سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌وانه دڵیان به یه‌که‌وه په‌یوه‌سته وبرای ڕاسته‌قینه‌ن
نووسینی :هارون نوح طه.....کتێبخانه‌ى محوی....مالکی کوڕی دینار ده‌فه‌رمووێ : ئیمامی عمری کوڕی خه‌تاب ڕه‌زای خوای لێ بێت، خزمه‌تکاره‌که‌ی بانگ کرد‌و کۆمه‌ڵێ پاره‌ی پێدا که نزیکه‌ی چوارسه‌رد دینار ده‌بوو فه‌رمووی ئه‌مه به‌ره بۆ ابو عبیده‌ی کوڕی جراح ڕه‌زای خوای لێ بێت وه ماوه‌یه‌ک له‌وێ بمێنه‌وه تاکو بزانێت که چی له‌و پارانه ده‌کات خزمه‌تکاره‌که پاره‌که‌ی برد بۆ (ابو عبيدة) گوتی، ئه‌مه ئیمامی عمر بۆ تۆی ناردووه تاکو بۆ هه‌ندێ پێویستی خۆت به‌کاری بهێنی (ابو عبيدة) فه‌رمووی: خواڕه‌حم به ئیمامی عمر بکات.
پاشان خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی بانگ کرد‌و فه‌رمووی، ئه‌م پێنچ دیناره‌م بۆ به‌ره بۆ فلان که‌س، ئه‌م پێنچ دیناره‌م بۆ فلان که‌س، تاکو هه‌موو پاره‌که‌ی به‌م شێوه به‌خشی خزمه‌تکاره‌که‌ی ئیمامی عمر گه‌ڕایه‌وه وهه‌موو ڕووداوه‌که‌ی بۆی گێڕایه‌وه پاشان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووی دایه‌وه به خزمه‌تکاره‌که‌ی گوتی، ئه‌مه‌یان ببه بۆ مه‌عازی کوڕی جه‌به‌ل، ره‌زای خوای لێ بێت خزمه‌تکاره‌که به‌هه‌مان شێوه پاره‌که‌ی برد بۆ معاژ گوتی: ئیمامی عمر ئه‌م پارانه‌ی بۆت ناردووه تاکو بۆ پێویستی خۆت خه‌رجی بکه‌یت ئه‌ویش دوعای خێری بۆ ئیمامی عمر کرد پاشان به‌خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی گوت: بڕۆ ئه‌وه‌نده پاره بده فلان که‌س وه‌ئه‌وه‌نده‌ی تریش بده به ماڵی فلان که‌س، خێزانی معاژ به‌وه‌ی زانی که پاره‌ی لایه گوتی: وه‌لڵا ئێمه خۆشمان زۆر هه‌ژارین به‌شی خۆشمان بده، پاشان سه‌یری کرد چه‌ندی لاماوه هیچی وانه‌بوو ته‌نها دوو دینار نه‌بێ ئه‌ویشی دا به خێزانی بۆ خۆیان.
ئیمامی عمر فه‌رمووی: ئه‌وانه دڵیان په‌یوه‌سته به‌یه‌که‌وه وبرای راسته‌قینه‌ن( ) القرطبی ١٩/١٨

