنین بالهسهرلێوى مندالآن بێت تاهه‌م له‌ڕووى سایکوَلوَجى و فیسیوَلوَجیهوه به‌خته‌وه‌ربن .

