ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەرهەمهێنانی شیری ماڵات لەنێوان گژوگیای هەرسكراو و خوێندا...له‌ قورئاندا

بەرهەمهێنانی شیری ماڵات لەنێوان گژوگیای هەرسكراو و خوێندا...له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن /نووسینگه‌ی ته‌فسیر///پەروەردگار دەفەرموێت: {وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّاڕبِينَ (66)} [النحل] واتە: بەڕاستی لە بوونی ماڵات و (زیندەوەرانی جۆراوجۆردا) پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆتان و جێگای سەرنج و تێڕامانە، لەنێوان ئەو شتانەی كە لە سكیاندا هەیە، لە گژوگیای هەرسكراو و خوێندا، شیرێكی پاك و بێگەرد و خۆش و بەتام بەرهەم دەهێنین بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.
ئەم ئایەتە پیرۆزە سەرنجمان بۆ داهێنانكاریی خوای مەزن ڕادەكێشێت لە بەدیهێنراوانی و نایابی دروستكراوەكانیدا. وەهایكردووە شیر لەنێوان گژوگیای هەرسكراو (پاشماوەی خۆراكی هەرسكراو) و خوێندا بەرهەم بێت.
دۆزینەوەكانی زیندەوەرزانی نوێ لەبارەی فرمانی ئەندامەكانی لەشەوە ڕوونی دەكەنەوە كە كۆئەندامی هەرسی ئاژەڵان، خۆراك هەرس دەكات و شلە دەمژێت و دەیگۆڕێت بۆ خوێن كە بەبۆرییە خوێنەكاندا ڕێ‌ دەكات لەپێناو خۆراك پێدانی سەرجەم خانەكانی لەشی ئاژەڵەكە.
بڕێك لەو خوێنە بۆ گوانی ئاژەڵەكە دەچێت، ڕژێنەكانی شیر (الغدد اللبنیە) لە گوانەكەدا ڕەگەزە پێویستەكانی پێكهاتنی شیر پوختە دەكەن و پاش ئەوەی شلەی تایبەتی تێدا بەكاردێنن، شیر بەرهەم دێت كە تام و ڕەنگی تایبەتی خۆی هەیە.
بەمجۆرە، زانستی نوێ‌ دەیسەلمێنێت كە شیر لەنێوان گژوگیا و پاشماوەی خۆراكی هەرسكراو و خوێنەوە دەردەچێت، شیرێكی پاك و خۆش و بەتام.
بەڕاستی ئەوە كردارێكی سەیر و سەرنجڕاكێشە، بە بەردەوامی لە هەموو چركەیەكدا لە لەشی ئاژەڵە شیردەرەكاندا ڕوودەدات.
خواردنی ئاژەڵەكە لە گژوگیا و دانەوێڵە، لەدوای چەند كردارێكی تایبەتییەوە دەگۆڕێن بۆ شیر، كە بۆ مرۆڤ باشترین خۆراكە.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز