سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیـسـلام چـاکـسازییه :رازی قورئانی..(سورةتى البقرة )...(10)
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر.........له‌ئایه‌تى(لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ وَلَـكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِڕ وَالْمَلآئِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّآئِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُواْ وَالصَّابِڕينَ فِي الْبَأْسَاء والضَّرَّاء وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ )(البقرة : 177) زانایان ده‌ڵین ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو ئیسلامى تیایه،که ئه‌ویش بیر‌و باوه‌ڕو په‌رستشه‌کان و (معاملات)ه که وه‌فیه به عهدو په‌یمان، له‌گه‌ڵ باسى ئه‌خلاقیش.
له‌گه‌ڵمان سه‌یرى ئه‌م پله‌به‌ندیه جوانه بکه که سوره‌ته‌که کردویه‌تى:
١. گۆڕینى ڕووگه بۆ هێنانه‌دى خۆجیاکردنه‌وه(فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ)(البقرة : 144).
٢. هاوسه‌نگى له‌خۆ جیاکردنه‌وه‌دا(فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا)(البقرة : 158).
٣. ئاڕاسته هه‌موو شیتێ نیه (لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ ) (البقرة : 177).
جا پاش ئه‌وه‌ى خــواى گه‌وره گوێڕایه‌ڵى و خۆ جیاکردنه‌وه‌ى لاى هاوه‌لآن تۆخ کرده‌وه،بۆى ڕوون کردنه‌وه،
که‌مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ى ئاڕاسته نیه،به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که چاکسازى گشتى و هه‌مه‌لایه‌نه،کاتێ فه‌رمان کرا به‌ڕووکردنه که‌عبه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو که پله‌ى گوێڕایه‌ڵى و خۆجیاکردنه‌وه تاقى بکاته‌وه،هه‌رچه‌نده له‌ئه‌صڵى مه‌سه‌له‌که‌دا ئه‌وه‌ى داواکراوه هه‌موو جۆره‌کانى چاکه‌یه هه‌روه‌ک له‌ئایه‌تى (177)دا هاتووه.
له‌م چاکسازیه‌دا باسى ته‌شریع ده‌کات (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى)(البقرة : 178)
پاشان ده‌چێته سه‌ر(وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )(البقرة : 179).
ئینجا باس له‌میرات ده‌کات (كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْراً الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقّاً عَلَى الْمُتَّقِينَ )(البقرة : 180).
ئینجا باس له‌عیباده‌تێکى گرنگ ده‌کات که ده‌بێته مایه‌ى پارێزکارى که‌ئه‌ویش ڕۆژووه (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )(البقرة : 183)..ته‌قوا،پارێزکارى مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر گرنگه‌و له‌کۆتایى ئه‌حکامه‌کاندا دێته سه‌رباسى (وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )(البقرة : 179) (كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ )(البقرة : 187).

