سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئامۆژگاری وحیکمه‌ته‌کانی ئیمامی شافعی.....ووته‌ى زانایان
نووسینی : هارون نوح طه.....کتێبخانه‌ى محوی....پێشه‌وا شافعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ده‌فه‌رمووێ: هه‌رکه‌سێک ببێته قازی ودادوه‌ر به‌لام فه‌قیر و که‌م ده‌رامه‌ت نه‌بێ ئه‌وا ئه‌و که‌سه دزه وماڵی خه‌ڵکی ده‌دزێ.
- ئه‌گه‌ر زۆر ئیش وکارت له‌سه‌ر شان کۆبوونه‌وه ونه‌تزانی کامیان بکه‌یت، ئه‌وا کامیان له هه‌مووی گرنگتره له ئه‌و ده‌ست پێ بکه.
- که‌سێک نه‌هێنی خۆی پاراست ئه‌وا چاکه له ژێر ده‌ستی یه‌تی.
- ئه‌مه له مروئه‌ت و پیاوه‌تی دانییه که پیاو هه‌واڵی ته‌مه‌نی خۆی به خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نێ و بڵێ ته‌مه‌نم ئه‌وه‌نده‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر بچووک بێ به‌بێ رێزی سه‌یری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌وره بآ دیسان ده‌ڵێن بێ هێزه، باشتر وایه که‌س نه‌زانێ.
- له هه‌مو که‌سێک زیاتر به‌ڕێز تر‌و به‌قه‌درتر که‌سێکه که ڕێز‌و قه‌دری خۆی نابینێ – واته: خۆی به‌لاوه گه‌وره و ڕێزدارنییه وه‌له هه‌موو که‌سێک گه‌وره و خاوه‌ن شه‌ره‌ف تر که‌سێکه که خۆی پێ گه‌وره وخاوه‌ن شکۆ و شه‌ڕه‌ف نه‌بێ.
- ئه‌گه‌ر باسی پیاوێکیان کرد وناویان لێ به‌رزوبلآو کرده‌وه به کارێک که پیشه‌ی ئه‌و نه‌بێ ئه‌وا بزانه که ئه‌و پیاوه تووشی شکه‌ستی کرا
- پیاوه گه‌وره‌کان له ماندوبووندان.
- که‌سێک تووڕه بکرێ وئه‌ویش تووڕه نه‌بێ ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌که‌ره، به‌لآم که‌سێک ڕازی بکرێ به‌لآم ئه‌و هه‌ر ڕازی نه‌بێ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی شه‌یتانه.
- هه‌رکه‌سێ: له هاورێتی براکه‌ی ڕاست بکات، ئه‌وا له ناخۆشیه‌کانی ده‌بوورێ، وه‌پێداویستی و ناته‌واو یه‌کانی بۆ پڕده‌کاته‌وه ویارمه‌تی ده‌دات، وه‌له هه‌ڵه‌و خلیسکانی ده‌بوورێ.
- هه‌رکه‌سێک چاکه‌یه‌کت له‌گه‌ڵدا بکات ئه‌وا بزانه که تۆی به‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌رکه‌سێ خراپه‌یه‌کت له‌گه‌ڵدا بکات بزانه که‌و تۆی ئازاد و به‌ڕه‌ڵلاکردیت.
- خوا تۆی به ئازادی دروست کردوه، تۆش وابه وه‌ک دروستی کردوویت، واته: نه‌که‌ویته ژێرده‌ستی خه‌ڵک و هه‌میشه ئازادبه.
- که‌سێ: بڵێ له هه‌ڵه‌م ببوره، که‌چی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌کردبێ ئه‌وا به‌خۆی هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر خۆی بڕیارداوه
- هه‌رکه‌سێک بڵێ قورئان دروست کراوه (مخلوق) ی خوایه ئه‌وه کافره (بةلَكو قورئان كلام و وتةي نةفسي ئةزةلي ئةبةدي خواية)
- هه‌رجارێک سه‌یری کتێبی (موطأ)ی ئیمامی مالکم کردبێ ئیللا شتێکی زیاتری لێی تێگه‌یشتووم
- گه‌وره‌ترین که‌س له‌دوای پێغه‌مبه‌ر (ص) ابو بکره پاشان عمره پاشان عپمان پاشان (علي)یه.
