ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مەقام و پلەكانی خوا پەرستی...عیباده‌ت

مەقام و پلەكانی خوا پەرستی...عیباده‌ت

نووسینی// ناصح ابراهیم سازنی////خواپەرستی بەدەوری پانزە پایەدا دەخولێتەوە, هەر كەسێك بە تەواوی جێبەجێیان بكات ئەوە گەیشتۆتە چڵەپۆپەی بەندایەتی و پلەكانی خواپەرستی بڕیوە بێگومان خواپەرستی دابەش بووە بەسەر دڵ و, زمان و, ئەندامەكانی تری جەستەداو, هەر یەك لەوانەش عیبادەتی تایبەتی خۆی هەیە.ئه‌حكامەكانی بەندایەتی بریتین لە: (واجب, ومستحب, وحرام, ومكروە, ومباح) .      
    یەكەم- خواپەرستیەكانی دڵ:                                                                        
   واجبەكان: باوەڕی راستەقینەو تەواو, نیازپاكی لە كارو كردەوەدا, تەوبە و پەشیمانی, خۆڕاگری, خۆشەویستی خوا, هیواو ئومێد بە خواو, ترسان لە سزاو تۆڵەی, پشت بەستن بە خوا, دڵنیایی, نیەت هێنان بۆ عیبادەتەكان. نیەت هێنانیش بۆ ئەوەیە: تاكو عیبادەت لە عادەت جیابكرێتەوە, هەروەها پلەو جۆری عیبادەتەكانیش هەندێكیان لە هەندێكی تریان جیاكرێنەوە.                                                          
   حەرامەكان: خۆ بە زلزانین, رووپامایی, شانازی بە خۆوەكردن, ئیرەیی و حەسادەت, غەفڵەت و بێ ئاگایی, نیفاق و دووڕوویی. كە ئەویش دوو بەشە:
  1- بێباوەڕی وەك: گومان و دوودڵی, دووڕوویی, هاوەڵ بۆ خوا دانان..                                                                      
  2- تاوان و سەرپێچی ئەویش دوو جۆرە: تاوانە گەورەكان و بچوكەكان.                                                                        
  تاوانە گەورەكان: رووپامایی, خۆهەڵكێشان و شانازی بە خۆوە كردن, خۆ بە زل زانین, بە فیزەوە رۆشتن, بێ هیوا بوون لە رەحمەتی خوا, بێ باكی لە سزاو تۆڵەی, دڵخۆش بوون بە زەرەر و زیانو بەڵای موسڵمانان, ئیرەیی و حەسادەت بردن بەو نیعمەتانەی خوا پێی داون, ئاوات خواستن بۆ لەناو چوونیان.            
   تاوانە بچوكەكان: حەزكردن و ئاوات خواستنە بۆ شتە حەرامەكان.
  ئەویش دوو بەشەو بە پێی جۆری حەزكردنەكەیە: حەزكردن لە كوفر و هاوەڵ بۆ خوا دانان كوفرە. حەزكردن لە شتی داهێنراو: لەڕێ لادانە.
