ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

عمری كوری خطاب بۆلای خوا...هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم)

عمری كوری خطاب بۆلای خوا...هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم)

نووسینی/ناصح ابراهیم سازانی///لەدوای گەشتە پیرۆزەكانی ئیمامی (عمر) كەلەئیسلامداكردی لەسەر تاسەری جیهان وەبەرزكردنەوەی دادپەروەری لەهەموو شوێنێ كەناوی عمری تێدا بهێنردێ‌، گەشتەكانی زۆر بوون بەرەو وڵاتانی بوصراو دیمەشق و ئوردەن و بەیسان و تەبەریەو فەلەستین و قدس ومصرو عێراق و ئەهوازو نەهاوەندو خوڕاسان و گرابلس و چەندین شوێنی تر.
ئێستاش كاتی ئەوە هاتووە كە ئەم گەشتیارە بحەسێتەوە لە ماڵەكەی خۆی. بگاتەكاروانەكەی. بگاتەمەبەستی كە بۆی ژیاوە و لەپێناوی مردووە.
ئیمامی (ابن كپیر) دەڵێ:كاتی كە ئیمامی عمرلەسەفەری حج لەساڵی بیست و سێ گەڕایەوە لە ئەبتەح دابەزی، داوای لەخوا كرد كە حەجی لێ قبول بكات سكاڵای حاڵی خۆی دەكرد كە تەمەنی گەورەبووەو هێزی لاواز بووەو شوێنكەوتوانی هەموو دونیایان گرتووە لە گەیاندنی ئەو پەیامە، داوای لەخواكرد كەواگیانی لێ وەربگرێت وپلەی شەهیدی پێ ببەخشێ لەشاری پێغەمبەرەكەی هەروەك لە فەرمودەی (صحیح)داهاتووە كەدەفەرموێ :
(ئەی خوایە داوات لێدەكەم كەلەرێگای تۆشەهیدبم‌و لەشاری پێغەمبەرەكەت بمرم).
خوای گەورە پاڕانەوەی قەبول كردو هەم پلەی شەهیدی و هەم مردنی لەشاری پێغەمبەرپێ بەخشی. (لؤلؤئي) فەیرۆزی مەجوسی رۆمی. بەهەڵی زانی كەپلاماری بدات لە میحرابی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) لەكاتی نوێژی بەیانی لەدوای خوێندنی سورەتی فاتیحە كەسورەتی (یوسف)ی دەخوێند.بەسێ خەنجەری ژەهراوی لە ریوایەتێكی تردا دەڵێ بەشەش خەنجەری ژەهراوی لێیدا بەلای هەركەسێداتێدەپەڕی لێی دەدا هەتاكولە سێزدە نەفەری داو شەشی شەهیكردن بەڵام عبدالله ی كوڕی عەوف خۆی بۆ تێهەڵدا ویستی بیگری یەكسەر بەدەستی خۆی،خۆی كوشت.
ئینجا ئیمامی (عمر)یان بردەوە ماڵێ وخوێن لەلاشەی دەهاتە خوارێ‌ دەمێك بێ هۆش دەبوو دەمێك بەهۆش خۆی دەهاتەوە هەرباسی نوێژەكەی دەكرد ئەمەش پێش رۆژهەڵات بوو. هەر دەیگووت: ئاگاتان لەنوێژەكانتان بێت {ولاحظ فی الاسلام لمن تركها} بێ بەشە لە ئیسلام ئەوەی نوێژ نەكات ئینجا نوێژەكەی كرد هەتا لەو كاتەدا ابن عباس دەفەرموێ‌: بەلای هەر كەسێ دەرۆیشتی دەگریا،چوو بۆلای گووتی:ئەی (امیر المۆمنین) ئەوخەڵكە هەمووی دەگریێ هەر دەلێ خۆشەویستترین رۆڵەی خۆیان لەدەستداوە ئیمامی عمرگووتی: كێ منی كوشت؟ ابن عباس وتی ابو لۆلۆئی مەجوسی عبدی مغیرەی كوڕی شعبە.
دڵی خۆش بوو موژدە دەدرەوشایەوە لەنێو چاوانی گووتی : سوپاس بۆ خوا كە كوشتنی من بەدەستی كەسێك نەبوو كە پیاوێك بێ بانگەشەی باوەڕ بۆ خۆی بكات و یەك سوجدەی بۆخوا نەبردوە.
پێش ئەوەی گیانی پاكی دەربچێ فەرمووی:بۆم بانگی شەش كەس بكەن (ئیمامی عوسمان و علی و گلحەو زبیرو عبدالرحمنی كوری عەوف و سعدی كوری ابو وقاص) فەرمووی:ئێوە شەش پیاوی بەڕێزن سەری خەڵكن گەورەی خەڵكن، ئەم پۆستە هەردەبێ بۆ ئێوە بێ ئەگەر ئێوە راست بن خەڵكیش ڕاست دەبێ ئەگەرخەڵك ناڕێك بوون ئەمە سووچی ئێوە ئینجاگیانی پاكی دەرچوو.
السّلام علیــك یابن الخطاب.
السّلام علیــك یاأمـیرالاواب .
السّلام علیك یاشهید المحراب.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز