سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
میانەڕەوی و هاوسەنگی ...عیبادهت
نووسینی ناصح ابراهیم سازانی/// دینی ئیسلام دینی میانەڕەوی و هاوسەنگییە لە هەموو بوارێكدا, داوای نەكردووە لە شوێنكەوتووانی بچنە خەڵوەتگە و پەرستگاكانیان و نەیەنەدەرەوە بەنیەتی رەهبانیەت هەر خەریكی خواپەرستی بن, خۆشی و رابواردنە حەڵاڵەكانی ژیانی دنیا فەرامۆش بكەن, بە شەو نوێژ بكەن و بە رۆژ بە رۆژوو بن, لە خواردن و خواردنەوە خۆیان بێبەش بكەن, جل و بەرگی جوان و پاك وخاوێن لەبەر نەكەن وەك گاورەكان, هەروەها داوای ئەوەشی نەكردووە قیامەت لە بیربكەن و بێ ئاگابن لە رۆح, بە جارێ سەرقاڵی دنیا پەرستی بن وەك جوەكان, بەڵكو داوای میانەڕەوی و هاوسەنگی كردووە لەو نێوانەدا..
میانەڕەوی و هاوسەنگییەك شایەنی بەرنامەیەكی گشتی و هەتا هەتایی بێت, بۆ هەموو كات و سەردەمێك, بۆ هەموو رەگەز و چین و توێژێك كورد, عەرەب, تورك, فارس و هەموو گەلانی تری سەرزەوی بەبێ جیاوازی زمان و رەنگ و وڵات, هاوسەنگیە لە نێوان شەوق و زەوقەكانی رۆح و هەق و پێویستیەكانی جەستەدا, هاوسەنگییە لە نێوان هەوڵدان بۆ ژیانی دنیا و رۆژی رەستاخێز و قیامەت!.
خوای گەورە دەفەرموێت{وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (143)} [البقرة]. واتە: هەر چۆنێ بۆ دینی ئیسلام رێنماییمان كردن, هەر ئاواش لە تەواوی ئیش و كاردا, كردوومانن بە ئوممەت و گەلێكی میانەڕەو, واتە: ئێوە ئەی موسڵمانان! نە وەكو گاورەكان زێدەڕەون, نە وەكو جوەكانیش كەمتەرخەمن, كەوابوو ئێوە نەتەوەیەكی دادپەروەر و هەڵبژێردراون. تا لەسەر ئەو خەڵكە ببنە شایەت: كە بەڵێ.. پەیامبەر صلی الله علیە وسلم پەیامەكەی خوای گەورەی بە راست و رەوان گەیاند, پەیامبەریش بەسەر گشتتانەوە چاودێر و شایەد بێت: ئاخۆ كێ دوای كەوتوو, كێش سەرپێچی لێكرد, لە رۆژی قیامەتدا لەولاشەوە هەم پەیامبەر صلی الله علیە وسلم و هەم ئوممەتەكەی ببنە شایەت بۆ پێغەمبەران كە بەرنامەكەی خوایان گەیاند بە ئوممەت و گەلەكانیان..
ئیسلام داوای كردوە لە شوێنكەوتوانی لەزەت لە خۆشی و رابواردنەكانی ژیانی دنیا وەرگرن بە حەڵاڵی, بخۆن و بخۆنەوە, جل و بەرگی جوان لەبەركەن, بەڵام زێدەڕەوی نەكەن, هەوڵ بدەن بۆ ژیان و گوزەران, رزق و رۆزی و بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین بكەن, كشتوكاڵ بكەن, بازرگانی بكەن, ئیشی دەست و هەر كارێكی شیاویان بۆكرا بیكەن, بە تەمەڵی و تەوەزەلی ژیان نەبەنەسەر و دەست لە خەڵك پان نەكەنەوە.. هەروەها زانست و زانیاری فێر ببن و, زەوی ئاوەدان بكەنەوە, هەموو ئەوانەیان بە عیبادەت بۆ دەنوسرێت, بەمەرجێك ئەو ئیش و كارانە حەڵاڵ بن و مافی جەستەو رۆحیان تێدا فەرامۆش نەكرێت.
