سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەسەرهاتی پیاوانی چاڵەكان (قصە أصحاب اڵاخدود) چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه /نووسینگهی محوی////پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: لە پێش ئێوە پادشایەك هەبوو ئەم پادشایە ساحیرێكی هەبوو. كە پیر بوو ووتی بە پادشا: منداڵێك بنێرە لام بۆ ئەوەی فێری سیحری بكەم. پادشاش منداڵێكی نارد كە فێری سیحری بكات. لە ڕێگادا گەیشت بە ڕاهیبێك (خواپەرست) لەلای دانیشت گوێی لە قسەكانی ڕادەگرت. قسەكانی بەلا سەیر بوون. بۆیە هەر جارێك كە دەچووە لای ساحیر بەلای ڕاهیب دادەهاتو لەلای دادەنیشت. كە دەڕۆیشت بۆ لای ساحیر ئازاری دەدا، ئەویش لەلای ڕاهیب باسی ئەم ئازاردانەی كرد. ڕاهیب ووتی: ئەگەر لە ساحیر ترسای كە ئازارت بدات بڵێ: لە ماڵێ دوا خسترام. ئەگەر لە ماڵێ ئازاریان دای بڵێ ساحیر دوای خستم. لەسەر ئەم حالە بەردەوام بوو. ڕۆژێك بەلای گیانلەبەرێك دا تێپەڕی كە خەڵك بەندیان كردبوو. منداڵەكە ووتی: ئەمڕۆ دەزانم كاری ئەم ساحیرە ڕاستە یان كاری ڕاهیب. بەردێكی هەڵگرت ووتی: ئەی خوایە ئەگەر كاری ڕاهیب خۆشەویستتر بێ لە كاری ساحیر ئەم گیانلەبەرە بكوژە تاكو خەڵكەكە دەڕۆنو وازی لێ دێنن. ئینجا بەردی لە گیانلەبەرەكەداو كوشتی. خەڵكەكەش ڕۆیشت. چووە لای ڕاهیب هەواڵەكەی پێ ڕاگەیاند.
ڕاهیب پێی ووت: ئەی كوڕم ئەمڕۆ تۆ لە من گەورەتری بەم پلەیە گەیشتیت كە دەیبینم وە بزانە كە تۆ تووشی بەڵا دەبیت. ئەگەر تووش بوویت باسی من نەكەیت. ئینجا ئەو منداڵە نابیناو بەڵەكی چاك دەكردەوە دەرمانی هەموو نەخۆشیەكانی خەڵكی دەزانیو چارەسەری دەكردن. یەكێ لە دانیشتوانی كۆڕی پادشا ئەم شتەی بیست كە نابینا بوو. چووە لای منداڵەكە هەندێ دیاری لەگەڵا خۆی برد ووتی: ئەم شتەم بۆ تۆ هێناوە ئەگەر شیفام بدەیت. منداڵەكە ووتی: من شیفای هیچ كەسێ نادەم. ئەوەی شیفا دەدات خوایە، ئەگەر باوەڕ بە خوا دێنی ئەوە دوعات بۆ دەكەم، خواش شیفات بۆ دەنێرێ. كابرا باوەڕی بە خوا هێنا. خوای گەورە شیفای دا چاوەكانی چاك بوەوە. چووە لای پادشا وەكو جاران لەلای دانیشت.
