سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هـــەنـــــگ... له قورئاندا
ئامادهكردنی/سهروهر حسن//نووسینگهی تهفسیر///هەنگ دەفڕێت، كاردەكات، گوڵاو دەمژێت، خانەكەی دروستدەكات، هەموو ئەوە بەویست و وەحی خوای گەورەیە.خوای پەروەردگار دەفەرموێت{وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَڕ وَمِمَّا يَعْڕشُونَ (68)} [النحل] واتە: پەروەردگاری تۆ (ئەی مرۆڤ) نیگا و ئیلهامی بۆ هەنگ كردووە كە جێگا لە كون و كەلێنی چیاكاندا بۆخۆی سازبكات، هەروەها لە كەلەبەری درەختەكان و لەو شوێنانەش كە مرۆڤ بۆی ئامادە دەكات.
پاشان لێكۆڵینەوە زانستییە نوێیەكان گەیشتنە ئەوەی كە خوای مەزن وەها لە هەنگ دەكات بۆ مژینی گوڵاوی گوڵەكان بفڕێت، هەزاران مەتر لە خانەكەی دووردەكەوێتەوە و دووبارە بۆی دەگەڕێتەوە بەبێ ئەوەی هەڵە بكات و بچێتە خانەیەكی ترەوە. وێڕای ئەوەی خانەكانی نێو پوورەی هەنگ لەتەنیشت یەكترەوەن... ئەمەش لەبەرئەوەیە كە خوای گەورە جۆرە هەستێكی كارەبایی موگناتیسی لە جەستەیدا خوڵقاندووە.
پەروەردگار دەفەرموێت:{ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (69)} [النحل]واتە: پاشان (فێرمان كردووە كە) لە هەموو بەروبووم و (شیلەی گوڵان و شتی بەسوود) بخوات و پێمان ڕاگەیاندووە: ئەو نەخشانەی كە پەروەردگارت بۆی كێشاویت بە ملكەچییەوە ئەنجامی بدە، جا لەناو سكی ئەو هەنگانەوە شلەیەكی ڕەنگ جیاواز دێتە دەرەوە كە شیفای تێدایە بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵكی (سەرەڕای تامی شیرین و خۆشی)، بەڕاستی ئا لەمەشدا بەڵگە و نیشانەی بەهێز هەیە بۆ كەسانێك بیربكەنەوە.
لەدوای ئەوەی هەنگ گوڵاوی گوڵەكان لەنێو لەشە بچووكەكەیدا كۆدەكاتەوە، ئیدی لەشە بچووكەكەی دەبێتە كارگەیەك و ئەو گوڵاوە بۆ شلەیەكی ئەوتۆ دەگۆڕێت كە شیفای بۆ مرۆڤ تێدایە.
ئەو وەسفەی قورئانی پیرۆز كە هەنگوین شیفای بۆ مرۆڤ تێدایە، ڕاستییەكی زانستییە و شیكارییە زانستییەكان بۆ ئەم ماددەیە ئەو ڕاستییەیان سەلماندووە... هەموو زانایان كۆكن لەسەر ئەوەی هەنگوین شیفای بۆ مرۆڤ تێدایە.
هەندێك لەوانەی تەمەنی خۆیان بۆ لێكۆڵینەوەی ژیانی مێرووەكان تەرخان كردووە، گەیشتونەتە ڕاستیگەلی سەیر و نامۆ كە دروستی زانیارییەكانی نێو ئایەتەكە دەسەلمێنن... چەندین پۆلی هەنگ هەن لە شاخەكان نیشتەجێن، لە ئەشكەوتی چیاكاندا پەناگەی خۆیان بونیات دەنێن. چەندین جۆری تر لەنێو كلۆریی درەختەكاندا پەناگە دروست دەكەن، لەنێو ئەو كونانەی لەقەدی درەختەكاندا هەن. كاتێكیش مرۆڤ ویستی سوود لە هەنگوین وەربگرێت ماڵیی كرد و خانەی تایبەتی لە قوڕ یان تەختە بۆ دروست كرد تاكو تیایدا بمێنێتەوە و بژی.
بەمجۆرە ئایەتەكە بۆمان ڕوون دەكاتەوە كە چۆن ئەم مێروانە بەئیلهامێكی خوایی، پەناگەی خۆی بونیات ناوە و دەنێن، هەر لە دێرزەمانەوە تاكو ڕۆژگاری ئەمڕۆ.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی، هەنگ بۆ یەكەمین جار لە چیاكاندا ماڵ و خانەی دروستكرد، پاشان لە درەختەكاندا و لەدوایشدا لەو خانە و شوێنانەدا كە مرۆڤ بۆی دەسازێنێت و دروست دەكات.

