ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خەرتەلە (الخردل)...له‌قورئاندا

خەرتەلە (الخردل)...له‌قورئاندا

نووسینی/سه‌روه‌ر حسن/نووسینگه‌ی ته‌فسیر///خەرتەلە ڕووەكێكی وەرزییە و لە ناوچە ئاووهەوا مام ناوەندەكاندا دەڕوێت، گەڵاكانی هەمیشە سەوز و ئەستورن و بەجۆرێك قڵیشاون. دەكرێت گەڵاكانی بە نەرمونیانی و گەشاوەیی لێبكرێتەوە و وەك سەوزەكانی تر بخورێت. دیارترین جۆرەكانی خەرتەلە، خەرتەلەی ڕەشە كە لە تۆوە وردەكانیەوە دەردەهێنرێت. هەروەها لەتۆوەكانی خەرتەلەی سپی زەیتێكی تون دەردەهێنرێت و لە پیشەسازی سابوون دروستكردندا بەكاردێت، لەكۆندا بۆ ڕووناككردنەوە بەكارهاتووە.
خواردنی خەرتەلە بە مامناوەندی مەیلی خواردن باش دەكات و یارمەتی هەرسكردن دەدات و گازەكان لە ڕیخۆڵەكان وەدەردەنێت. خەڵك هاڕاوەی دەرهێنراو لە تۆو خەرتەلە بۆ ڕازاندنەوەی زەڵاتە بەكاردێنێت. خەرتەلە لە ئامادەكردنی سركەدا بەكاردێت و وەك بەهاراتیش دەكرێت بە گۆشت و ماسییەوە.
خەرتەلە پێگەیەكی نایابی لە پزیشكی میللیدا هەیە، بۆ نەخۆشییەكانی سپڵ سوودمەندە... وتراوە: ئەگەر بخرێتە سەر سەرێك كە بە گوێزان تاشرابێت سوودی پێدەگەیەنێت لە لەبیرچوونەوە و كەمبوونەوەی توانای لەبەركردن. ئەگەر چاوی پێ‌ بڕێژرێت لێڵی چاو ناهێڵێت.
خەرتەلە (الخردل) لە قورئانی پیرۆزدا
وشەی (خردل) دوو جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە لە میانەی قسەكردن دەربارەی دادپەروەری ڕەها و زانستی فراوانی پەروەردگار، وەك دەفەرموێت:{وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ (47)} [الأنبياء] واتە: ئێمە پێوەر و تەرازووەكانی دادپەروەری لە ڕۆژی قیامەتدا دادەنێین، جا هیچ كەس بەهیچ شێوەیەك ستەمی لێناكرێت، ئەگەر بەقەدەر تۆوە خەرتەلەیەك (كە زۆر بچووك و وردە، كارێكی چاك یان خراپی ئەنجامدابێت) دەیهێنینە مەیدان، جا ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە كە ئاوا بە وردی حساب و لێپرسینەوە ئەنجام بدەین.
ئایەتە پیرۆزەكە دەربارەی دادپەروەری ڕەهای خوایی دەدوێت، دادپەروەری كردن لەنێوان بەندەكانی لە ڕۆژی قیامەتدا، دیمەنێك لە دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەتمان بۆ وێنا دەكات كە خوای پەروەردگار تەرازووەكانی دادپەروەری بۆ مرۆڤ دادەنێت و كەس ستەمی لێناكرێت ئەگەر هێندەی تۆوە خەرتەلەیەكیش بێت، كە بچوكترە لەوەی چاو بیبینێت و زۆر سوكیشە لەسەر تەرازوو، ئەم شتە سادەیەش لە ڕۆژی قیامەتدا بەجێ‌ ناهێڵرێت و وننابێت... پەروەردگار دەفەرموێت:{فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8)} [الزلزلة] واتە: ئەوەی هێندەی سەنگی گەردیلەیەك خێر و چاكەی ئەنجامدابێت دەیبینێتەوە، ئەوەش كە هێندەی سەنگی گەردیلەیەك شەڕ و خراپەی هەبێت دەیبینێتەوە.
لە گوزارشتێكی خوایی موعجیزەئاسادا قورئانی پیرۆز وەسفی زانستی خوا و گشتگیری و توانا و دادپەروەریی دەكات. خوای پەروەردگار لەسەر زمانی لوقمانی دانا كە ئامۆژگاری كوڕەكەی دەكات، دەفەرموێت:{يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ (16)} [لقمان] واتە: ئەی كوڕی ئازیزم! بەڕاستی ئەگەر گوناهێك هێندەی تۆو خەرتەلەیەك (كە زۆر وردە) هەبێت و لەناو بەردێكدا لە ئاسمانەكان یان لە زەویدا حەشار درابێت، (لای خوا شاراوە نییە) و دەیهێنێتە مەیدان، چونكە بەڕاستی خوا هیچ شتێكی لێ‌ شاراوە نییە و زۆریش بە ئاگایە.
ئایەتە پیرۆزەكە باسی تۆو خەرتەلەیەك دەكات لە بەردی پتەودا، تیایدا گیرە، دەرناكەوێت و كەس پێیناگات، یان ئەو دەنكە تۆوە لە ئاسمانە فراوانەكاندایە كە تیایدا گەلەستێرەیەكی گەورە وەك خاڵێكی بچوك دەردەكەوێت، یان ئەو تۆوە لە زەویدا و لە خاكەكەیدا ونبووە و لای كەس ئاشكرا نییە. ئەو دەنكە تۆوە هەرچۆن بێت و لەهەر كوێ‌ بێت خوای گەورە دەزانێت و بە توانا و میهرەبانی خۆی شوێنی دەكەوێت.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز