سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جوزئى دووه‌م له‌سوره‌تى (البقرة ): ئه‌م جوزئه سێ ته‌وه‌ره ده‌خاته ڕوو :ڕ‌ازى قورئانى.. سوره‌تى (البقرة ).... (9)
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر 1-. فه‌رمانبه‌ردارى بۆ خـــواى گـــه‌وره.
٢. تابیه‌تمه‌ندیه‌کانى ئوممه‌تى ئیسلام.
٣. خـــواناسى و خۆپارێزى.
ئه‌م به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ش له‌گۆڕینى ڕوگه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات له‌مزگه‌وتى (أقصى) بۆ که‌عبه‌ى پیرۆز، که‌ئه‌مه‌ش فه‌رمانبه‌ردارى ئوممه‌ت ده‌رده‌خات،چونکه له‌سه‌ره‌تاوه نوێژه‌کان ڕوو به (أقصى)بوو دواتر ڕویان کرده‌وه (كةعبة) به‌فه‌رمانى خـــواى گـه‌وره،که‌ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى تانه‌و ته‌شه‌رى جووله‌که‌کان: (سَيَقُولُ السُّفَهَاء مِنَ النَّاسِ مَا وَلاَّهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُواْ عَلَيْهَا قُل لِّلّهِ الْمَشْڕقُ وَالْمَغْڕبُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ )(البقرة : 142)
گـــۆڕینى قـیـبـله:
له‌ئایه‌تى(143)دا قورئان ده‌فه‌رموێت : (وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنتَ عَلَيْهَا إِلاَّ لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ)(البقرة : 143) ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س وابزانێ که‌مه‌سه‌له‌ى قیبله گۆڕین ئاسان بووه؟نه‌خێر عه‌ره‌به‌کان زۆر به‌پیرۆز و موقه‌ده‌س سه‌یرى که‌عبه‌یان ده‌کرد،بۆیه که‌ڕویان کرده(أقصى) بۆپه‌رستش،قورس بوو له‌سه‌ریان و جووله‌که‌کان زۆریان پێ خۆش بوو وایان ده‌زانى موجامه‌له‌ى ئه‌وان کراوه و ورده ورده محمد(صلى الله عليه وسلم)به‌لاى ئه‌وان دا ده‌چێت..ئینجا پاش ئه‌وه‌ى موسڵمانان په‌روه‌رده‌بوون ڕوویان کرده که‌عبه، که‌ئه‌مه‌ش کارکردن بوو له‌سه‌ر(تمييز)و خۆجیاکردنه‌و و لاسایى نه‌کردنه‌وه‌ى گه‌لانى تر.
میانه‌ڕه‌وى له‌خـۆجیاکردنه‌وه‌دا:
ئایه‌تى(158) باسى (صفا) و(مروة) ده‌کات که‌موسڵمانان ده‌یان بینى موشریکه‌کان(صفا)و(مروة)ده‌که‌ن و،(أصاف) و(نائلة)که‌دووبت بوون و هه‌ریه‌که‌یان له‌سه‌ر گردێکیان دانرابوو،پێى بێتاقه‌ت بوون و وایان ده‌زانى گوناهبار ده‌بن..قورئان پێى فه‌رموون ئه‌وه دروشمێکه هه‌موو که‌سێک که حه‌ج یان عومره ده‌کات هه‌روه‌ک هاجه‌ره خاتون له‌نێوان(صفا)و(مروة)دا بێت و بچێت..( إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِڕ اللّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَيْراً فَإِنَّ اللّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ )(البقرة : 158).
واته:مه‌رج نیه هه‌رچى ئه‌وان کردیان ئێمه نه‌یکه‌ین،ئه‌م ئوممه‌ته ئوممه‌تێکى میانڕه‌وه‌و (وسطيه ت)به‌رنامه‌یه‌تى هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ)(البقرة : 143)
تۆ سه‌ربه ئوممه‌تێکى تایبه‌تیت،بیخه‌ره به‌رچاوت که‌تۆ شایه‌تى له‌سه‌ربه‌شه‌ریه‌تى سه‌رده‌مى خۆت ده‌ده‌یت.
تۆ له‌قیامه‌تدا ده‌ڵێیت که‌هه‌ق له‌کوێدایه و ناهه‌ق له‌کوێدایه.. جا له‌گه‌وره‌یى به‌رپرسیارێتى خۆت تێبگه که‌خراوه‌ته سه‌رشانت له‌قیامه‌تدا.

