سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەندایەتی كارئاسانیە...عیبادات
نووسینی/ناصح ابراهیم سازانی/// خواپەرستی لە ئیسلامدا بریتیە لە فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە و, هاوەڵ و شەریك بڕیار نەدان بۆی و, سوپاسگوزاری و, بەجێهێنانی عیبادەتەكانی بە ئیخلاصەوە, تاقیكردنەوەیە بۆ مرۆڤەكان, هەروەها بۆ جیاكردنەوەی بەندەكانی خوایە لە بەندەكانی شەیتانی نەفرەتی و ئەوانەی جگە لە خوای پەروەردگار شتانی تر ئەپەرستن.
خوای گەورە ئاسانكاری لە پەیامەكەی خۆیدا كردووە و بە راستیشی داناوە.. چونكە پەیامە بۆ هەموو مرۆڤەكان لە گشت سەردەم و زەمانێك و لە هەموو شوێنێكدا تا قیامەت.. رەحمەتە بۆ هەموان بەگشتی, جا پەیامێك ئەوە مەودای بێت هەر دەبێ كارئاسانی بوێت بۆ شوێنكەوتوانی و دوور بێت لە گرفت و كارگرانی.. ئەمەش روون كراوەتەوە لە شەریعەتی ئیسلامدا بەگشتی و لە بواری بەندایەتیدا بە تایبەتی.
خوای گەورە دەفەرموێت{الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (157)} [الأعراف) واتە: ئیمانداری كامل ئەوانەن, دەكەونە شوێنی ئەو پەیامدار و هەواڵدەری خوایە, كە نەخوێندەوارە, ئەو پێغەمبەرەی كە ناوو سیفاتەكانی لە تەورات و ئینجیلدا نوسراوە و لای خۆیان دەستیان دەكەوێت, واتە: زۆر بە چاكی دەیناسن, فەرمانیان بە چاكە پێدەكات و لە كاری خراپ و ناپەسەند رێیان لێ دەگرێت, هەموو شتێكی پاك و خاوێنیان بۆ حەڵاڵ دەكات و هەموو شتێكی پیس و زیانبەخشیان لێ یاساغ دەكات, وەك عەرەق و گۆشتی بەراز و ریبا.. بارو تەكلیفی قورس و, كۆت و زنجیرێ لەسەریان شەتەك درابوو لای دەبا..
كەواتە ئەو بارە قورسەی لەسەر شانی گەلانی پێش ئیسلام بوو, وەك خۆ كوشتن بۆ پەشیمان بوونەوە لە پەرستنی گوێلكەكەو, حەرامێتی دەسكەوتی جەنگی.. خوای گەورە بە رەحم و بەزەیی خۆی ئاسانی كرد لەسەر شانی موسوڵمانان:
{لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَڕيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (128)} [التوبة] واتە: ئەی خەڵكینە! ئێوە پێغەمبەرێكی پایە بەرزتان لە خۆتان بۆ هاتووە, چاك دەیناسن كە كێیە, بۆ ئەوەی فەرمانی خواتان پێ رابگەیەنێت, هەر بەڵاو ناخۆشیەكتان تووشبێ زۆر سەختە لای و پێی سەغڵەت دەبێ, زۆریش سوورە لەسەر بڕواهێنانتان, بەرامبەر بە ئیمانداران زۆر دڵسۆزو بەبەزەییە
هەروەها دەفەرموێت:{شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُڕيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُڕيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (185)} [البقرة]. واتە: خوای گەورە ئاسوودەیی و كارئاسانی بۆ ئێوە دەوێ, نایەوێت توشی بارگرانی و ئازارو مەینەتی ببن لە ئەنجامدانی فەرزەكاندا..ئەوەش سۆز و بەزەیی پەروەردگارە بەرامبەر بە عەبد و بەندەكانی.
خوای گەورە لە دیندا هیچ كارێكی قورس و گرانی لەسەر دانەناون, باری گرانی نەداوە بەسەرتاندا كە لە تواناتاندا نەبێت
خوای گەورە بە لاوازی ئادەمیزادی بەدیهێناوە, بەرگەی فەرمانی قورس و گران ناگرێت, لەبەر ئەوە دەیەوێت كار و بارتان بۆ ئاسان بكات
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەوبارەوە دەفەرموێت: (إنی أرسلت بحنیفیە سمحە) . واتە: شەریعەتێكی چاك و پڕ سەماحەتم پێ سپێردراوە بۆتان.
