سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەنجیر (التین) ئهو ميوهيهي كه له قورئاندا باس كراوه
نووسینی/سهروهر حسن/ نووسینگهی تهفسیر///هەنجیر میوەیەكە زیاتر لە چوار هەزار ساڵە دەڕوێنرێت، پێدەچێت بنەڕەتەكەی بگەڕێتەوە بۆ باشوری خۆرئاوای ئاسیا، لەپاشان بڵاوبووەوە تا گەیشتە ناوچەی دەریای ناوەڕاست. بەڵگەنامەی دێرینی یۆنانی و ڕۆمانی و میسری هەن وەسفی برەوی هەنجیر دەكەن وەك خۆراك، تا هەنووكەش نەخشە و هێڵكاری هەنجیر لەسەر دیواری پەرستگاكانی فیرعەونەكان ماوەتەوە.
زۆربەی دارەكانی هەنجیر بەرزییەكانیان كەمترە لە دە مەتر، تێكڕای چێوەی قەدەكەی دەگاتە یەك مەتر. ڕەنگی توێكڵی هەنجیر جیاوازە: سەوزە یان زەرد، پەمەیی، ئەرخەوانی، قاوەیی یاخود ڕەشە. دارەكانی هەنجیر ساڵانە دوو یان سێ جار بەرهەم دەدەن. هەنجیر بەڕێگای قەڵەم (عقل) یان ڕاكشان (الترقید) (لقەكەی بكرێت بەژێر گڵەوە) یان موتوربەكردن زیاددەكات، لە ئاووهەوای گەرم و وشكی هاوین و سارد و شێداری زستانیشدا گەشە دەكات.
بەرهەمی هەنجیر ڕێژەیەكی بەرز شەكری تێدایە، بە پێگەیشتویی، یا وشككراوە یا لە قوتونراو یاخود پارێزراو لەشەكردا دەخورێت. هەنجیر دەچێتە پێكهاتەی زۆر لە ڕەچەتەی پزیشكی میللی بەكارهێنراو لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان و لە چارەسەری گەلێك نەخۆشیدا بەكاردێَت.
هەنجیر (التین) لە قورئانی پیرۆزدا
خوای گەورە یەك جار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە هەنجیر داوە، ئەویش لە دەستپێكی سورەتی (التین)دا كە سوێندی پێخواردووە، وەك دەفەرموێت:{وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1)} [التين] واتە: سوێند بە هەنجیر و زەیتون.
بۆچوونی ڕاڤەكارانی قورئانی پیرۆز جیاوازە لە ڕاڤەی مانای "ئیبن عەباس" وتویەتی: "ئەوە ئەم هەنجیر و زەیتونەیە كە دەیخۆین". "إمام گبری" وتویەتی: "خوا سوێندی بەو هەنجیرە خواردووە كە دەخورێت و ئەو زەیتونەی دەگوشرێت". زۆربەی ڕاڤەكاران بەمجۆرە باسی دەكەن.
هەندێك لە ڕاڤەكارانیش وادەبینن ئەم ڕاڤەیە ناگونجێت ئەگەر دوو ئایەتەكەی دواتریشی لەگەڵدا لێكبدرێتەوە كە پەروەردگار دەفەرموێت:{وَطُوڕ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ (3)} [التين] واتە: سوێند بە كێوی گوری سینا، سوێند بەم شارە ئارامە (كە مەككەیە).
هەندێك لە زانایان ڕایان وایە ناگونجێت (التین و الزیتون) مانای هەنجیر و زەیتون بدەن، ئەوان دەڵێن: باسی دوو شتی خوراو كراوە (هەنجیر و زەیتون) لەگەڵ دوو جێگا (گوری سینا، و ئەم وڵاتە ئارامە). وەك پێداگری لەسەر ئەوە دەوترێت: خوای پەروەردگار لە ئایەتە پیرۆزەكاندا سوێندی بەو جێگا پیرۆزانە خواردووە كە خۆی ڕێزداری كردوون بە نیگا و پەیامە ئاسمانییەكان. وتراوە: مەبەست لە (التین) چیای (تین)ـە كە باوكی پێغەمبەران ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت) لەسەری دەركەوتووە، (زیتون)یش چیای (زیتون)ە كە عیسا پێغەمبەری (سەلامی خوای لێبێت) لێ دەركەوتووە و هەردووكیان لە دەوری (بیت المقدس)ن. (گوری سینا)ش ئەو جێگایەیە كە موسای لێ دەركەوت (سەلامی خوای لێبێت)، بەڵام (البلد اڵامین) مەككەیە كە محمدی (صلی الله علیه وسلم) لێ دەركەوت.
وتراوە: (التین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا ئاماژەیە بۆ كێوی (تینا) لە تەنیشت دیمەشق. (تینا) چیایەكە لەنێوان حەلوان و هەمەدان. وتراوە: مەبەست لە (تین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا مزگەوتی یارانی ئەشكەوتە، یان: مزگەوتی نوحە كە لەسەر چیای جودییە، یان مزگەوتی (بیت المقدس).
هەندێك لە ڕاڤەكاران بۆ ئەوە چوون مەبەست لە (تین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا داری هەنجیرە كە ئادەم و حەوا لە بەهەشتدا بە گەڵاكانی خۆیان داپۆشی دوای ئەوەی لەو دارەیان خوارد كە خوای پەروەردگار لەسەریانی قەدەغە كردبوو. خوای گەورە بە نیاز و مەبەستی زاناترە.