   حەزكردن لە تاوانە گەورەكان: سەرپێچی و تاوانە. ئەگەر وازیان لێ بهێنێ‌ لەبەر رەزامەندی خوا پاداشتیان لەسەر وەردەگرێت, مادام توانای هەبووە ئەنجامیان بدات, خۆ ئەگەر سور بوو لەسەر تاوان و حەزی لێكرد بەڵام توانای نەبوو ئەنجامی بدات ئەوە تۆڵەی لێ دەسەنرێت, لەبەر سوربونەكەی: واتە:
  * ئەبو بەكرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەموویەتی: (إِذا التَقَی المُسلِمَان بسَیْفَیهِمَا فالقَاتِلُ ۆالمَقْتُولُ فی النّاڕ). واتە: ئەگەر دوو موسڵمان شمشێر لەیەكتر راكێشن كوژراو و بكوژ دەچنە ئاگری دۆزەخەوە. وتم: ئەی  پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەوە بكوژەكە پیاوێكی كوشتووە ئەی كوژراوەكە بۆ؟ فەرمووی: (إنَّهُ كَانَ حَریصاً عَڵی قتلِ صَاحِبهِ) . واتە: چونكە ئەویش سور بووە لەسەر كوشتنی ئەوی تر. كەواتە حسابی بكوژەكەی بۆ دەكرێت.                                                                                                             
    دووەم- خواپەرستیەكانی زمان:                                                                        
واجبەكان: شایەتومان هێنان, خوێندنی ئەو ئایەت و زیكرانەی واجبە بخوێنرێن لە نوێژدا كە خواو پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانیان پێكردووە, نوێژەكە بەوانە نەبێ‌ تەواو نابێ, فەرمانكراوە بە(سبحان ربی العظیم) و (سبحان ربی اڵاعلی) لەكاتی ركوع و سەجدەدا, (ربنا ولك الحمد)لە كاتی راست بوونەوە لە ركوع, (الله اكبر)كردن و, خوێندنی تەحیات.. هەروەها لە واجبەكانی تر: فەرمانكردن بە چاكەو قەدەغەكردنی خراپە, وەڵام دانەوەی سڵاو, راستگۆیی, فێركردن و شارەزاكردنی نەزان, رێ نیشاندانی نەشارەزا.                                                                  
   موستەحەب و باشەكان: قورئان خوێندن بە رەوانی, یادی خوا بە بەردەوامی, فێربوونی زانیاری بەسوود.                                                                                           
   حەرامەكان: وتنی هەر شتێك خواو پێغەمبەرەكەی رقیان لێی بێت و پێیان ناخۆش بێت, وتنی شتی داهێنراوو بیدعە كە موخالەفەو پێچەوانەی شەرعی خوا بێ, بانگەوازی بۆ بكرێت و, جوان بكرێت و برەوی پێ بدرێت: جنێودان بە موسڵمانان, بوختان بۆ كردنیان و ئازاردانیان بە هەر وتەیەك ببێتە هۆی نارەحەت كردنیان, درۆكردن, شایەتی دانی ناهەق و درۆ, غەیبەت كردن, وتنی شتێ بەناوی خواوە بەبێ زانیاری كە ئەوەش گەورەترین حەرامە.                                                                                 
   مەكروهەكان: ئەوانەی كەڵكیان نیەو وا چاكە نەوترێن و تۆڵەیان لەسەر نیە.           
   سێیەم- خواپەرستیی هەستەوەرەكان و ئەندامانی جەستە:
   1- خواپەرستی بیستن:                                                                                                             
  بیستنە واجبەكان: گوێگرتن لەو شتانەی خوای گەورەو پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانیان پێكردووە, گوێگرتن بۆ ئیسلام و ئیمان و فەرزەكانیان, گوێگرتن بۆ ئیمام لە كاتی وتاری هەینی و قورئان خوێندنی ناو ئەو نوێژە فەرزانەی پێویستە بە ئاشكراو دەنگی بەرز بخوێنرێن.                                                                             
   بیستنە حەرامەكان: گوێگرتن بۆ كوفرو بێباوەڕی و بیدعە, مەگەر بەرژەوەندی شەرعی و راست و دروست هەبێت لەو گوێگرتنەدا, بۆ ئەوەی رەدیان بدرێتەوە یان بۆ شایەتیدان لە دژی ئەو كەسەی كە وتویەتی, یان بۆ زیاد كردنی پتەویی ئیمان بە زانینی دژەكەیان كە كوفرو بیدعەیە, گوێگرتن لە دەنگی ئافرەتانی نامەحرەم و بێگانە كە ترسی تووشبونی بەڵاو ناخۆشی تیابێت, مەگەر لەبەر پێویستی وەك: شایەتیدان, مامەڵەكردن, راپرسی, دادگاییكردن, تەداویكردن, هەروەها گوێگرتن لە دەنگی ئالەتە مۆسیقیەكان.                                            
   بیستنە باشەكان: گوێگرتن لە زانست و زانیاری بە كەڵك, گوێگرتن لە قورئان, هەروەها لە زیكرو یادی خواو, ئەو شتانەی كە خوا پێی خۆشەو فەرزنین.                                                                
   بیستنە مەكروهەكان: گوێگرتن لەو شتانەی باش نیە گوێیان لێ بگیرێت و سزاو تۆڵەیان لەسەر .                                                                                         
   2- خواپەرستیی بینین:                                                                           
بینینە واجبەكان: سەیركردنی قورئان و ئەو كتێبە فیقهیانەی كە زانست و زانیاری فەرزیان لێ وەردەگیرێت و حەڵاڵ و حەرامیان پێ جیادەكرێتەوە.
    بینینە حەرامەكان: سەیركردنی ئافرەتی نامەحرەم  بۆ چێژ و لەزەت وەرگرتن, جگە لە سەیركردنیان بە مەبەستی كردنە هاوسەر بە حەڵاڵی, دادوەری, كاری پزیشكی, ئەو ئافرەتانەی بەهۆی خزمایەتیەوە مەحرەمن.                                      
   بینینە باشەكان: وەك سەیركردنی كتێبی دینی و ئەو كتێبانەی زانست و زانیاری بەسوودیان لێوەردەگیرێت و بە سەیركردنیان ئیمان پتەوو دامەزراو دەبێت, سەیركردنی قورئان, سەیركردنی روخساری زانا بەڕێز و خواناسەكان, سەیركردنی روخساری دایك و باوك, سەیركردنی نیشانە گرنگەكانی خوای گەورە لەبوونەوەردا كە بەڵگەن لەسەر تەنیایی و زانایی و حیكمەتی .                                                            
   بینینە مەكروهەكان: زۆر سەیركردنی هەرشتێك كە بەرژەوەندی تێدا نەبێت, وەك چۆن قسەكردنی زۆر خراپە.                                                                             
   بینینە موباحەكان: ئەوانەن نە چاكن نە خراپ وەك سەیركردنی شتێك هیچ زەرەر و زیانێك و قازانجێكی تێدا نەبێت نە لە ئێستاو نە لە داهاتووشدا.                                                                     
   3- خواپەرستی چەشتن:                                                                                  
چەشتنە واجبەكان: چەشتنی خواردن و خواردنەوەی كاتی ناچاری و ترسان لە مردن, چونكە ئەگەر نەیخوات بە گوناهباری دەمرێت, ئەگەر ئەو روخسەتە وەرنەگرێت وەك ئەوە وایە خۆی خۆی كوشتبێت, خواردنی دەرمانێك كە دڵنیا بیت لەفەوتان رزگارت دەكات.                                                                                  
   پێشەوا ئەحمەدی كوڕی حەنبەل و تاوس فەرمویانە: هەركەسێك ناچار بوو بە خواردنی گۆشتی حەرام و نەیخوات ئەوە ئەو كەسە ئەچێتە ئاگری دۆزەخەوە.                                                 
   
  چەشتنە حەرامەكان: چەشتنی مەی و عەرەق و مادە بێهۆشكەرو سەرخۆشكەرەكان, چەشتنی ژەهری كوشندە, چەشتنی ئەو شتانەی قەدەغەكراون لە رۆژووەوان, بە مەرجێك رۆژووەكە فەرز بێت.                                                                                            
   چەشتنە مەكروهەكان: چەشتنی ئەو شتانەی كە شوبهەو گومانیان لێ دەكرێت, خواردنی زۆر و زیاد لە پێویست, خواردنی كوت و پڕی, ئەو خواردنەی نەیانویستبێت بیخۆیت و بانگ نەكراوی بۆ خواردنی, یا خواردنێك لەشەرماندا بتدەنێ نەك بە رەزامەندی خۆیان.                                             
   چەشتنە باشەكان: خوادنی ئەو شتانەی یارمەتیت بدات بۆ هەستان بە راپەڕاندنی ئەركی ئەو بەندایەتیانەی خوای گەورە فەرمانی پێكردوون, خواردن لەگەڵ میوان تا تێر ئەخوات و دەچێتە دواوە, خواردنی نانێك كە دەعوەت كرابی بۆی واجب بێت بۆی بچی یان باش و موستەحەب بێت.