خوای گەورە لەو بارەوە دەفەرموێت{وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (77)} [القصص] (ابن كپیر)لە راڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت: هەوڵ بدە بەو ماڵ و سامانەی خودا پێی بەخشیویت ماڵی قیامەت و بەهەشتی بەرینی پێدابین بكەیت, بەشی خۆشت بە حەڵاڵی لە بیرمەكە, ژیانێكی خۆش بۆ خۆت فەراهەم بهێنە, خوای گەورە هەقی لەسەرتە, خاوو خێزان هەقیان بەسەرتەوەیە, نەفست هەقی لەسەرتە, ئەوانەی سەردانت دەكەن هەقیان لەسەرتە, تۆش هەق و مافی هەموویان بدە بە پێی هەق و مافی خۆیان, لەگەڵ خەڵك چاكە بكەو یارمەتییان بدە, هەروەك چۆن خوای گەورە بە رەحم و بەزەیی خۆی چاكەی لەگەڵ كردووی لەشی ساغ و ماڵ و سامانی پێ بەخشیویت..
جابری كوڕی عەبدوڵا رەزای خوای لێ بێ دەڵێت: هەر كەسێك خوای گەورە ماڵ و سامانی زۆری پێ بەخشی, ئەو كاتە خەڵك پێویستی زۆریان بەو دەبێ, جا ئەگەر چوو بەدەم داواكاری خەڵكەوەو لەو ماڵ و سامانەی خوا پێی بەخشیوە یارمەتیدان و دەستگیرۆیی كردن ئەوە رزق و ماڵەكەی خۆی بەرەو بەردەوامی بردووە, خۆ ئەگەر واشی نەكرد ئەوە دارایی و سامانەكەی بەرەو نەمان دەبات.
(گبرانی) فەرمودەناس دەڵێت: خوای گەورە ماڵ و سامانی كەسێك زیاد دەكات و برەوی پێدەدات هەتا ئەو كەسە یارمەتی خەڵك بدات و پێویستیەكانیان جێبەجێ بكات, بەڵام ئەگەر دەستگیرۆیی نەكردن ئەوا خوای گەورە ئەو ماڵ و سامانە دەبەخشێتە كەسێكی تر.
شاعیری گەورەو خواناس ئەبو عەتاهیە لە زەمی ماڵی دنیادا دەڵێت:
یـا جامـعَ المالِ فی الدنیا لـوارپهِ ... هل أنتَ بالمالِ بعد الموتِ تَنتفعُ
لا تمسك المال واسترچی الإله به ... فـإن حسبـك منه الـری والشبع.
واتە: ئەی ئەو كەسەی سامان و دارایی لە دنیا كۆدەكەیتەوە بۆ ئەوانەی بە میراتی ئەیبەن, ئایا ئەو دارایی و سامانە هیچ سوودێك بە تۆ دەگەیەنێت لە دوای مردنت, بەو سامانە خوای گەورە لە خۆت رازی بكە, رژدی مەكە لە بەخشینی بە هەژاران لێیان مەگرەوە و ببەخشە پێیان , چونكە بەراستی تۆ تەنها ئەوەندەت بەسە كەبرسی و تینوو نەبیت و تێر بی!.
خوای گەورە جل و بەرگی جوان و خشڵ و رزق و رۆزی و خۆڕازاندنەوەی حەڵاڵ كردووە بۆ مرۆڤەكان{قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (32)} [الأعراف] واتە: (ئەی موحەممەد صلی الله علیه وسلم)بڵێ كێ ئارایش و جوانی یە خواییەكانی حەرام كردووە كە خوا بۆ بەندەكانی دروستی كردووە هەروەها ڕۆزی و خۆراكە پاك و خۆشەكان (كێ حەرامی كردوون)(ئەی موحەممەد صلی الله علیه وسلم )بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دنیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەكەن)(بەڵام)لەڕۆژی دوایی دا تایبەتە بەبڕوادارانەوە, بەم شێوەیە ئایەتەكانمان باس دەكەینو ڕوونی دەكەینەوە بۆ گەل و كۆمەڵێك كە دەزانن و تێدەگەن.
پێشەوا قورتوبی دەڵێت: ئەم ئایەتە جوانترین جل و بەرگ و خشڵ و خۆڕازاندنەوەی حەڵاڵ كردووە بۆ مرۆڤەكان, بەتایبەتی لە رۆژەكانی هەینی و دوو جەژنەكەو, بۆنە شەرعییەكاندا, كەواتە دنیا لە خۆ حەرام كردن قەدەغەیە!.خوای گەورە چەند عیبادەتیكی لەسەر خەڵك فەرزكردوە پێویستە لەسەریان بەجێی بێنن, ئەوانەش لانی كەمی خوا پەرستین و هەر دەبێت بكرێن, هەركەسێك پابەند نەبێت پێیانەوە ئەوە بەڕاستی ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوەو دوور نیە لە ئیسلامیش پێی بچێتە دەرەوە و پێی كافر بێت..