* هەروەها دەفەرموێت: (ێسّرُوا ۆڵا تُعَسِّرُوا ۆبَشِّرُوا ۆڵا تَنفِّروا) . ئاسانكاری بكەن كارگران مەكەن, مژدەی خۆش بدەن بە خەڵك, بە هەڕەشە و گوڕەشە و كارگرانی خەڵك لە دین دوور مەخەنەوە.
* ئیبن مەسعود رەزای خوای لەسەر بێ فەرمووی: پیاوێك وتی: ئەی پێغەمبەری خوا! من لەبەر فلان كەس لە نوێژی بەیانی دوا دەكەوم ئەوەندە درێژەی پێ دەدات! ئیبن مەسعود فەرمووی: هەرگیز لە ئامۆژگاری كردندا پێغەمبەرم ئاوا بە توڕەیی نەدیوە وەك ئەو رۆژە, فەرمووی: (إِنَّ مِنْكُمْ مُنَفِّڕینَ فَأَیُّكُمْ مَا صَلَّی بِالنَّاسِ فَلْێتَجَوَّزْ فَإِنَّ فِیهِمْ الچَّعِیفَ ۆالْكَبِیرَ ۆژَا الْحَاجَەِ) . واتە: ئەی خەڵكینە! هەندێ لە ئێوە خەڵك لە نوێژكردن دوور دەخاتەوە, بەخوێندنی ئایەتی زۆر خەڵك لە نوێژی جەماعەت و مزگەوت دوور دەخاتەوە, جاهەر كەسێكتان پێش نوێژی بۆ خەڵك كرد با نوێژێكی كورت و پوختیان بۆ بكات, چونكە ئەوانە هەیانە پیرە هەیانە لاوازە یا نەخۆشە, هەشیانە ئیش و كاری تری هەیەو پەلەیە.
* عائیشە رەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێت: جارێ پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هات بۆلام ئافرەتێكم لابوو, فەرمووی: ( مَنْ هذهِ ؟). واتە: ئەوە كێیە؟ گوتم: ئەمە فڵانە ئافرەتە كە ئەوەندە نوێژخوێن و خواپەرستە, فەرمووی: (مهْ، عَڵیْكُمْ بِمَا تُگِیقُونَ، فَواللهِ ڵا ێمَلُّ اللهُ حَتَّی تَمَلُّوا) وكَانَ أَحَبُّ الدِّینِ إِڵیْهِ مَا دَاۆمَ صَاحِبُهُ عَڵیهِ) . واتە: بێ دەنگ بە ئەی عائیشە! ئەوەندە عیبادەت بكەن بۆ خوا لە تواناتاندا بێت, چونكە هەتا ئێوە وەڕس نەبن لە خواپەرستی خوای گەورە وەڕس نابێ لە پاداش دانەوەتان, باشترین دینداری ئەوەیە خاوەنەكەی بەردەوام بێ لەسەری.
* عایشە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: (مَا خُیِّرَ رسول الله صلی الله علیه وسلم بَیْنَ أمْرَیْنِ قَگُّ إِلاَّ أَخَژَ أیْسَرَهُمَا ، مَا ڵمْ ێكُنْ إپماً ، فَإنْ كَانَ إپماً ، كَانَ أبْعَدَ النَّاسِ مِنْهُ) .
واتە: ئەگەر پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەرپشك بكرایە لە نێوان دووكاردا, هەر كارێكیان ئاسان بوایە ئەوەیانی هەڵدەبژارد, بەمەرجێ ئەو كارە گوناه نەبوایە, ئەگەر گوناه بوایە لە هەموو كەس زیاتر خۆی بەدوور دەگرت لێی.
