سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
10فریشته‌كانی هاوڕێی مرۆڤ
شیلان جه‌مباراشی
كۆمه‌ڵێ فریشته هه‌ن كه به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانن‌و، هاوڕێی هه‌میشه‌یی ئاده‌میزادن تامردن، ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه دوجار به‌یانیان‌و عه‌سران خوای په‌روه‌دگار جێگۆركێیان پێده‌كات، ئینجا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوا لێیان ده‌پرسێ هه‌رچه‌نده زانایه به حاڵیان: به‌نده‌كانم خه‌ریكی چی بون؟
ئه‌وانیش ده‌ڵێن كه چوینله‌ناو نوێژدا بون كه‌هاتینه‌وه هه‌ر خه‌ریكی نوێژ كردن بون، بۆیه خۆشه‌ویست فه‌رمویه‌تی: (من ترك صلاة العصر حبط عمله ) واتا: ئه‌وه‌ی نوێژی عه‌سر نه‌كات به‌بێ بیانو له‌وانه‌یه كرده‌وه‌كانی به‌تاڵبێته‌وه، بۆیه زۆر ئامۆژگاریمان ده‌كات وریای ئه‌و دو نوێژانه بین.
به‌ڵام هه‌ر فریشته‌یه‌ك له‌و فریشتانه‌كار‌و گرنگی‌و فه‌رمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌وانه:-
1. دوانیان له‌سه‌رشانی مرۆڤن، تا گیانی له لاشه‌دا بێت چاودێرن بۆ نوسینی چاكه‌و خراپه‌ی ئه‌و مرۆڤه، به‌ڵام هه‌ركاتێك خراپه‌یه‌كی ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی لای ڕاست فه‌رمان ده‌كات به‌وه‌ی چه‌په كه بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بێت بزانێت په‌شیمان ده‌بێته‌وه خۆئه‌گه‌ر په‌شیمان بوه‌وه ئه‌وا ناینوسێ.
2. دوانیان له پێشه‌وه‌و دواوه‌یمرۆڤه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری بكه‌ن له به‌ڵایه‌ی ناگاهانه به‌سه‌ریان دادێت‌و ناتوانن خۆیانی لێ ده‌رباز بكه‌ن خوای په‌روه‌دگار به‌هۆی ئه‌و فریشتانه‌وه به‌رگریان لێده‌كات، وه‌كو چۆن جاری واهه‌یه كه‌سێك ڕوداوێكی به‌سه‌ر دادێت به‌پێی جۆری ڕوداوه‌كه بێت به‌شی تیاچونه به‌لام هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت،وه‌كو قورئان ئاماژه به‌وه ده‌كات { لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ }.
3. دوانیان له‌سه‌ر مرۆڤ دانراون ته‌نهابۆ تۆمار كردنی صڵاوات، هه‌ر كاتێك صڵاوات له دیداری خۆشه‌ویست – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- بدات ئه‌وان ده‌ینوسن.
4. دوانیان وا له‌سه‌ر هه‌ردو چاوه‌كانیمرۆڤن‌و، چاوه‌دێرن بۆ پاراستنیان له ته‌ماشا كردنی حه‌رام.
5. فریشته‌یه‌كچاودێره به‌سه‌ر قوڕگ –گه‌رو- ده‌یپارێزێ له‌و كاتانه‌ی مرۆڤ له خه‌ودایه،نه‌وه‌كا زینده‌وه‌رێكی زیانبه‌خش بیه‌وێت بچێته ناو هه‌ناوی، ئه‌و به‌رگری لێده‌كات.
6. فریشته‌یه‌كیش خوای په‌روه‌دگار له‌سه‌ر نێو چه‌واندایناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیماندار فێری خاكیبون بكات‌و، بیپارێزێ له خۆبه‌گه‌وره زانین
سه‌رجاوه

