سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانایه‌کی فیزیایی: قورئان خوێندن وزه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت
سه‌باح مجید :کتێبخانه‌ى محوی.....زانایه‌کی بواری فیزیا له سوریا به‌ناوی عه‌لی مه‌نسور کیالی له‌میانی پێشکه‌شکردنی وانه‌یه‌ک له پێشبڕکێی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قورئان ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که ئه‌و له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا گه‌یشتۆته ئه‌و راستییه‌ی که قورئانخوێندن وزه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ده‌ستنوێژ شووشتنیش ئێش و ئازاری جه‌سته ناهێڵێت. ئه‌م زانایه فیزیاییه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ده‌ستنوێژ شووتن جگه له‌وه‌ی که ره‌زامه‌ندی خودای تێدایه، هاوکات سوودێکی پزیشکی زۆریشی هه‌یه.. چونکه ده‌ستنوێژ ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئێش و ئازاری جومگه‌کان و رۆماتیزم. ئه‌م زانایه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ئاو وزه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها مرۆڤی موسڵمانیش که رۆژانه چه‌ندین جار ده‌ستنوێژ ده‌شوات ئه‌وه به‌هۆی ئه‌م ده‌ستنوێژه‌وه له بارگه کاره‌باییه زیانبه‌خشه‌کان رزگاری ده‌بێت که داده‌بازنه سه‌ر زه‌وی و مرۆڤ تووشی ئێش و ئازاری جومگه‌کان و رۆماتیزم ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م زانایه ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه که ئه‌و وزه‌یه دوو جۆره، وزه‌ی باش (ئيجابي) و وزه‌ی خراپ (سلبي).. ئه‌مه‌ش له قورئانی پیرۆزدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ کراوه، ئه‌وه‌ته خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ) [فصلت : 30] واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوتیان خودا په‌روه‌ردگارمانه و له‌پاشان به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئایین به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه فریشته‌کان پۆل پۆل دێنه‌لایان و پێیانده‌ڵێن: که هیچ مه‌ترسن و خه‌فه‌ت مه‌خۆن و مووژده‌بێ لێتان ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که به‌ڵێنتان پێ‌درابوو. ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌لائیکه‌تی خودا وزه‌ی باش (ئيجابي) ده‌هێننه خواره‌وه. هه‌روه‌ها خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَى مَن تَنَزَّلُ الشَّيَاطِينُ )[ 221]تَنَزَّلُ عَڵى کُلِّ أَفَّاکٍ أَپِیمٍ [ 222])(الشعرا‌ء :221-222)
واته: ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟ داده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی درۆزن و بوختانچی و تاوانبار و گوناهبار. لێره‌دا ئه‌مه ئاماژه‌یه که شه‌یتانه‌کان وزه‌ی خراپ (سلبي) به‌رجه‌سته ده‌که‌ن. هه‌وره‌ها ئه‌م زانایه ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه که کاتێک مرۆڤ له قورئان دوور ده‌که‌وێته‌وه ئه‌وه شه‌یتان دوای ده‌که‌وێت، چونکه به وزه‌یه‌کی خراپی ده‌زانێت. چونکه ئه‌و ده‌ستی به‌و په‌ته نه‌گرتووه که پڕی ده‌کات له وزه‌ی باش که قورئانه. جگه له‌مانه‌ش ئه‌م زانایه ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که قورئانی پیرۆز وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و سه‌یری تێدایه، بۆیه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:(لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعاً مُّتَصَدِّعاً مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْڕبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ )[الحشر : 21] واته: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندبا بۆ سه‌ر چیایه‌ک ئه‌وه ده‌تبینی که ملکه‌چ ده‌بوو و ورد و خاش ده‌بوو.. شه‌ق ده‌بوو له ترسی فه‌رمانی خودا.. له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌لآتی خودا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه‌کار و شوێن قورئانی پیرۆز بکه‌ون.

