سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئیمامی(علی) كوڕی ئەبو طالب (ڕەزای خوای لێ بێت)....هاوهڵانی پیغهمبهر(صلی الله علیه وسلم)
نووسینی /هارون نوح طه ///ئیمامی علی كوڕی ابوگالب ی كوڕی عبدالمگلب ی كوڕی هاشمی كوڕی عبدمناف لەهۆزی قرەیشە مەكیە. یەكەم كەس بووە كە موسڵمان بووە قوتابی ماڵی پێغەمبەرایەتی بووە. ڕۆژێك دەڕوات بۆماڵی پێغەمبەر بینی پێغەمبەرو خاتوو خەدیجەی خێزانی لەمنداڵانی خەریكی خواپرستین كڕنۆش بۆ خوا دەبەنو نوێژ دەكەن گووتی: ئەو ئاینە نوێیە چییە ئەی محمد، كەپێی سەرقاڵن پێغەمبەریش بەتێروتەسەلی وەڵامی دایەوە باسی یەكتاپەرستی و وەحی ئاسمانی بۆكرد ئینجا پیێ گووت: ئەی علی ئەگەر باوەڕناهێنی ئاشكرامان نەكەیت باقوریشیەكان پێمان نەزانن ئیمامی علی گووتی: كەواتە من باوەڕ دێنم بەپەیامەكت پێغەمبەر فەرموی: بڕۆ لای باوكت پرسی پێ بكەئینجا باوەڕ بێنە گووتی: كەخوامنی دروست كرد پرسی بەباوكم نەكرد ئێستاش من پرس بە باوكم ناكەم ابو گالب ئاگای لێ بوو پێی گووت: ئەی علی بەگوێی باوكی قاسم بكە چونكە زیانی تۆی ناوێت.
ئیمامی علی چوارەم خەلیفەیە لە خەلیفەكانی ڕاشیدین. لەدنیا موژدەی بەهەشتی پێدرا. نموونەی زانست و زانیاری بوو زۆر زاهیدو دنیانەویست بوو،بەبەزەیی بوو بەرامبەر بەهەژاران بێ دەعیەو فیزوهەوابوو زۆریش ئازاو چاونەترس بوو پشت وپەنای بەخوا توندبوو زوبانی كانی هەلقووڵاوی حیكمەت ودانایی بوو،وتاربێژێكی قسە زان و قسە لەجێ بوو زۆر بەسەبرو ئارام بوو لە تەنگانە خوای لەبیربوو. لەماڵی پێغەمبەرایەتی پێگەیشتووبوو لە پانزە ساڵیدا موسلمان بوو لە منداڵیەوە سەری بۆ بت شۆڕ نەكردووە زۆر ڕقی لە بتپەرستان دەبووەوە. هاوسەری (فاطمە)ی كچی پێغەمبەر بوو (درودی خوای لەسەربێت).
سەهلی كوڕی سعد دەفەرموێ: لەرۆژی خەیبەردا پێغەمبەر فەرمووی: {لاعگین الرایە غدا رجلا یحبه الله ورسوله. او قال: یحب الله ورسوله یفتح الله علیه}. واتە: بەیانی ئەوئاڵایەدەدەم بەدەستی پیاوێك كە خواوپێغەمبەری خواخۆشیان دەوێت یان فەرمووی: ئەوخواو پێغەمبەری خوای خۆش دەوێن لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبێ.كە بوو بە بەیانی پێغەمبەر فەرمووی: كوا (علی) ئینجا ئاڵایەكی دا بە ئیمامی علی خوای گەورە موسلمانانی سەرخست لەسەر دەستی ئەو.
سعد دەفەرموێ: پێغەمبەر ڕووی كردە ئیمامی (علی) فەرموی: {انت بمنزلە هارون من موسی الا انه لانبی بعدی}.
واتە : ئەی علی تۆ بۆ من لەجێگای هارونی بۆموسا (علیهما السلام) كە هارون وەزیری موسا پێغەمبەربوو بەڵام من هیچ پێغەمبەرێكم بەدوادا نایەت.
لە فەرمودەیەكی (صحیح)دا هاتووە كە پێغەمبەر فەرموویەتی: {من كنت مولاه فعلی مولاه} واتە : من گەورەی كەسێك بم (علی)گەورەی ئەوە پێغەمبەر(درودی خوای لەسەربێت) زۆری خۆش دەویست وخۆشەویستی ئەوی لەئیمانەوەهەڵسەنگاندووەبۆیە دەفەرموێ: پێغەمبەر پێی گووتم: {لایحبك الا مؤمن ولا یبغضك الا منافق}. واتە: ئەوەی تۆی خۆش بوێت ئەوە ئیماندارە و ئەوەی رقی لە تۆبێت ئەو دووڕووە .
ئیمامی علی زۆر داناوزانا بووەجارێك پێغەمبەر(درودی خوای لەسەربێت) بە (فاطمە)ی كچی فەرموو:ئایا ڕازی دەبێت كە مێردت لەئوممەتی من لەپێش هەموو كەسێ سەلامەت وبێ شەڕبی و لەهەموو كەسێ داناو شارەزاتربێ وەلەهەموو كەسێ نەرم ونیان تربێ.
ابن سعد دەڵێ: ئیمامی علی فەرمووی سوێندبەخوا هەرئایەتێك دابەزیبێت زانیومە بۆچی وبۆسەركێ ولەكوێ دابەزیوە ئەمە خوای من دڵێكی زاناو دانای پێ داوم و زووبانێكی ڕاست و بێژەری داومێ.
هەروەها دەیفەرموو: پرسیارم لێبكەن سەبارەت بەقورئانی پیرۆز چونكە هەر ئایەتێك دابەزیبێت ئەوا زانیومە كە بەشەو دابەزیوەیان بەڕۆژ،لەنیوخەڵك یان لەسەركێو.

