سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گوێ بنێ به دڵی دارخورماوه تا باسی سه‌رداری مرۆڤایه‌تیت(ص) بۆ بکا
سةباح مةجيد....كتيَبخانه ى محوى
واستراوه‌ته‌وه. دارخورما خورمامان پێده‌به‌خشێت، خۆشه‌ویست (د.خ) له فه‌رمووده‌یه‌کدا ده‌فه‌رمووێت: ( بيت ليس فيه تمر جياع اهله) () واته: ئه‌و ماڵه‌ی خورمای تێدانه‌بێت ئه‌وا ئه‌وانه‌ی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین هه‌ژارن.
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست (د.خ) له‌کاتی پارشێو و به‌ربانگدا به‌رده‌وام خورمای خواردووه و رۆژووی پێشکاندووه و ئامۆژگاری موسڵمانانیشی کردووه که ئه‌وانیش چاو له‌و بکه‌ن..جگه له‌مانه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی که ناوی (دارخورما) له چه‌ندین شوێن له قورئاندا هاتووه و له چه‌ندین شوێنی دیکه‌شدا خۆشه‌ویست (د.خ) باسی خورمای کردووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که خورما سوودێکی زۆری له‌ڕووی پزیشکییه‌وه هه‌یه، چونکه خۆشه‌ویست (د.خ) هیچ شتێک له‌خۆوه ناڵێت و نایکات، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یڵێت و ئه‌نجامیان ده‌دات خودای کارزان و کاربه‌جێ فێری ده‌کات تاکو موسڵمانان سوودی لێوه‌ربگرن له ژیانی رۆژانه‌یاندا، بۆیه لێره‌دا چه‌ند سوودێکی خورما بۆ ئێوه ده‌خه‌ینه‌ڕوو که زانستی نوێ دوای زیاتر له چوارده‌سه‌ده تازه سووده پزیشکییه‌کانی خورمامان بۆ ئاشکراده‌که‌ن. به‌ر له هه‌ر شتێک خورما چونکه ڤیتامین A تێدایه بینین به‌هێز ده‌کات و رێ له شه‌وکوێری ده‌گرێت و ته‌ڕی و بریقه‌داری چاو ده‌پارێزێت و تانه‌ی چاو لاده‌بات. جگه له‌مانه‌ش خورما بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که تازه منداڵیان ده‌بێت زۆر به‌سووده. هه‌روه‌ها خورما نه‌خۆشییه‌کانی سینگ چاره‌سه‌ر ده‌کات و زۆر سوودبه‌خشه بۆ کۆکه و ده‌رکردنی به‌ڵغه‌م. جگه له‌مانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خورما مادده‌ی مه‌گنیسیۆمی تێدایه بۆیه ده‌بێته هۆی هێورکه‌ره‌ویه‌کی باش بۆ ده‌ماره‌کان و رێ له دڵه‌ڕاوکێ و شڵه‌ژانی ده‌روونی ده‌گرێت. هه‌روه‌سا خورما کاری هه‌سته‌وه‌رکان باش ده‌کات و پارێزگاری‌یان لێده‌کات و سه‌رجه‌م ئامرازه‌کانی هه‌سته‌وه‌ریش چالاک ده‌کات، وه‌ک: بۆن‌کردن، بینین، بیستن، تامکردن و ده‌ستلێکوتان. هه‌روه‌ها یارمه‌تی مێشک ده‌دات بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی باشتر. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش خورما هێز به ماسوولکه و ده‌ماره‌کان ده‌به‌خشێت و نوێکه‌ره‌وه‌یه‌کی باشه بۆ خانه‌کانی له‌ش و پیرییش دواده‌خات. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که خورما باشترین خۆراکه بۆئه‌وانه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رسیان لاوازه، چونکه خورما پێویستی به کۆشش و کات نییه بۆ هه‌رس کردن و زۆر زوو هه‌رس ده‌کرێت. خورما جیا له هه‌موو ئه‌م سوودانه‌ی، هاوکات ده‌ماره‌کانی مرۆڤیش به‌هێز ده‌کات و رێ له ئیفلیج بوونیان ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی هه‌ردوو جۆری ڤیتامین B١ و B٢ له‌ناو خورمادا. هه‌روه‌ها خورما رۆڵێکی گرنگی له به‌خشینی وزه‌یه‌کی پێویست بۆ له‌ش هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که پێویستیان به کۆششی فیکری و ماسولکه‌یی هه‌یه. هه‌روه‌سا خورما مادده‌ی فۆسفۆڕی تێدایه و ئه‌م مادده‌یه‌ش رۆڵێکی گرنگ له چالاککردنی مێشک و ددان و ئێسک ده‌گێڕێت. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش خورما توانای کۆئه‌ندامی زاوزێ چالاک ده‌کات. وه‌ک ئاماژه‌مان بۆکرد خورما مادده‌ی مه‌گنیسیۆمی تێدایه، بوونی مادده‌ی مه‌گنیسیۆمیش له خورمادا هۆکارێکه بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له‌لای دانیشتووانی بیابان. هه‌روه‌ها شه‌کراوی خورما میزهێنه‌ره و به‌رد و لم لاده‌بات و گورچیله‌ی مرۆڤ ده‌شواته‌وه. هه‌روه‌ها خورما نه‌رمکه‌ره‌وه‌یه و قه‌بزی ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی شه‌کر و ریشاڵه‌کان و ڤیتامین A و B١ و B٢ له خورمادا. جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خورما بۆنێکی خۆش به هه‌ناسه ده‌به‌خشێت و بۆنی له‌ش خۆش ده‌کات. هه‌روه‌سا خورما ده‌ماری به‌سالآچووان چالاک ده‌کات و سووڕی خوێنی مێشک و له‌ش چالاک ده‌کات. هه‌روه‌ها خورما رژێنی ده‌ره‌قی چالاک ده‌کات و ده‌توانرێت به‌یانیان له‌گه‌ڵ په‌رداخێک شیر بخورێت و یارمه‌تی نه‌رمکردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌کانی خوێن ده‌دات و ریخۆڵه شێ‌دار ده‌کات و له لاوازی و هه‌وکردن ده‌یپارێزێت. جگه له‌مانه‌ش له‌ڕووی به‌های خۆراکییه‌وه خورما له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گۆشت به‌راوورد ده‌کرێت و سێ ئه‌وه‌نده‌ی ماسی به‌سووده و یارمه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی که‌مخوێنی ده‌دات و بۆ دابه‌زاندنی کێشیش سوودێکی زۆری هه‌یه. وێڕای ئه‌مانه‌ش خورما بڕێکی باشی له خوێی کانزایی تێدایه که ترشه‌لۆکی خوێ هاوسه‌نگ ده‌کات. هه‌روه‌ها جگه له‌م سوودانه‌ی که ئاماژه‌مان بۆکردن بێگومان خورما چه‌ندین سوودی دیکه‌ی هه‌یه.
ِنه‌ده‌کرده‌وه، به‌لآم چونکه سوودێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، بۆیه به‌ڕاستی خۆشه‌ویست راستی فه‌رمووه که ئه‌وانه‌ی خورمایان له ماڵدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر زۆریش ده‌وڵه‌مه‌ند بن هه‌ر هه‌ژارن و به هه‌ژار داده‌نرێن، بێگومان ئێمه‌ی موسڵمان که خورما ده‌خۆین به‌تایبه‌تی له کاتی پارشێو و به‌ربانگدا ئه‌وه هه‌م سوننه‌تێکی خۆشه‌ویستمان (د.خ) جێبه‌جێکردووه و خێرمان ده‌ست ده‌که‌وێت و هه‌میش سوودێکی دونیاییمان ده‌ست که‌وتووه و خزمه‌تی ته‌ندروستیی خۆمانمان کردووه.
دوای ژماردنی ئه‌م هه‌موو سووده چاوه‌ڕێی چیتر ده‌که‌یت، ده‌ی سه‌لآواتێک له‌سه‌ر خۆشه‌ویست (د.خ) لێبده:( الصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه الكرام.)

