سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌ترین پاداشتی ته‌وبه كردن به‌هه‌شته
به‌رده‌وام ده‌بین له درێژه‌دان به راڤه‌كردنی ئه‌وئایه‌ته قورئانیانه‌ی كه باس له (عبادالرحمن) ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌موومان هیواو ئاواتمان ئه‌وه‌یه كه بچینه ناو كاروانی عبادالرحمن له‌م دنیایه‌دا و له دواڕۆژیشدا به‌نه‌مری له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا ژیان به‌سه‌ربه‌رین . له‌به‌رئه‌وه برایانی خۆشه‌ویست. كه‌واته مافی خۆمانه كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م سیفه‌تانه‌دا بژین و باسیان بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رمان كه ئه‌و سیفه‌تانه له‌خوێندا به‌رجه‌سته بكه‌ین و له‌خوای گه‌وره‌ش داوا ده‌كه‌ین كه‌بمانخاته ریزی ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌وسیفه‌ته به‌رز و به‌رێزانه‌یان هه‌یه.
له‌وتاره‌كانی رابردوودا باسی گرنگترین ئه‌و سیفاته‌نه‌ی (عبادالرحمن) مان كرد له‌سیفه‌ته‌كانی گوفتار و ره‌فتاره به‌رزه‌كانی، ئه‌و ئه‌خلاقه به‌رز و جوانانه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ژیان له‌گه‌ڵ خوا و به‌جێهێنانی عبودیه‌ت بۆی، هه‌روه‌ها خۆرازاندنه‌وه به‌ده‌ربڕینی ملكه‌چی و نزا‌و پاڕانه‌وه، پاشان رۆیشتن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی میانڕه‌وی له‌خه‌رجی و له‌هه‌موو شته‌كاندا. خوای گه‌وره وه‌سفی عبادالرحمان ده‌كات به‌كۆمه‌ڵێك سیفات‌و پاشان له‌هه‌ندێك سیفاتی خراپ به‌دوریان ده‌گرێت. وه‌ك ده‌فه‌رموێت : {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا} (68) سوره الفرقان
{يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا} (69) سوره الفرقان
ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌توشی تاوانێك ده‌بن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر راسته رێگه‌و جارێكی تر په‌یوه‌ندی بكه‌نه‌وه به عبادالرحمن .؟ خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت كه‌ده‌رگای تۆبه‌كردن به‌به‌رده‌وامی كراوه‌یه ته‌وبه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێك بنیات نراوه له‌وانه‌ش په‌شیمان بونه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ تاوانه‌كه، به‌ڵام ئه‌مانه رێگه‌یه‌كی تریان هه‌یه له‌م تۆبه‌كردنه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌خوای گه‌وره ده‌یان خاته ژێر سێبه‌ری سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی له‌كاتێكدا كه‌تۆبه‌كردنه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بێت. ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌باس له‌عبادالرحمن ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌نابێت تاوان به‌رامبه‌ر به‌پێنج زه‌روریاته‌كه بكرێت. كه‌ئه‌وانیش مقاصیدی شه‌ریعه‌تن كه‌بریتیه له‌پاراستنی مرۆڤ له‌روی ئاین و عه‌قڵ و نه‌فس و نه‌وه و ماڵ. خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی سیان له‌وانه كه نابێت هێرشیان بخرێته سه‌ر و ده‌بێت بپارێزرێت و ئه‌مه‌ش له‌ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه .
{وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ } (68) سوره الفرقان، ئه‌مه‌ش مانای پاراستنی ئاینه له ده‌ست درێژی مانای پاراستینی مرۆڤ و مافه‌كانیه‌تی . ئه‌مه له‌لایه‌ك پارێزگاری له هێرش كردنه بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤ له‌لایه‌كی تره‌وه هاندان بۆ باش كرنی بارودۆخی مرۆڤ له‌روی ته‌ندروستی وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه و گرنگیدان به‌ژینگه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه ئه‌مه‌ش مانای پارستنی مرۆڤ و وه‌چه‌كانیه‌تی پاشان ده‌فه‌رموێت : (ولایزنون)
له‌روه سلبیه‌كه‌یه‌وه داری حه‌د هه‌یه بۆ زینا له رویه‌كی تره‌وه هاندانه بۆ ژن هێنان و خێزان دروست كردن و پاراستنی كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی هاوڵاتیان، به‌ڵام دوو مه‌قاصیده‌كه‌ی تر ئایه‌ته‌كه‌ی پێش‌و باسیان له‌وه كردوه كه باس له خه‌رجییه‌كی مام ناوه‌ند ده‌كات .
{وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْڕفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا} (67) سوره الفرقان
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌پاراستنی ماڵ و سامان له‌سه‌ر زه‌روره‌تی چواره‌مه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پاراستنی عه‌قڵ له‌ئه‌و ئایه‌تانه باسی ده‌كات له‌رێگه‌ی بیركرنه‌وه‌وه باس ده‌كرێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْڕفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا} (65) سوره الفرقان
ئه‌مه‌ش ئه‌و پێنج زه‌روره‌ن كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری بنیات ده‌نرێت . كه‌پێویسته ده‌وڵه‌تیش پارێزگاری لێ بكات پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باس له پاراستنی ئه‌و ره‌وشته به‌رزانه ده‌كات . پاشان باس له كۆمه‌ڵێك تاوان ده‌كات كه پێویسته مسوڵمان خۆی لێ بپارێزێت ، وه‌ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ناو ئه‌و تاوانه‌ش رێگه‌ی داناوه بۆ ده‌رباز بوون لێیان {إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} (70) سوره الفرقان
ئه‌م ئایه‌ته چه‌ند مه‌رجێك داده‌نێت بۆ وه‌رگیرانی تۆبه :
مه‌رجی یه‌كه‌م :پێویسته بگه‌رێیته‌وه بۆلای خوای گه‌وره و به‌ته‌واوی داببڕێیت له‌تاوان‌و سه‌رپێچیه‌كه . (الامن تاب) لێره‌دا قورئان كرداره‌كه‌ی له‌شێوه‌ی رابردوودا به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه‌تۆبه‌كه وه‌رگیراوه و جارێكی تر بیرناكاته‌وه له ئاینده‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تاوانه.
مه‌رجی دووه‌م: بڕوا بوون به‌خوا، چونكه ئیمانه‌كه وات لێ ده‌كات رێگه‌ت لێبگرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆتاوانه‌كه، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه تۆشیان ده‌بین ده‌گه‌رێته‌وه بۆلاوازی ئیمان ، له‌به‌ر ئه‌وه باشترین رێگه له ئه‌نجامدانی تاواندا به هێز كردنی ئیمانه .
مه‌رجی سێیه‌م: ((وعمل عملا صالحا)) ته‌نها بوونی ئیمان به‌س نی یه ، به‌ڵكو پێویسته كرده‌وه‌ی چاكی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت . كرده‌وه‌ی چاكیش دوو جۆره، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ده‌یكه‌یت ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌خوا بێت ، ئه‌وه‌ته‌نها به تۆبه و په‌شیمان بونه‌وه خوای گه‌وره لێت خۆش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه به‌رامبه‌ر مافێكی خه‌ڵك بوو وه‌ك سته‌م كاریه‌ك یان ماڵ خواردنێك یان غه‌یبه‌ت بوو . ئه‌وه پێویسته ئه‌و مافانه بگه‌رێنیته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان و گه‌ردنی خۆتیان پێ ئازاد بكه‌یت . ئینجا داوای لێبوردن له خوای گه‌وره بكه‌یت . {إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ وَأَصْلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ} (160) سوره البقره، لێره‌دا (اصلحوا) مانای وایه ده‌بێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وه پاك بكه‌یته‌وه كه‌خراپت كردووه.
برایانی به‌رێز تۆبه‌كردن كارێكی ئاسان نیه ، تۆبه‌كردن پاداشته‌كه‌ی گران به‌هایه ، كه ئه‌ویش به‌هه‌شته . ئیبن عه‌باس ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت : {إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} (70) سوره الفرقان
واته خوای گه‌وره پشتیوانی له‌و كه‌سانه ده‌كات كه تۆبه ده‌كات كاری چاكه بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خراپانه‌ی كه‌كردویانه ، به‌پێی راڤه‌ی ئیبن عه‌باس خوای گه‌وره ته‌وفیقیان ده‌دات بۆ عیباده‌ت كردن چونكه پشتیوانی خوا عیباده‌ت كردن ئاسان نیه كاتێك تاوانه‌كان ده‌گۆرێت بۆ چاكه كه‌تۆ تۆبه بكه‌یت و په‌شیمان ببیته‌وه له‌وتاوانه و پاشان ئیراده‌ی خێرت هه‌بێت بۆ كاری چاكه .
له‌به‌رئه‌وه برایانی به‌رێز به‌هه‌شت نرخه‌كه‌ی گرانه ، ده‌بێت هه‌موو مان ئه‌و رێبازه راسته بگرین كه خوای گه‌وره بۆی دیاری كردوین به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه سۆز‌و به‌زه‌یی خوای گه‌وره فراوانه {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سوره الزمر
برایانی به‌رێز ئه‌گه‌ر توشی تاوانیش بوین نابێت بێ هیوا بین، چونكه ده‌رگای تۆبه به‌به‌رده‌وامی كراوه‌یه و خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو به‌زه‌ییه به‌رامبه‌رمان ئێمه‌ش ده‌بێت كه گه‌راینه‌وه به یه‌كجاری و باش‌و دڵپاكی و بریاری یه‌كجاری بێت .