- ئیمان و باوه‌ڕ قسه‌و کرداره، به‌خوا په‌رستی زیاد ده‌بێ، به‌گوناهو تاوانیش که‌م ده‌بێته‌وه، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه (ويزداد الذين امنوا ايمانا) المدپر(31).
- هه‌رکاتێ له کتێبه‌کانی من شتێکتان بینی که پێچه‌وانه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ربوو ئه‌وا بزانن که من لێ په‌شیمانم.
- چ ئاسمانێک سێبه‌رم لێ ده‌کات وه چ زه‌ویێک ڕامده‌گرێت کاتێ فه‌رموده یه‌کم له پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕیوایه‌ت کرد و ئینجا قسه‌م پێی نه‌کرد و بلآوم نه‌کردوه؟
- هه‌رکاتێ فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (ص) صحیح وڕاست بوو ئه‌وه مه‌زهه‌ب وڕێره‌وی ڕاسته‌قینه‌ی منه.
- که‌سێک حه‌سوودی وئیره‌یی به خه‌ڵک ببات، له ناو په‌شیمانی وحه‌سره‌ت به‌درێژایی ده‌مێنێته‌وه، وه‌درێژه ده‌درێ به ئاهو حه‌سره‌تی هه‌روه‌ها پله‌و پایه‌ی گه‌وره و ناوداریش له‌ده‌ست ده‌دات.
- هه‌رکارێک له پوختی ئه‌نجام بدرێت هه‌رگیز وشک وبێ به‌ر نابێ
- هه‌رکه‌سێک به‌رگ و پۆشاکی خاوێن ڕاگرێ خه‌می له‌دڵ که‌م ده‌بێ وهه‌رکه‌سێ بۆنی خۆی خۆش بکات عه‌قلی زیاد ده‌بێ.
- ابو محمد کوڕی کچی ئیمامی شافعی ده‌ڵێ: پرسیارم کرد له باوکم (ئيمامي شافعي) گوتم: ئه‌ی باوکه داوای چ زانستێک بکه‌م؟
فه‌رموی: ڕۆڵه‌که‌م: بزانه که شیعر هۆنینه‌وه پیاوی به‌رز نزم ده‌کات وه‌پیاوی نزمیش به‌رزده‌کات، وه‌زانستی (النحو) ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه ئامانج ئه‌وا ده‌بیته پیاوێکی به‌ڕێزو خاوه‌ن ئه‌ده‌ب، وه‌زانستی میرات (الفرائض) هه‌رکاتێ خاوه‌نه‌که‌ی پێی گه‌یشته ئامانج ئه‌وه بۆته مامۆستای حیساب، وه‌زانستی فه‌رموده‌ش (علم الحديث) یان فه‌رموده گێڕانه‌وه و له‌به‌ر کردن، ئه‌وا له‌کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆی ده‌بێته به‌ره‌که‌ت و دێته‌لای، زانستی (فقه) شه‌رع به‌راستی بۆ پیرو گه‌نج، گه‌وره‌ی هه‌مو زانسته‌کانه.
- هه‌رگیز نه‌به‌ڕاست نه‌به درۆ سوێندم نه‌خواردووه.
- هه‌رکه‌سێک که‌سێکی به نه‌هێنی ئامۆژگاری کرد ئه‌وا به‌ڕاستی ئامۆژگاری کردووه و ڕازاندوویه‌تی یه‌وه، به‌لآم که‌سێک به ئاشکرایی و له ناوخه‌لک ئامۆژگاری که‌سێک بکات ئه‌وا سه‌رزه‌نشت و خیانه‌تی لێ کردووه.
-له هه‌مووکه‌سێک سته‌مکار تر له نه‌فسی خۆی، که‌سێکه، که‌وا باڵی ملکه‌چی و خۆبه‌که‌م زانین داده‌نێ بۆ که‌سێک که ڕێزی نه‌گرێ، وه‌زۆر حه‌ز به خۆشه‌ویستی که‌سێک بکات که سوودی بۆی نه‌بێ، وه‌ستایشی که‌سێ وه‌ربگرێ که نایناسێ.
- سه‌خاوه‌ت و به‌خشین وڕێز هه‌میشه عه‌یب و عاری دنیا و قیامه‌ت داده‌پۆشن به‌مه‌رجێک شتێکی بیدعه و خوارفیاتی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ نه‌بێ
- هه‌رکه‌سێک حه‌ز بکات که خه‌ڵکی به‌چاک باسی بکه‌ن، باگومانی خۆی چاک بکات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک.
- زیاد له ئه‌ندازه‌ی خۆی ڕێزم له هیچ که‌سێک نه‌گرتووه.
- که‌س رییاو ناناسێ مه‌گه‌ر پیاوێکی دڵسوز نه‌بێ، الله اکبر.
- هه‌رکه‌سێک حه‌ز بکات که خوا ده‌رگای دڵی بکاته‌وه و وه‌حیکمه‌تی پێ ببه‌خشێ، ئه‌وا باهه‌میشه حه‌ز له ته‌نیایی وکه‌م قسه کردن و واز هێنان له تێکه‌ڵی پیاوانی که‌م عه‌قل بکات، هه‌روه‌ها ڕقی له‌و زانایانه ببێته‌وه که ئینساف و یژدان وڕێزیان نییه.
- له هه‌مو توێشووێک به سوودتر ته‌قواو خۆپارێزی یه وه‌له هه‌مووی به‌زیان و زه‌ره‌تر سته‌م و سنوور شکاندنه.
- سه‌رده‌مێک به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دێت ئه‌گه‌ر له‌شه‌ودا زه‌وی هه‌موی ببێته دینار وه‌کو ڕایه‌خ ڕاخرابێت، وه‌له سه‌ر هه‌موو دینارێک نووسرابێ (لا اله الا الله من اخذها دخل النار) واته: هه‌رکه‌سێک هه‌ڵیبگرێته‌وه ده‌چێته دۆزه‌خ، ئه‌وا به‌یانی ده‌بینی که‌یه‌ک دیناریش له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ماوه هه‌مو هه‌ڵگیراوه.. صدقت.. !! ڕاستت کرد ئه‌ی پێشه‌وای دنیا و دین.
- چاکه‌ی دنیا‌و قیامه‌ت له پێنج شت دایه.
ده‌وڵه‌مه‌ندی له ناخی دڵه‌وه، ئازارنه‌دانی خه‌ڵک، په‌یداکردنی ماڵی حلال، پۆشاکی خۆپارێزی، متمانه‌بوون به‌خوا له هه‌مو کاتێک.
- ئه‌گه‌ر زانایان له ڕۆژی دوایی دا دۆست وه‌لی خوا نه‌بن ئه‌وا خوا هیچ دۆست و وه‌لێکی نییه.
- پرسیار کرا له شافعی: که‌ی پیاو ده‌بێ به‌زانا؟
فه‌رمووی، هه‌رکاتێ له زانسته‌که‌ی ڕاسته‌ڕێ بوو وه‌شاره‌زایێکی ته‌واوی په‌یدا کرد ئینجا کاری به‌وزانسته کرد، هه‌روه‌ها خۆی ئاریش کرد بۆ هه‌مو زانسته‌کان ئینجا بیری کرده‌وه له‌و زانست و زانیاری یه‌ی که لێی فه‌وتاوه، ئه‌وا له‌و کاته‌دا ده‌بێ به پیاوێکی زانا.
- وریا به نه‌چیته شارێک که پیاوێکی زانای لێ نه‌بێ که له دینه‌که‌ت شاره‌زابکات، وه‌دکتورێک که له لاشه‌ت ئاگادارت بکاته‌وه!
- دووشت هه‌ن خه‌ڵکی لێ بێ ئاگان، پزیشکی وزمانی عره‌بی یه.
