سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ماناكانی فیتنه له قورئانی پیرۆز
ئاماده‌كردنی/ پشتیوان سابیرعه‌زیز
وشه‌ی فیتنه له زمانیعه‌ره‌بیدا به مانای تاقیكردنه‌وه وناڕه‌حه‌تی وبێباوه‌ڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...
وه له شه‌رعدا وه‌كو ابن حه‌جر ـ ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ـپێناسه‌ی ده‌كات وده‌ڵێت: به‌و ناكۆكیه ده‌وترێت كه دروست ده‌بێت به‌هۆی داواكردنی پله وپایه‌و ده‌سكه‌وتنی سه‌روه‌ت وسامان، تا وای لێ دێت نه‌زانڕێت كامه ڕاسته و كامه نا ڕاست وپوچه‌ڵه...
وه ووشه‌ی فیتنه له قورئانیپیرۆزدا به پازده ( ١٥ ) مانا هاتوه، به كورتی ئه‌مانه‌ن:
ماناییه‌كه‌م: شیرك ( الشرك ) ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ} (البقرة:193)
واته:
له كوشتن‌یان كۆڵ مه‌ده‌ن هه‌تا ئاژاوه وشیرك له‌ناو ده‌چێ...وه ئایین ودین وبه‌رنامه‌ی ژیان، هه‌ر به‌رنامه‌و دینی خوا ده‌بێ وزاڵیش ده‌بێ به‌سه‌ر گشت به‌رنامه‌كانی تردا...ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌سبه‌ردار بوون وكۆتاییان به شیرك هێنا وكۆڵیان به‌دوژمنایه‌تی وكاری نامه‌ردانه‌یان دا، ئیتر هیچ دوژمنایه‌تییك به‌رامبه‌ریان نییه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یان سته‌مكارو شه‌ڕفرۆشن، هه‌ركاتێكیش ئه‌مانه ده‌ستیان له‌ناهه‌قی وبێ باوه‌ڕی هه‌ڵگرت، ئیتر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا جه‌نگ ناكرێ.
وه‌ده‌فه‌رموێت: {وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ}(البقرة: منالآية191).
واته: لادان له رێ ی ئاین وشیرك په‌یدا كردن له كوشتن سه‌ختتره. ته‌ماشای ته‌فسیری ابن كثیر بكه.
مانای دووه‌م: بێ باوه‌ڕی ( الكفر )، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُآَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} (آل عمران:الآية7).
واته: ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌یمحمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا لاری و لادان هه‌یه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه).
مانای {ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ} واته: بۆ تێكدانی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان و به‌ره‌وبێباوه‌ڕی وكوفر ده‌یانبه‌ن.ته‌ماشای ته‌فسیری قورتوبی بكه له ( الجامع لاحكام القرا‌ن ).
وده‌فه‌رموێت: { وَلَكِنَّكُمْ فَتَنْتُمْ أَنْفُسَكُمْ }(الحديد: من الآية14).
واته: به‌ڵام ئێوه خۆتان خه‌ڵه‌تاند ( دووروو پیلانگێڕبوون).
مانای سێهه‌م: تاقی كردنه‌وه ( الامتحات والابتلاء )، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آَمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ }(العنكبوت: الآية 2 ).
واته: ئاخۆ موسڵمانان- به‌تایبه‌تی - موسڵمانانی مه‌ككه، گومان واده‌به‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێن: بڕوامانهێناوه، ئیتر وازیان لێده‌هێنرێ و، تاقییناكرێنه‌وه؟! نه‌خێر.. شتی وا نابێ و نه‌بووه به‌ڵكو پێویسته خه‌ڵكی موسڵمان تاقی بكرێنه‌وه‌و، له به‌رامبه‌ریشیه‌وه، ئارامیان ببێ...
مانای چواره‌م: سزا ( العذاب )، خوایگه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ}( العنكبوت: من الآية 10).
واته: جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه [هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن : باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه]، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوا‌و له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه...
مانای پێنجه‌م:سوتاندن به ئاگر ( الاحراق بالنار )، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُواالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَڕيقِ} (البروج:الآية 10 ).
واته: به‌ڕاستیئه‌وانه‌ی که ئازاری پیاو و ژنه بڕواداره‌کانیان دا‌و [ ئاگر ] له‌پاشان په‌شیمان نه‌بوونه‌وه ئه‌وه بۆ ئه‌وان هه‌یه سزای دۆزه‌خ، وه سزای(ئاگری) سوتێنه‌ر.
مانای شه‌شه‌م:كوشتن ( القتل )، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْخِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا}(النساء: من الآية 101 ).
واته: ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن...
مانایحه‌وته‌م: ڕێگرتن ( الصد )، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ} ( المائدة : من الآية 49 ).
واته: وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌وڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت...
مانای هه‌شته‌م: گومڕایی (الضلالة)،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ} (المائدة: من الآية 41).
واته: وه هه‌ر که‌سێك خوا بیه‌وێ کافر‌و گومڕای بکات...
ماناینۆیه‌م: به‌هانه (المعذرة)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْڕكِينَ} (الأنعام: من الآية 23).
واته: پاشان به‌هانه‌یان هیچ نه‌بوو بێجگه‌له‌وه‌ی که وتیان سوێند به خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه به‌هیچ جۆر هاوبه‌ش دانه‌ر نه بووین بۆ خوا.
مانای ده‌یه‌م: شیت بوون (الجنون)، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ٭ بِأَيِّيكُمُ الْمَفْتُونُ} (القلم: الآية 5-6)
واته: جا به‌م زووانه تۆش و ئه‌وانیش ده‌بینن. که کامتان شێتن...
مانای یازده‌هه‌م: تاوان وگوناه (الإثم)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ أَلَافِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا} (التوبة: من الآية49)
واته: له حاڵێکدا ئه‌و جۆره‌که‌سانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون....
مانایدوازده‌هه‌م: سزا (العقوبة)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَلْيَحْذَڕ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْڕهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} (النور: من الآية 63)
واته: ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.
مانای سیازده‌هه‌م: نه‌خۆشی وناڕه‌حه‌تی (المرضوالوجع)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ} (التوبة: من الآية 126)
واته: به‌ڕاستی ئه‌وان له هه‌موو ساڵێکداجارێک یان دوو جار توشی نه‌خۆشی وناڕه‌حه‌تی ده‌بن... ته‌ماشای ته‌فسیری: فتح القدير الجامع بين فني الرواية و الدراية من علم التفسير، دانه‌ره‌كه‌ی: محمد بن علي بن محمد الشوكاني (المتوفى : 1250هـ).
مانای چوارده‌هه‌م: قه‌زای خوایگه‌وره (القضاء)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ أَنْتَ وَلِيُّنَا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِڕينَ } (الأعراف: من الآية 155)
واته: ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌یبته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.
مانای پازده‌هه‌م: په‌ند (العبرة)، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} (يونس: من الآية85)
واته: په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومیسته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان)
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره دوورمانبخاته‌وه له هه‌موو فیتنه‌یه‌ك وڕێگه‌ی ڕاستیمان پێ ببه‌خشێت.
وصلى الله وسلمعلى نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سه‌رجاوه
http://www.zanayan.org/articles.php?id=528&eid=100

