سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕوداوێكی دڵ تەزێن...چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی/// زۆر جار دەبینین ئافرەتی موسڵمانو باڵا پۆش بەشداری دەكات لە چەند ئاهەنگو بۆنەی ناڕەوا، كە دەبێ خۆیان بۆ وەڕازێنێ. چونكە هیچ پیاوێكی نابینی جگە لە ئافرەتان. تەنانەت بۆتە هۆی تەڵاقو جیابوونەوە. بۆچی؟؟ خۆ هەموویان ئافرەتن پیاوی تێدا نییە. ڕەقسو سەما دەكات، گۆرانی دەڵێت. پیاوەكەشی ڕازی نییە. ئایا ئەوە دەبێتە باڵا پۆشیو موسڵمانی ڕاست...!؟ بەهەر حاڵا خۆت بپارێزە لەم جۆرە ئاهەنگو بۆنانە. چونكە وێنەكەت بڵاو دەبێتەوە لە هەموو سووچێكی دنیا.
ئافرەتێك باسی ڕووداوی خۆی دەكات دەڵێ: من یەكێك بووم لەو ئافرەتە جوانانەی كەوا خەڵك سەریان سورما بوو لێم. باڵا پۆش بووم، نوێژم دەكرد، خوا پەرست بووم، لە بازاڕ حیجابو نیقابم بەكار دێنا. بەڵام كە ئاهەنگێك دەبوو بەشداریم دەكرد بۆ ڕەقسو گۆرانیو هەڵپەڕكێ لەگەڵا چینی ئافرەتان زۆر هانیان دەدام لەسەر ئەم كارە. دەیانووت: تۆ جوانترین ئافرەتی منیش زیاتر لە خۆم بایی دەبووم.
زۆر جاریش پیاوەكەم دەیووت: حیجابو نیقابەكەت لە نێو ئافرەتان فڕێ مەدە. بە فەرمودەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەیترساندم كە دەفەرموێ: (هەر ئافرەتێ پۆشاكی خۆی دابنێ لە ماڵی خەڵك، ئەم پەردەی نێوان خۆیو خوای هەتك دەكات) ( ).
ڕۆژێك پیاوەكەم دەرچوو لە ماڵا بۆ یەكێ لە ووڵاتانی خەلیج لەوێ بینی دوو گەنج باسی جوانترین ئافرەت دەكەن. هەر یەكەو دەڵێ من هی جوانترم لە لایە. یەكێ لەم گەنجانە هەڵسا قورسێكی ڤیدیۆی هێنا كە تایبەت بوو بە شارەكەی خۆمان. بە دزی كڕی بووی بە پارەیەكی دیاری كراو. لەم قورسەدا ئاهەنگێكی ژن گواستنەوەی تێدا بوو. پیاوەكەم منی بینی كە گۆرانی دەڵێمو ڕەقس دەكەم، بەبێ حیجابو نیقاب وە نیوەی سینگم دیار بوو. پیاوەكەم هاتەوە بە تووڕەیی لە ووڵاتێكی تر. شەڕو ئاژاوەیەك لە نێوانمان دروست بوو هەر مەپرسە چۆن بوو، تەنها بە تەڵاق كۆتایی پێ هات. ئێستاش لە نێو ئازارو ئەشكەنجە دام لە هەموو شوێنێ ئەم گوناحە فڕێم دەدات.

