ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئیمامی (عوسمان)ی كوڕی عفان.ره‌زای خوای له‌سه‌ر بیت

ئیمامی (عوسمان)ی كوڕی عفان.ره‌زای خوای له‌سه‌ر بیت

نووسينى /هارون نوح طه‌///ئیمامی عوسمانی كوڕی عفانی كوڕی ابی العاص ی كوڕی ئومەیەی كوڕی عبدالشمس ی كوڕی عبد مناف. شەش ساڵ دوایی ساڵی فیل لەدایك بووە لە موسلمانە پێشینەكانە،هیجرەتی بۆحەبەشەو بۆمەدینە كردووە.
یەكێكە لە سێیەمین خەلیفەی راشیدین لە دنیا موژدەی بەهەشتی پێ درا لەلایەن پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێت) ڕوقیەی كچی پێغەمبەر مارەدەكات لەشەوانی غەزای بدر وەفات دەكات بەڵام پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) كچێكی تری دەداتی بەناوی (ام كلثوم).
زانایان دەفەرموون: كەسمان نەبینی كە دوو كچی پێغەمبەرێك مارە بكات جگە لە عوسمان، بۆیە ناوی لێنرا (ژی النورین) خاوەن دوو رۆشنایەكە هەروەها یەكێكە لەوهاوەڵانەی كە قورئانی كۆكردەوە .
پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێت) سەبارەت بەئیمامی عوسمان دەفەرموێ‌: (چۆن شەرم لەكەسێك نەكەم كە فریشتەكان شەرمی لێ دەكەن) .
زانایان دەفەرموون: ئیمامی عوسمان پشتی كووڕ ببوو لە شەرمی خوا هاوەڵان وایان دەزانی كەبەكووڕی لەدایك بووە.
هەتا بلێی دڵی ناسك بوو زۆر دەگریا لەترسی خوا كاتێ‌ دەچوو بۆسەر قەبران چاوی بكەوتبا بە قەبرێك ئەوەندە دەگریا تافرمێسكی ڕیشی تەڕ دەكرد. باسی پێغەمبەری زۆر بەنەرم و نیانی بۆ هاوەڵانی دەگێڕایەوە زۆر دۆستی قورئان بووهەرلەگەڵی دەژیا لەرۆژی هەینی تاكو پێنج شەممە خەتمێكی قورئانی دەكرد .شەوان لەیەك رەكعەتا قورئانی خەتم كردووە زۆر متوازیع بوو بێ دەعیە وبێ فیزبوو كەسێك داواكارییەكی هەبا لێی باش گوێی بۆ دەگرت ڕوخسارێكی نورانی و ریشێكی گەورەی هەبوو زۆر سەخی بوو ماڵی زۆر دەبەخشی لەپێناو خوا لە (جیش العسرە)دا لەشكری فەقیری و بێ پارەو پول ، ئەوەندە ماڵی بەخشی كە بازرگانەكانی مەدینە واقیان ورمابوو لەئیمامی عوسمان كە كاروانی لە مصرو شام گەڕایەوە بۆ مەدینە بازرگانەكان مشتومڕیان بوو لەسەر كڕینی شتەكانی ئیمامی عوسمان، بەڵام ئەو هەرپێی دەوتن داومە بەزیاتر، دەیانگووت كێ هەیە لە ئێمە دەوڵەمەندتر بێت كە زیاتری پێداوە دەیگووت: داومە بە باخچەو كانیاوی بەهەشت.خانوەكانی بەهەشتم پێ كڕیون،دەیبەخشم بەموجاهیدان كە لەرێگای ئیسلام تێدەكۆشن دەڵێن: ئیمامی عوسمان ڕەنگ و روخساری لەهەموو كەس جوان تربووە.ڕۆژێكیان پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) چووە ماڵی ئیمامی عوسمان بینی كچەكەی عوسمان(كەنەوەی پێغەمبەر بوو) سەری بۆدەشوات فەرموی :كچم زۆر چاكە لەگەڵ ابو عبدالله بكەن (مەبەست ئیمامی عوسمان بوو) چونكە لە هەموو كەسێ لە هاوەڵانم زیاتر لەمن دەچێ.ئیمامی عوسمان دڵی زۆرنەرم بوو زۆر گوێ‌ رایەڵی پێغەمبەری دەكرد. رۆژێك پێغەمبەر فەرمووی هەركەسێ بیرێك (كانی) لێبدات كەخەڵك ئاوی لێ بخواتەوە ئەوا بەهەشتی دەدرێتێ ،ئیمامی عوسمان یەكسەر چوو بیرێكی لێدا. پێغەمبەر فەرمووی كێ هەیە جەیشی عوسرە بەڕێ بكات كە یارمەتی بدات لەئەسپ و چەك وخواردەمەنی ئەوا بەهەشتی دەدرێتێ. ئیمامی عوسمان دەڵێ (فجهزته) من چووم ئامادەم كردو یارمەتیمدا. عبدالله ی كوڕی عومەر دەفەرموێ‌ :ئەوئایەتە[أَمَّنْ هُۆ قَانِتٌ ێ‌نَا‌وَ اللَّیْلِ سَاجِدًا ۆقَائِمًا ێحْژَرُ اڵاخِرَەَ ۆێرْجُو رَحْمَەَ رَبِّهِ] لەگەڵ عوسمانی كوڕی عەفانی دایە چونكە ئەو لەشەودا ڕادەوەستاو كڕنۆشی بۆخوا دەبرد لەترسی قیامەت ئومێدی بەرەحم وبەزەیی خوا هەبوو.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز