سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوا پەرستی گشتی و شاملە..عیبادهت
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی///عیبادەت و خواپەرستی گشتی و شاملە هەموو بوارەكانی ژیان سەراپا دەگرێتەوە و رێكیان دەخات, هەر لە ئادابی نان خواردنەوە تا دەگاتە بونیادنانی دەوڵەت و بەڕێوە بردنی, ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و مامەڵەكردن, یاسای سزادان, پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان لە كاتی ئاشتی و جەنگدا.. بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش زۆربەی خەڵك وا ئەزانن عیبادەت و خواپەرستی تەنها بریتیە لە نوێژو رۆژوو و حەج و زەكات و, ئەنجامدانی چەند دروشمێكی تری دینی, بەڵێ ئەوانەش لە عیبادەتە گەورە و گرنگەكانن, بەڵام ئیسلام تەنها لەو چوار چێوەیەدا نیە بەڵكو هەموو بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە..
پرسیاریان كرد لە ئیبن تەیمیە دەربارەی ئەم ئایەتە:{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (21)} [البقرة] واتە: ئەی خەڵكینە پەروەردگارتان بپەرستن كە ئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروستكردووە بەڵكو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن.
وتیان: عیبادەت چییە؟ لق و بەشەكانی عیبادەت چین؟. ئەویش فەرمووی: (عیبادەت ناوێكی كۆو گشتییە بۆ هەر كارو كردەوەیەك كە خوای گەورە پێی خۆشبێت و رەزامەندی لە سەربێت, جا چ ئاشكرا بكرێت یان پەنهان وەك: نوێژ, رۆژوو, حەج, زەكات, راستگۆیی, ئەمانەت پاراستن, چاكە كردن لەگەڵ دایك و باوك, بەجێهێنانی مافی خزمایەتی, وەفاداری بۆ بەڵێن و پەیمان, فەرمان بە چاكە و قەدەغەكردنی خراپە, تێكۆشان لە پێناوی خوا, لە دژی مونافیقان و بێباوەڕان, چاكە كردن لەگەڵ دراوسێ, بێ سەرپەرست, هەژار و نەدار, رێبوار, كۆیلە و ژێردەستەكان لە مرۆڤو گیانداران و بەزەیی هاتنەوە پێیاندا, هەروەها قورئان خوێندن و, دوعاو پاڕانەوە و, زیكرو یادی خواو, وێنەی ئەوانە..).
هەروەها ئەمانەش دەگرێتەوە: (خۆشەویستی خواو پێغەمبەرەكەی, ترسان لە خواو, پەشیمانی دەربڕین و زوو زوو گەڕانەوە بۆ لای, نیاز پاكی و دڵسۆزی بۆ دین و بەرنامەكەی, خۆڕاگری و بەردەوامی لەسەر بڕیارو فەرمانەكانی, سوپاس و ستایش كردن لەسەر نازو نیعمەتەكانی, رازی بوون بە قەزاو قەدەر, پشت و پەنا بەستن بە خوا بەتەنها داوای كۆمەك لەو كردن, هیواو ئومێد بەسۆزو بەزەیی, ترسان لە سزاو تۆڵەی و وێنەی ئەوانە..)

