سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئەوەی سەبارەت بە بیری (بُضاعَە) هاتووە....فیقه
له فهرموودهكانی سونهنی ابوداودی ئهسسهجهستانی//وهرگێر/ ناصح ابراهیم سازانی/// عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ: أَنَّهُ قِيلَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَتَوَضَّأُ مِنْ بِئْڕ بُضَاعَةَ - وَهِىَ بِئْرٌ يُطْرَحُ فِيهَا الْحِيَضُ وَلَحْمُ الْكِلاَبِ وَالنَّتْنُ؟ - فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (الْمَاءُ طَهُورٌ لاَ يُنَجِّسُهُ شَىْءٌ). (صحيح) واتە: لە ئەبی سەعیدی خودریەوە دەگێڕنەوە, كە بە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وترا: ئایا دەستنوێژ بگرین بە ئاوی بیری (بُچضاعَە)؟ - كە ئەوە بیرێكە ئافرەتان پەڕۆی بێ نوێژی خۆیانی تێ فڕێ دەدەن و گۆشتی سەگ و شتی بۆگەنی تێ دەكرێت؟! - پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (بێگومان ئاو پاك و پاككەرەوەیە هیچ شتێك پیسی ناكات). عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ, قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يُقَالُ لَهُ: إِنَّهُ يُسْتَقَى لَكَ مِنْ بِئْڕ بُضَاعَةَ, وَهِىَ بِئْرٌ يُلْقَى فِيهَا لُحُومُ الْكِلاَبِ وَالْمَحَايِضُ وَعَذِرُ النَّاسِ ! قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِنَّ الْمَاءَ طَهُورٌ لاَ يُنَجِّسُهُ شَىْءٌ ).(صحيح)واتە: لە ئەبی سەعیدی خودریەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: سەبارەت بە خواردنەوەی ئاوی بیری (بضاعە) پرسیاریان كرد لە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم, كە بیرێك بوو گۆشتی سەگ و پەڕۆی بێ نوێژی و پیسیایی خەڵكی تێ دەكەوت بە تایبەتی لەكاتی لافاودا, بە گوێی خۆم لێم بیست فەرمووی: (بەڕاستی ئاو پاك و خاوێن كەرەوەیە هیچ شتێك پیسی ناكات).قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَسَمِعْتُ قُتَيْبَةَ بْنَ سَعِيدٍ, قَالَ: سَأَلْتُ قَيِّمَ بِئْڕ بُضَاعَةَ عَنْ عُمْقِهَا؟ قَالَ: أَكْثَرُ مَا يَكُونُ فِيهَا الْمَاءُ إِلَى الْعَانَةِ, قُلْتُ فَإِذَا نَقَصَ؟ قَالَ: دُونَ الْعَوْرَةِ واتە: ئەبو داود دەڵێت: لە قوتەیبەی كوڕی سەعیدم بیست وتی: لەبیرەوان –كاربەدەستی – بیرەكەم پرسی كە بیری (بضاعە) قوڵیەكەی چەندە؟ وتی: كاتێ ئاوی زۆری تێدا بێت دەگاتە ئاستی شەرمگای ئادەمیزاد, بەڵام كاتێ كە ئاوەكەی كەمی كرد دەگاتە بەر ئەژنۆ. قَالَ أَبُو دَاوُدَ: وَقَدَّرْتُ أَنَا بِئْرَ بُضَاعَةَ بِڕدَائِى مَدَدْتُهُ عَلَيْهَا, ثُمَّ ذَرَعْتُهُ, فَإِذَا عَرْضُهَا سِتَّةُ أَذْرُعٍ, وَسَأَلْتُ الَّذِى فَتَحَ لِى بَابُ الْبُسْتَانِ فَأَدْخَلَنِى إِلَيْهِ: هَلْ غُيِّرَ بِنَاؤُهَا عَمَّا كَانَتْ عَلَيْهِ؟ قَالَ: لاَ. وَرَأَيْتُ فِيهَا مَاءً مُتَغَيِّرَ اللَّوْنِ. واتە: ئەبو داود دەڵێت: بە پۆشاكەكەم ئەندازەی پانی بیری (بضاعە)م گرت, پاشان پۆشاكەكەم بە باڵی خۆم پێوایەوە پانیی بیرەكە شەش باڵ بوو, پرسیم لە خاوەنی ئەو باخەی كە بیرەكەی تێدا بوو: ئایا بینای بیرەكە وەك خۆی ماوەو نەگۆڕاوە واتە لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم چۆن بووە هەروا ماوە و نەگۆڕاوە؟ وتی: نەخێر نەگۆڕاوە و هەروەك خۆیەتی, بینیم رەنگی ئاوەكەی گۆڕاوە.