   چەشتنە موباحەكان: چەشتنی ئەو خواردەمەنیانەی كە تاوان نیە بخورێن.
   4- خوا پەرستی بۆنكردن:                                                                                              
بۆنكردنە واجبەكان: بۆنكردنێك ببێتە هۆی جیاكردنەوەی حەڵاڵا لە حەرام, بۆنكردنی سەرچاوەی ئاوێك بۆ ئەوەی بزانی ئاوەكەی پاكە یان پیسە, بۆنكردنی ژەهر بۆ ئەوەی بزانیت كوشندەیە یان نا؟ سوودی هەیە یان زیان.                                                                 
   بۆنكردنە حەرامەكان: بۆنكردن بە قەستی لە كاتی ئیحرامدا لە حەج, بۆنكردنی ماڵی دزێنی و داگیركراو كە بۆنی خۆشبێت, بۆنكردنی ئەو ئافرەتانەی كە بۆنی خۆش ئەدەن لە خۆیان و ترسی كەوتنە داوو سەرنج راكێشانیان لێبكەوێتەوە.
   بۆنكردنە باشەكان: بۆنكردنێك یارمەتیدەر بێت بۆ عیبادەت و هەستەكان بەهێز بكات, وەك بۆنكردنی رەیحانە, چونكە بۆنی خۆشەو هەڵگرتنی ئاسانە:
 (مَنْ عُڕض عَڵیْهِ رَیْحَانٌ ، فَڵا ێرُدَّهُ ، فَإنَّهُ خَفیفُ المَحْمِلِ ، طیِّبُ الرِّیحِ) .    
   بۆنكردنە مەكروهەكان: بۆنكردن لە تاریكیدا,  بۆنكردنی ئەو شتانەی كە باش نیە بۆنیان بكرێت و گومانیان لێدەكرێت.                                                                            
   بۆنكردنە موباحەكان: بۆنكردنی ئەو شتانەی خوای گەورە قەدەغەی نەكردوون, یان بەرژەوەندی دینی تێدا نەبێت و نەبەسرابێتەوە بە شەرعەوە.                                                                    
   5- خواپەرستیی بەركەوتن:                                                                                   
بەركەوتنە واجبەكان: دەستبازی لەگەڵ هاوسەری حەڵالا پێش جووت بوون.                                                                   
   بەركەوتنە باشەكان: بەركەوتنێك كە دەبێتە هۆی چاو گرتن لە سەیر كردنی حەرام و, خۆ گرتنەوە لە تاوان و, پاراستنی شەرەف و ناموسی خانەوادە.                                                                
   بەركەوتنە حەرامەكان: دەستدان لە ئافرەتانی نامەحرەم و بێگانە كە حەرامە دەست لێدانیان.                                            
   بەركەوتنە مەكروهەكان: دەستدان لە هاوسەر لەكاتی ئیحرامدا بە ئارەزووەوە, یان لەكاتی بەرۆژوو بووندا ئەگەر ئەمین نەبوو لەوەی كە خۆی پێدەگیرێت, دەستدان لە هاوسەر لەكاتی (اعتكاف)مانەوە لە مزگەوتدا بۆ عیبادەت و خواناسی, دەستدان لە جەستەی مردوویەك كە نامەحرەم بێت, چونكە حوكمی وەك حوكمی زیندوو وایە.                                                                        
  بەركەوتنە موباحەكان: دەست لێدانێك كە زیانی تێدا نەبێت و بەرژەوەندی دینیشی تێدا نەبێت.                                                                      
   6- بەندایەتی دەست و قاچەكان:                                                              
 واجبەكانیان: هەوڵدان بۆ پەیداكردنی بژێوی بۆ خانەوادەو كەسوكار, بۆ چوون بۆ حەج, بۆ دانەوەو بژاردنی قەرز, بۆ ئەداكردنی فەرزە دینیەكان,  بۆ رزگاركردن و یارمەتیدانی كەسی ناچارو داماو, بۆ رەجمكردنی شەیتان لەكاتی حەجدا, بۆ دەستنوێژگرتن و تەیەموم.                                                                                   
