سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌نجى بێوه‌ر
نوسینى:عادل شێخانى...ئاماده‌کردنى :فاطمه غریب...دارتاشێکى بیناسازى به ساڵاچو،کاتى خانه‌نشینبوونى نزیک ببووه‌وه،
به سه‌رۆکه به‌ڵێنده‌ره‌که‌ى ڕاگه‌یاند که نیازى هه‌یه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه،
ئاره‌زووى ژیانێکى هێمن و ئاسوده ده‌کات له‌گه‌ڵ خێزانه گه‌وره‌که‌یدا.
به‌ڵێنده‌ر به‌بیستنى ئه‌م داواکارییه خه‌م دایگرت و زۆرى پێ‌ناخۆش
بوو,که کارمه‌ندێکى کارامه‌و شاره‌زاى داواى خانه‌نشینى ده‌کات وکاره‌که‌ى
به‌جێدێڵێت .
داواکه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڵنده‌ره‌که‌وه په‌سه‌ندکرا،ها وکات داواى لێکرد که
دواخانوى وه‌ک خزمه‌تێکى تایبه‌ت بۆ دروست بکات.
کابراى دارتاش،داواکه‌ى ڕه‌ت نه‌کرده‌وه ده‌ستى به کارى دروستکردنى
دوا خان‌و کرد،وه‌لێ له‌م کا ته‌دا که ئه‌و کارى ده‌کرد،به ئاسانى هه‌ست
به‌وه ده‌کرا که ئه‌و دارتاشه‌که‌ى جاران نییه‌و که‌مته‌رخه‌مى وبێموبالاتى به
ئاشکرا له کاره‌که‌یدا ده‌بینرا!وه‌ک که‌سێک که‌هیچ نرخێک بۆ پیشه‌که‌ى
دانه‌نێت،ته‌نها مه‌به‌ستى ڕاپه‌ڕاندنى کاره‌که‌ى بێت وه‌ها مامه‌ڵه‌ى ده‌کرد،
له‌به‌رئه‌وه له‌م کاره‌یدا زۆر ناشاره‌زا مامه‌ڵه‌ى ده‌کردو که‌ره‌سه‌ى بیناسازى
زۆر خراپى به‌کارده‌هێناو خانویه‌کى ناڕێک وبێهێزى دروستکرد،به
شێوه‌یه‌ک که به به‌رهه‌مێکى زۆر ناڕێک و خراپ کۆتایى به ته‌مه‌نێکى پڕله
ده‌ستڕه‌نگینى و ماندوبوونى خۆى هێنا
دواى ئه‌وه‌ى دارتاشه‌که له‌دروستکردنى خانووه‌که بووه‌وه،به‌ڵێنده‌ره‌که
هات بۆ بینینى خانووه‌که و کلیلى ده‌رگاى ده‌ره‌وه‌ى دایه ده‌ست کابراى
دارتاش و پێى گوت :ئه‌م ماڵه دیارییه بۆتۆ !کابراى دارتاش واقى وڕما وداى به‌سه‌رى خۆیدا :ئه‌ى هاوار چیم به‌خۆم کرد!!
چونکه ئه‌گه‌ر زانیباى ئه‌و خانووه بۆ ئه‌وه،به‌شێوه‌یه‌کى جیاوازتره
دروستى ده‌کرد!
دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆکه پێویسته بزانین که:
١ـ کاتێک به‌ڵێنده‌ر ین و قوتابخانه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ین ئه‌وا نه‌وه‌کانى
خۆمان تێییدا ده‌خوێنن و سودى لێوه‌رده‌گرن.
٢ـ ئه‌و ڕێگاوبانه‌ى که دروستى ده‌که‌ین،خۆمان و نه‌وه‌کانمان پێیدا
ده‌ڕۆین و به‌کاریده‌هێنین.
٣ـ هه‌مووئه‌وپڕۆژانه‌ى که له‌م وڵاته‌دا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین،کارێکه بۆ
خۆمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ین،بۆچى به ڕکوپێکترین شێوه،باشترین که‌ره‌سه
به‌کارنه‌هێنین ؟!
٤ـ گه‌ر سبه‌ینێ بیناى قوتابخانه،یان نه‌خۆشخانه،یا پردێک هه‌ره‌س
بهێنێت،کێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت،خۆمان،یان دوژمنه‌کانمان؟!

