سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت هەموو بوون و كیانی مرۆڤ دەگرێتەوە....عیبادهت
نووسینی/ناصح ابراهیم سازانی///هەروەك لەپێشەوە باسمانكرد بەندایەتی هەموو ژیان دەگرێتەوە, هەر بەو شێوەیەش عیبادەت هەموو كیان و بوونی مروۆڤ دەگرێتەوە.موسڵمان عیبادەت دەكات بە دڵ, عیبادەت دەكات بەزمان, عیبادەت دەكات بە رامان و بیركردنەوە, عیبادەت دەكات بە هەموو ئەندامەكانی جەستەی, عیبادەت دەكات بە بینین و بیستن و باقی هەستەوەرەكانی, عیبادەت دەكات بە بەخشینی ماڵەكەی لە پێناوی خوا, عیبادەت دەكات بە گیان فیداكردن, عیبادەت دەكات بە دووركەوتنەوەی لە وڵات و ماڵ و خێزان و كەس وكاری.
رامان و بیركردنەوە: موسڵمان بەندایەتی دەكات بە بیرو هۆشی, ئەویش لە رێگەی رامان و بیركردنەوە لە دەروون و ئاسۆكان, لە پەرتوكی خوێنراوەی خوای گەورە كە قورئانە لەو حیكمەت و پەندو ئامۆژگاریە بەنرخانەی كە تیایەتی, رامان لە گەورەیی و دەسەڵاتی خوا لە بەدیهێنانی ئاسمانەكان و زەوی و ئەو هەموو شتانەی كە لە ناویاندایە هەر لە بچوكترین گەردیلەوە تا دەگاتە خۆرو مانگ و گەلە ئەستێرەكان, دارو درەخت, رووبارو دەریاو زەریاكان, كەژو كێوو ئاژەڵەكان, باران بارین, هەورە بروسكەو گەردەلول.. هەروەها بیركردنەوە لەسەرەنجامی گەلانی پێشوو, رووداوەكانی میژوو, ئەو پەندو ئامۆژگاریە بەنرخانەی كە لێیان وەردەگیرێت, ئەمانە هەموویان مرۆڤ لە پەروەردگاری نزیك دەكەنەوە..
خوای گەورە دەفەرموێت{كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ (29)} [ص] واتە: (ئەم قورئانە) كتێبێكی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بیربكەنەوە لەئایەتەكانی وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن.
هەروەها دەفەرموێت: ﭽ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﭼ محمد: ٢٤. واتە: ئاخۆ ئەوانە وورد نابنەوە لە قورئان (و تێی ناگەن)؟! (وا نی یە) بەڵكو دڵیان قفلی لێ دراوە.
بیركردنەوە لە دەروون و رۆح و ئەقڵ و هەموو خانەو شانەكانی جەستەو ئەندامەكانی مرۆڤ خۆی لە قەدو باڵای كە چۆن رێكو پێك راوەستاوە, لە گەدەی كە خۆی گۆشتەو گۆشت هەرس دەكات كەچی خۆی هەرس ناكات, لە چاو و گوێ و لووت و مێشك و دەمارەكان و خوێنبەرو خوێنهێنەرەكان كە چۆن بەرێك و پێكی ئیش و كاری خۆیان دەبەن بەڕێوە, هەموو ئەمانە بەڵگەی بێ سنورن لەسەر دەسەڵات و زانایی و دانایی و جوانكاری بەدیهێنراوەكانی خوای گەورەو پەروەردگار:{إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ لَآيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (190) الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ (191)} [آل عمران] واتە: بەراستی لە دروستكردنی ئاسمانەكان و زەویداو لە ئاڵوگۆڕی شەوو رۆژدا بەڵگەی زۆر هەن بۆ كەسانێك كە ژیرو هۆشمەندن, ئەوانەی بە پێوەن یا بە دانیشتن و راكشان زیكرو یادی خوا دەكەن و, هەمیشە رادەمێنن و بیردەكەنەوە لە دروستبوونی ئاسمانەكان و زەوی و دەڵێن: ئەی پەروەردگاری ئێمە! هەرگیز ئەم بەدیهێنراوانەت بەبێهودەو بێ ئامانج دروستنەكردووە, پاكی و بێگەردی شایستەی تۆیە و تۆ لە هەموو ناتەواوییەك پاك رادەگرین., تۆش بمانپارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ.
هەروەها دەفەرموێت:{أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْڕجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (21)} [الزمر]واتە: ئایا تۆ نەتبینیوە و سەرنجت نەداوە: بەراستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندوەو, لەناخی زەویدا كۆی دەكاتەوە, پاشان بە شێوەی كارێزو كانی دەریدەهێنێت, ئینجا هەر بەو ئاوە كشت و كاڵی هەمە جۆرو هەمە رەنگ دەڕوێنێت, پاشان ئەبینیت وشك دەبێت و زەرد هەڵئەگەڕێت, ئەوسا دەیخات و وردو خاشی ئەكات, جا بەراستی لەو شتانەدا یاداوەری و یادخستنەوە هەیە بۆ كەسانی ژیرو هۆشمەند.
ئیبن عەبباس رەزاو رەحمەتی خوایان لێ بێ دەڵێت: سەعاتێك رامان و بیركردنەوە چاكترە لە هەستانی شەوێك بۆ شەونوێژ.
جا بۆ ئەوەی هێزی بیركردنەوە بەفیڕۆ نەڕوات, دەبێت لەو بوارو مەیدانانەدا ئاراستە بكرێت كە بەرهەمیان هەیە وەك: بیركردنەوە لە نەفس و لەم زەویەی لەسەری ئەژین كە چۆن بە یاساو رێسایەكی تۆكمەو رێك و پێك دەبزوێت, خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:{وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (20) وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (21)} [الذاريات] . واتە: وە لەزەویدا بەڵگەو نیشانە هەیە بۆ باوەڕداران. وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر هەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوەو سەرنج نادەن.
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (ێأتی الشَیگان أحدكُم فَێقُول:مَن خَڵقَ كَژا وكژا؟ حَتی ێقوُل مَن خَڵقَ رَبَّكَ؟ فَإژا بَڵغَ ژلِكَ فَلێستَعژ بِاللهِ ۆلْێنتَهِ) . واتە: شەیتان وەسوەسە دەخاتە دڵی یەكێك لە ئێوەو دەڵێ: كێ ئەوەو ئەوەی دروستكردوە؟ هەتا دەگاتە ئەوەی دەڵێ: ئەی كێ خوای دروستكردوە؟ كە كار گەیشتە ئەو رادەیە ئیتر پەنا بەخوا بگرە لەشەیتان و واز بهێنەو بیری لێ مەكەرەوە.