ووتی: كێ چاوەكانی تۆی چاك كردەوە؟ كابرا ووتی: خوای من. پادشا ووتی: بۆ جگە لە من خوای تر هەیە؟ ووتی: بەڵێ. خوای منو تۆ. بەردەوام ئازاری دا تاكو منداڵەكەی نیشان دا. ئینجا منداڵەكەیان هێنا لای پادشا. پێی ووت وابزانم سیحرەكەت گەیشتۆتە ئەم ڕادەیە كە كوێرو بەڵەك چاك دەكەیتەوە. ئەو كارەو ئەم كارە دەكەیت. ووتی: من شیفای كەس نادەم ئەوەی شیفا دەدات خوایە. پادشا كە ئەمەی بیست ئازاری منداڵەكەی دا تاكو ناچاری كرد كە باسی ڕاهیبەكەی بۆ بكات. ڕاهیبەكەیان هێنا بۆ لای پادشا. پێی ووت: وازبێنە لە ئایینت. ئەویش وازی نەهێنا. پادشا بە مشار كردی بە دوو لەت، ئینجا بانگی منداڵەكەی كرد پێی ووت: وازبێنە لە ئایینەكەت. ووتی: وازناهێنم. پادشا ئەو منداڵەی بە چەند خزمەتكاری خۆی سپارد ووتی: بیبەن بۆ سەر كێو (شاخ) كە گەیشتنە سەر لوتكەی كێوەكە پێی بڵێن بگەڕێوە لە ئایینەكەت ئەگەر نەگەڕایەوە یەكسەر لە شاخەكە فڕێیدەنە خوارێ. ئەوانیش لەگەڵا خۆیان بردە سەر شاخەكە. منداڵەكە ووتی: ئەی خوایە چۆن پێت خۆشە وایان لێ بكە. بە دوعای منداڵەكە شاخیان لە ژێر قاچیان لەرزی كرد هەموویان كەوتنە خوارێ. منداڵەكەش هاتەوە لای پادشا. ووتی: ها هاوڕێیەكانت چیان كرد؟ ووتی: بە خوام سپاردن. ئەو جارە پادشا منداڵەكەی بە هەندێكی تر سپاردن
ووتی: سواری كەشتیەك بن لە ناوەڕاستی دەریا پێی بڵێن ئەگەر وازی هێنا لە ئاینی خۆی ئەگەر نا یەكسەر فڕێیدەنە ناو دەریایەكە. ئەوانیش وایان كرد بردیان بۆ ناو دەریا. منداڵەكە ووتی: ئەی خوایە چۆن پێت خۆشە وایان لێ بكە. كەشتیەكە تێك شكاو پیاوەكانیش خنكان. منداڵەكە هاتەوە لای پادشا. پێی ووت: ها هاوڕێیەكانت چیان كرد؟ ووتی: بە خوام سپاردن (یان ووتم خوا بۆ ئەوان بەسە) ئینجا منداڵەكە بە پادشای ووت: تۆ ناتوانی من بكوژیت تاوەكو ئەو شتەت پێ نەڵێم كە بیكەی. پادشا ووتی: چی یە؟ منداڵەكە ووتی: خەڵك كۆ بكەرەوە منیش لەسەر لقی دارێك هەڵواسە. ئینجا تیرێك لە جانتایەكەی من دەربێنە تیرەكە دابنێ لەسەر كەوانەكە پاشان بڵێ بەناوی خوای منداڵەكە. یان ئەم منداڵە. ئینجا تیرەكەم تێ بگرە. تۆ ئەگەر وا بكەیت ئەوە منت پێ دەكوژرێت. دەڵێ خەڵكی كۆ كردەوە منداڵكەشی هەڵواسی. وە تیرێكی هێنا لە نێو جانتایەكەی خستیە سەر كەوانەكەو ووتی: بەناوی خوای ئەم منداڵە. ئینجا تیرەكەی لە منداڵەكە گرتو كوشتی. خەڵكەكە ووتیان: باوەڕمان هێنا بە خوای ئەم منداڵە یەكێ چوو بە پادشای ووت: نابینی ئەم خەڵكە هەمووی باوەڕی هێنا. سوێند بە خوا گەیشتیە ئەم كاتە كە ئاگات لە خۆت بیت. ئینجا پادشا فەرمانی بە پیاوانی خۆی كرد كەوا چەند چاڵێكی بۆ لێبدەن ناو ئەو چاڵانەش پڕ بكەن لە ئاگر. ئەوانیش وایان كرد. پاشان ووتی: كەسێ واز نەهێنێ لە ئایینی خۆی فڕێی بدەنە ناو ئەو ئاگرە. ئەوانیش وایان كرد بە فەرمانی پادشا. هەتا ئافرەتێك هات منداڵێكی پێ بوو نەیدەوێرا یان دەستی نەدەگرت بچێتە نێو ئاگرەكە. منداڵە ساوایەكە بە قسە هات ووتی: دایكە ئارامت هەبێ چونكە تۆ لەسەر حەقی.

