سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پیاوی خراپ بناسە... ههندێ له ئامۆژگاریهكانی لقمان بۆ كورهكهی
نووسینی /هارون نوح طه/كتێبخانهی محوی///لقمان ی حكیم بە كوڕەكەی دەڵێ: ڕۆڵەم پیاوی خراپو زمان پیسو دوو ڕوو، ئەگەر قسە بكات زمانی بە جوێنو قسەی پڕو پووچ پیس دەكات. ئەگەر خۆی بێ دەنگ بكات ناتوانی هیچ واتایەك دەرببڕی كە بەرامبەر بە قسەو كارەكانی بێت.
* ئەگەر كار بكات خراپەی تێدا دەكات، ئەگەر خراپەشی كرد وونی دەكات.
* ئەگەر دەوڵەمەند بوو لە خۆ بایی دەبێ، ئەگەر فەقیر بوو بێ ئومێد دەبێ.
* ئەگەر دڵا خۆش بوو خۆی بە زل دەزانێ.
* ئەگەر توانای هەبێ واتە بە هێز بێت كاری نا بەجێ دەكات.
* ئەگەر بەهێزەكانی بەسەردا زال بوون دەبەزێو هیچو پووچ دەبێ.
* ئەگەر داوا بكات زۆر داوا دەكات، ئەگەر داوای لێ بكرێ ڕەزیل دەبێ.
* ئەگەر ببەخشێ مننەت دەكات، ئەگەر پێی ببەخشرێ سوپاس ناكات.
* ئەگەر لە ئەو بچووكتر بیت گاڵتەت پێ دەكات، ئەگەر گەورەتر بیت قەهرت لەسەر دەكات.
* ئەگەر هاوڕێیەتی بكەیت گیرو گرفتت بۆ دروست دەكات.
* ئەگەر خۆی لێ بپارێزی وازت لێ ناهێنێ.
* ئەگەر نهێنیەكت لەلای باس كرد خیانەتی لێ دەكات، ئەگەر ئەو نەهێنی لەلات باس بكات گومانت لێ دەكات.
* ئەگەر كەسێ سەرزەنشت بكات توندی لێ بەكار دێنێ، ئەگەر باسی كرا تووڕە دەبێ.
* حیكمەتو زانستەكەی یارمەتی نادات، مامۆستایەكەی دڵا خۆش ناكات.
* ماڵاو خێزانەكەی دڵیان پێی خۆش نابێ، ناخۆشیو خەفەتیان پێی لاناچێ.
* ئەگەر ئامۆژگاری كرا رێنمایی وهیدایەت وەرناگرێ. ئەگەر فەرمانی پێ كرا گوێ ڕایەڵ نابێ.
* ئەوەی لەگەڵی بژیت سەر فراز نابێ.ئەوەی لێی جیا بێتەوە سەلامەت نابێ.
* ئەگەر قسەی كرد ڕاست ناڵێ ئارام ناگرێ لەسەر بەلاو موسیبەت.
* چاكە ناكات چاكەی لەدەست نایەت. سوپاسی كەس ناكات.
* واز لەغش و خیانەت ناهێنێ. متمانە بەسەر كەوتوو ناكات ئەگەر موافیقی دانایانیش نەبێ.
* بەزانستی خۆی سەرسورمان دەبێ. ئەوەی نەفسی حەزی لێیەتی وەری دەگرێ. ئەوەی حەزیشی لێ نەبێ وەریناگرێ.
* ئەگەر لەلای پیاوانی باش بوو یارمەتیان دەدات. ئەگەر لێیان دابڕا تووشی شتی پڕوپووچ دەبێ.
* ئەگەر پێویستی بەشتی ڕاست بێ پرسیار دەكات. ئەگەر پرسیاری لێ كرا وەلام ناداتەوە. ئەگەر لەمەجلیسی (كۆڕی) زانایان دانیشت ملكەچ نابێ و خۆی بێ دەنگ ناكات بۆیان.
* ئەگەر لە كۆڕی كەسانێك دابنیشێ كە لە خۆی بچووكتر بن خۆیان لەسەر هەلدەكێشێ و پێیان پێ دەكەنی.
* قسەی ڕاست دەكات بەڵام كاری پێ ناكات
* لە نێو خەڵك دا حەق باس دەكات ئەڵێ من حەقو ڕەقم بەڵام بەپێچەوانە لە كار پێ كردنی.
* فەرمان بە شتی چاكو باش دەكات بە خۆشی خراپە.
* فەرمان بە حەق دەكات بەڵام بە خۆی هەڵیدەوەشێنێتەوە.
* بە دڵاو ڕازی بوونی خۆی ناچێ بۆ لای خەڵك.
* ڕێگای چاكە نیشان بە خەڵك دەدات خۆیشی لێ دەپارێزێ .
* ڕێگای خراپە لە خەڵك قەدەغە دەكات، خۆیشی شوێنی دەكەوێ.
* شوێن دنیا دەكەوێ بە كاری دوا ڕۆژ خۆی شارەزا دەكات بۆ كار پێ نەكردنی.
* ئەگەر تۆ پیاوێكی بەهێز بیت لە باوەشت دەگرێ، ئەگەر بێ هێز بیت دەتچەوسێنێتەوە.
* ئەگەر تۆ دەوڵەمەند بیت ناوت دەنێ گاغیو لە خۆ بایی، ئەگەر فەقیریش بیت ناوت دەنێ بە زایە چوو.
* ئەگەر زۆر چاكە بكەیت دەڵێ ماندوو بوویت لەم ڕێگەیە.
* ئەگەر تۆ تەمبەڵ بیت ناوت دەنێ كاركەر بۆ مەبەستێك كەوا داوا كراو نییە.
* ئەگەر پێی ببەخشی دەڵێ دەست بڵاوە، ئەگەر نەیدەیتێ دەڵێ بەخیلو ڕژدە.
* ئەگەر نەرمو نیان بیتو لێی نزیك بكەویتەوە دەڵێ ئای كە چەند بە سۆزی، * ئەگەر لێی دوور بیتو خۆت لێی بپارێزی دەڵێ ئای چەند بە رێزو گەورەی یان دەڵێت گەورە بوویت بۆیە خۆمان لێ دەپارێزی.