- سێ شت هه‌ن هیچ پزیشکێک چاره‌سه‌ری بۆی نادۆزێته‌وه بێ عه‌قلی و نه‌خۆشی تاعوون و پیری یه.
- زۆر ده‌ترسم له‌وکه‌سه‌ی که داوای زانست ده‌کات به‌بێ نیه‌تی چاک که زانسته‌که‌ی سوودی پێ نه‌گه‌یه‌نێ، چونکه هه‌موو کرده‌وه‌کان به‌نیه‌ته.
- جوانی زانایان ته‌قوایه، خشڵیان ڕه‌وشتی جوانه، شۆخ وشه‌نگیان ده‌رون پاکییه.
- داوا کردنی زانست گه‌وره‌تره له نوێژی سونه‌ت.
- هیچ شتێک له‌دوای جێبه‌جێ کردنی قه‌رزه‌کان گه‌وره‌ترنی یه له داواکردنی زانست، گوتیان: تێکۆشانیش له پێناوی خوا؟
فه‌رمووی تێکوشانیش له پێناوی خوا
- که‌سێک ژیانی دنیای بوێت با خۆی به زانست سه‌رقاڵ بکات، وه‌که‌سێک ژیانی دوا ڕۆژی بوێت با خۆی به زانست سه‌رقاڵ بکات.
- خۆت شاره‌زا بکه له شه‌رع پێش ئه‌وه‌ی ببیته گه‌وره‌ی خه‌ڵک هه‌رکاتێ بوویته گه‌وره و سه‌رکرده‌ی خه‌ڵک هیچ ڕێگایه‌کت نییه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زابیت له شه‌رع، واته: له‌سه‌ر سه‌رقاڵیت ناتوانی خۆت شاره‌زا بکه‌یت
- زانست ئه‌وه نییه که له به‌ربکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه که سوود به‌خش بێت
- هه‌ژار بوونی زانایان هه‌ژاربوونێکه به ئیختیاری خۆیانه به‌لآم هه‌ژاربوونی نه‌زانان به ناچاری یه.
- جیدال و موناقه‌شه‌ی بێ که‌ڵک له زانست‌دا دڵ ڕه‌ق ده‌کات هه‌روه‌ها ڕق وقینه له دڵ دروست ده‌کات.
- زانست نه‌فامی له‌لایه‌ن نه‌فامان هه‌روه‌ک چۆن نه‌فامی، نه‌فامی یه له‌لایه‌ن زانانایان.
- هیچ که‌سێ: له زانایان له خوا ترس نییه.
- تێری (زگ پڕی) لاشه گران ده‌کات، دڵ ڕه‌ق ده‌کات زیره‌کی لاده‌بات ومێشک لاواز ده‌کات، نووستن زیاد ده‌کات خاوه‌نه‌که‌ی له خوا په‌رستیدا بێ هێزو لاواز ده‌کات.
- هه‌رکه‌سێ بڵێ خوا‌و دنیام خۆش ده‌وێن ئه‌وا درۆ ده‌کات.
- ملکه‌چی خۆشه‌ویستی په‌یدا ده‌کات، قه‌ناعه‌تیش ئیسراحه‌ت په‌یدا ده‌کات.
- ئه‌گه‌ر هاوڕێ یه‌کت هه‌بوو به‌هه‌ردووک ده‌ست بیگره، چونکه گرتنی هاوڕێ و هه‌ڵبژاردنی شتێکی زه‌حمه‌ته، به‌لآم لێی جیابوونه‌وه‌ی ئاسانه.
- رۆژێک پرسیارێکیان لێ کرد له باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌رعی ئه‌ویش لێی بێ ده‌نگ بوو، گوتیان بۆ وه‌لآم ناده‌یته‌وه؟ فه‌رموی بیری لێ ده‌که‌مه‌وه تاکو نه‌زانم ئایا خێر له وه‌لآمدانه‌وه‌یه یان له بێ ده‌نگ بوونمه(1 ).
سه‌رچاوه
(1) دیوان وحکم الامام الشافعی لاپه‌ڕه (210) (247)

