سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باشــترین چیــرۆک....چیـرۆکى پێشـینان له قورئاندا....(4)
نووسـینى: د.صلاح عبدالفتاح الخالدی... وه‌رگـێرانی.....کـاوه هاوراز..نوسینگه‌ى ته‌فسیر......له سوره‌تی یوسف دا خودا وه‌سفی چیرۆکه‌کان به باشترینی چیرۆکه‌کان (أحسن القصص) ده‌کات، هه‌روه‌ک فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآناً عَرَبِيّاً لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ [2] نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـذَا الْقُرْآنَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ [3] إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَباً وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ )[2- 4]
داخۆ بۆچی چیرۆکه‌کانی قورئان باشترینی چیرۆکه‌کان بن؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌م وه‌سفه به‌تایبه‌تی له سووره‌تی (يوسف)دا هاتووه.. بێگومان ته‌نها له سووره‌تی (يوسف)دا به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی یوسف-سلآوی خوای لێبێت گێڕراوه‌ته‌وه که سه‌د (100) ئایه‌تی له‌و سه‌دو یازده ئایه‌ته‌ی سوره‌ته‌که بۆته‌رخان کراوه. ئایه‌ته‌کانی دواییش هه‌ندێکیان بۆ لێکدانه‌وه‌و بۆ پاشکۆی چیرۆکه‌که‌ی یوسف هاتوون.
چیرۆکه‌که‌ی یوسف له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که له ته‌مه‌نی مێردمنداڵیدا خه‌ونێک ده‌بینێت و، به‌وه‌ش کۆتایی دێت که به عه‌مه‌لی خه‌ونه‌که‌ی دێته دی و له جیهانی واقیع دا لێک دراوه‌ته‌وه.
داستانی یوسف یش له چاکترینی داستانه‌کانه دیاره هه‌موو داستانه‌کانی قورئان باشن چونکه مزگێنی و هیواو ئاوات به لێقه‌وماوان و مه‌ینه‌تباران ده‌به‌خشێت و، چه‌وساوان و سته‌م لێکراوانیش دڵنیا ده‌کات له‌وه‌ی که رزگاری هه‌ر دێت‌و ئامانج به‌دی دێت‌و مه‌ینه‌تیش لاده‌چێت، بۆیه گرنگ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕو پشت به‌ستنیان به خودا چاکتر بکه‌ن و له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی خۆڕاگر بن وه‌ک چۆن (يوسف)یش ئاوابوو.
بێگومان چیرۆکه‌کانی قورئان باشترین چیرۆکن و، قورئان له‌ڕآی ئه‌م وه‌سفه‌یه‌وه وامان پیشان ده‌دات که ته‌نها به‌و داستان‌و رووداوه گیڕراوانه‌ی خۆیه‌وه قه‌ناعه‌ت که‌ین و بازنه‌ده‌ین بۆ ئه‌و سه‌رچاوه به‌شه‌رییه ده‌سکردانه‌ی وه‌ک (ئيسرائيليات)و ئه‌فسانه‌و داستانه ده‌سهه‌ڵبه‌سته‌کان و داوای شیکارو درێژه پێدانی چه‌ند لایه‌نێکی تری چیرۆکه‌کانیان لێ بکه‌ین که قورئان باسی نه‌کردوون. به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س ئه‌م ره‌فتاره ده‌نوێنن و زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌و سه‌رچاوه ده‌سکردانه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاره‌زوویه‌کی خۆیان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئاتاجی بیسه‌ران له چیرۆک‌و پێشکه‌شکردنی تام و چێژێکی هونه‌ری پییان به‌و بیانووه‌ی گوایه ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌گێڕنه‌وه شتێکی باشه‌و ئه‌و ئاتاجه‌یان بۆ پڕده‌کاته‌وه‌و ئه‌و چێژه‌شیان پێده‌دات.
وه‌سف کردنی چیرۆکه‌کانیش به (باش) له‌به‌ر ئه‌وه نیه که درێژه‌یان پێدرابێت و رووداوی زۆریان تێدا گێڕرابێته‌وه‌و که‌سێتی و ناوی جێگه‌و ناوچه‌ی زۆری تێدا هێنرابێت، چونکه ئه‌م هۆکارانه لایه‌نی باشی‌و جوانی ی چیرۆک نین به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پشت به سه‌رچاوه ناڕاسته‌کان به‌سترابێت. به‌ڵکو کاتێک چیرۆکه‌کان به‌باش وه‌سف ده‌کرێن ئه‌گه‌ر پێش سیفه‌تی باشییه‌که سیفه‌تی حه‌قو راستگۆیی و راستییان تێدابووبێت، چونکه باشی یش له‌سه‌ر حه‌ق بنیاتنراوه‌و ئه‌گه‌ر سیفه‌تی حه‌قیان له‌ده‌ست دا ئه‌وا یه‌کسه‌ر به‌دوایدا سیفه‌تی باشی و جوانکاری یشیان تێدا نامێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش هیچ سیفه‌تێکی باشی و رێک‌و پێکی له ده‌سهه‌ڵبه‌ستی ئیسرائیلیات و ئه‌فسانه‌کاندا نین، چونکه سیفه‌تی هه‌قبێژی و راستگۆیی و راستییان له ده‌ست داوه. ته‌نها چیرۆکه‌کانی قورئانیش ڕاسته‌قینه‌و باشن و به (القصص الحق)و (أحسن القصص) داده‌نرێن. دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م واتا به‌رزانه قورئان چیرۆکه‌کانی به باشترین داستان و چیرۆکان وه‌سف کردووه، والله أعلم.