مەعاویەی كوڕی حەكەمی سەلمی رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێت: لەگەڵ پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم نوێژم دەكرد پیاوێك پژمی, منیش گوتم: خوا رەحمت پێ بكات, بەئیشارەتی چاو خەڵكەكە ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەرم, گوتم دایكتان رۆڵە رۆتان بۆ بكات ئەوە چیتانە بەو شێوەیە سەیرم دەكەن؟ ئینجا بەدەستیان كێشایان بە باڵیاندا, كاتێك بینیم دەیانەوێت بێ دەنگ بم منیش بێ دەنگ بووم, كاتێ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە نوێژ بوویەوە بانگی كردم دایك و باوكم بە قوربانی بێت مامۆستای وام نەیوە نە لەپێش ئەو نە لەدوای ئەو ئەوەندە بەجوانی قوتابی فێر بكات, سوێند بە خوا نە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەرم, نە لێیدام, نە وتەی ناشیرینی پێ گوتم.. بەڵام فەرموی: (إِنَّ هَژِهِ الصَّڵاەَ ڵا ێصْلُحُ فِیهَا شَیْوٌ مِنْ كَڵامِ النَّاسِ إِنَّمَا هُۆ التَّسْبِیحُ ۆالتَّكْبِیرُ ۆقِرَاوَەُ الْقُرْێنِ) . واتە: ئەم نوێژە بریتیە لە (سبحان الله)و(الله أكبر)و قورئان خوێندن ئیتر لەوە بەو لاوە دروست نیە هیچ وتەیەكی كەسی تری تێدا بوترێت.
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پیاوێك لەناو مزگەوتدا میزی كرد, خەڵكەكە زۆر پێیان ناخۆش بوو خەریك بوو هەستن ئازاری بدەن و لەمزگەوت دەریكەن, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پێی فەرموون: (دَعُوهُ ۆأهْڕیقُوا عَڵی بَوْلِهِ سَجْلًا مِنْ مَاوٍ فَإِنَّمَا بُعِپْتُمْ مُێسِّڕینَ ۆڵمْ تُبْعَپُوا مُعَسِّڕینَ) . واتە: وازی لێ بێنن و بڕۆن دۆڵچەیەك ئاو بهێنن و شوێنەكەی پاك بكەنەوە, ئێمە بۆ ئەوە رەوانە كراوین كارئاسانی بكەین, نەك باری شانی خەڵك قورس و گران بكەین.
* ئەبو قەتادە فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (إنِّی ڵاَقُومُ إِڵی الصَّلاە ، ۆأُڕیدُ أنْ أُگَوِّڵ فِیهَا ، فَأسْمَع بُكَاوَ الصَّبیِّ فَأَتَجَوَّزَ فی صَلاتی كَرَاهیە أنْ أشُقَّ عَڵی أُمِّهِ) . واتە: كاتێك دەچمە ناو نوێژەوە, ئەمەوێت تۆزێك درێژە بدەم بە نوێژەكە, كە گوێم لە گریانی منداڵێك ئەبێ كورتی ئەكەمەوە , بۆ ئەوەی قرس و گران نەبێ لەسەر ئومەتەكەم و وەڕس نەبن.
* ئیبن عومەر رەزای خوایان لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ أَنْ تُۆْتَی رُخَصُهُ كَمَا ێكْرَهُ أَنْ تُۆْتَی مَعْصِێتُهُ) . واتە: خوای گەورە روخسەت و كار ئاسانی پێخۆشە, وەك چۆن پێَی خۆشە واز لە تاوان و گوناه بهێنن.
ئاسانكاری یەكێكە لە دروشمە گرنگە سەرەكیەكانی دینی ئیسلام و شەرعە پاكەكەی, ئیسلام مرۆڤەكان توشی سەغڵەتی و تەنگژە ناكات, فەرمانی نەكردوە بەشتێك لە توانایاندا نەبێت, بەڵكو هەموو فەرمانەكانی لە توانای مرۆڤ بەدەر , لە حاڵەتی ئاساییدا هەموو مرۆڤێك ئەتوانێت جێبەجێیان بكات, خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان هەر بەهانەیەكی شەرعییان هەبوو ئەوە روخسەت و مۆڵەتیان پێدراوە و كارئاسانیان بۆ كراوە لە خواپەرستی و عیبادەتەكاندا وەك: نوێژ و رۆژوو لە سەفەرو جیهاد و نەخۆشیدا, هەروەها دەستنوێژگرتن و خۆشتن لە دوای لەش گرانی لەكاتی سەرمای زۆرو نەخۆشی و كەم ئاویدا..