   حەرامەكانیان: كوشتنی ناڕەوا, تاڵانكردنی ماڵی خەڵك بە ناڕەوا, ئازاردانی خەڵك, یاریكردن بەو شتانەی كە حەرامن بە دەقی ئایەت و فەرموودە, نووسینی كتێبی كوفرو بێباوەڕی و بیدعە و شتی پڕوپوچ و بڵاوكردنەوەیان, نووسینی درۆو زوڵم و ستەم , دادوەری ناڕەواو ناعادیلانە, لاسایكردنەوەی ئافرەتانی بێگانە, نووسینەوەی فەتوایەك لەلایەن موفتیەوە كە دژی بەرنامەی خواو پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بێت, مەگەر ئەو موفتیە لە بۆچوون و ئیجتیهادەكەیدا نەی پێكابێت, هەروەها نووسینی هەر شتێك كە زیانی هەبێت بۆ دیین و دنیای موسڵمانان, بەتایبەتی ئەو نوسینانەی  بۆ كەسابەت و ماڵ و سامان پێكەوەنان دەنوسرێت:
{فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ (79)} [البقرة.                                                        
   باشەكانیان: نووسینی هەر زانست و زانیارییەك كە سوودی هەبێت بۆ دین و بەرژەوەندی موسڵمانان, یان دروستكردنی هەر ئامێرو كەل و پەلێك كە بەسوود بن بۆ ناوماڵ و ئاسانكاری بن و ژیانیان پێدابین بكرێت و بەرژەوەندی گشتی تێدا بێت..                                                                               
   رۆشتنە واجبەكان: رۆشتن بۆ نوێژی جومعەو جەماعەت, سوڕانەوە بەدەوری ماڵی خوادا, رۆشتن لە نێوان سەفاو مەروەدا, رۆشتن بۆ پەیڕەوكردنی حوكم و بەرنامەی خواو پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر بانگ كرای, رۆشتن بەدوای زانیاری شەرعیدا بەتایبەتی ئەوەی فەرزە فێربوونی, رۆشتن بۆ حەج بە پێ ئەگەر بتوانرێت و نزیك بێت یان زیانی نەدەگەیاند بەو كەسەی ئەو سەفەرە ئەكات, رۆشتن  بو سەردانی دایك و باوك و ئەو خزمانەی كە مافی ئەوەیان هەیە بەسەر بكرێنەوە.
   رۆشتنە حەرامەكان: رۆشتن بۆ كاری خراپەو تاوان, كەئەوەش خوای گەورە بەرۆشتنی شەیتان وەسفی ئەكات و دەفەرموێت:{وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَاڕكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (64)} [الإسراء] پێشەوا موقاتیل لە راڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت: كۆمەكیان بكە بەهۆی لەشكری سوارەو پیادەتەوە. هەموو سوارەو پیادەیەك بەرەو نافەرمانی خواو تاوانكردن هەنگاو هەڵگرێت ئەوە لەشكری شەیتانە.  
  7- خواپەرستی بە سواری:                                                           
   واجبەكان: بە سواری چوون بۆ جیهادو تیكۆشان لەپێناوی خوای گەورەدا, بە سواری چوون بۆ حەجی واجب.                                                                         
   حەرامەكان: بە سواری چوون بۆ نافەرمانی خواو تاوانكردن.                                   
   باشەكان: بە سواری چوون بە دوای فێربوونی زانست و زانیاریدا, هەروەها بۆ سەردانی دایك و باوك و ئەو خزمانەی كە مافیان هەیە بەسەرتەوە.                                                   
   مەكروهەكان: بە سواری چوون بۆ بەدەمەوە چوونی شتێ‌ بێ كەڵك و گەمەو گاڵتە, هەر شتێك كە نەكردنی باشتر بێت لە كردنی.                                                               
   موباحەكان: بە سواری چوون بۆ هەرشتێك پاداشت نەفەوتێنێت و تاوان نەبێت
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز