سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لە بت پەرستی بۆ خوا پەرستی...چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه//كتێبخانهی محوی///عبدالواحدی كوڕی زید دەڵێ: سواری كەشتیێك بوین ئێمەی بردە لای ووشكانیێك لەم وشكانیە پیاوێكمان بینی كە بتی دەپەرست. پێمان ووت: ئەوە كێ دەپەرستی؟ ئاماژەی بۆ بتەكەی كرد. پێم ووت: ئێمە هەندێك دارمان پێیە لەنێو كەشتیەكەمان وەكو هی تۆیە. بەڵام ئەوانە خوا نین وە ناپەرسترێن. ووتی: بۆ ئێوە كێ دەپەرستن؟ ووتمان خوا دەپەرستین. ووتی: خوا كێ یە؟ ووتمان: ئەوەی كە عەرشی لە ئاسمانەكانە دەسەڵاتی لەسەر زەوی یە. كار لە زیندوو مردوو دەكات. ووتی: چۆنتان ناسی؟ ووتمان: پادشای گەورە پێغەمبەرێكی بەڕێزی بۆ ڕەوانە كردین. هەواڵی پێ گەیاندین. ووتی: ئەم پێغەمبەرە چی بەسەر هات؟ ووتمان: كە پەیامەكەی تەواو بوو خوا بۆ خۆی بردەوە. ووتی: هیچ نیشانەیەكی بەجێ نەهێشتووە لە دوای خۆی بۆ ئێوە؟
ووتمان: بەڵێ، پەرتووكی پادشای بەجێ هێشتووە. ووتی: كوا پەرتووكی پادشام پێ نیشان بدەن، چونكە دەبێ پەرتووكو نوسراوی پادشایەكان زۆر جوان بن. ئێمەش قورئانێكمان لەلا بوو دامانە دەستی. ووتی: نازانم وەیخوێنمەوە. هەندێكمان بۆی خوێندەوە، گوێی ڕادەگرتو لەگەڵیش دەگریا، تاكو سوڕەتەكەمان تەواو كرد. پاشان ووتی: بەڕاستی نابێ خاوەنی ئەم قسەیە گوێ ڕایەلی نەكرێت. ئینجا موسڵمان بوو. لەگەڵا خۆمان هەڵگرتو فێری هەندێ بنچینەكانی إسلاممان كرد. لەگەڵا هەندێ سوڕەتی قورئانی پیرۆز. كە بوو بەشەو نوێژی عیشامان كرد. ویستمان بخەوین. ووتی: هاوڕێیان ئەو خوایەی كە بە منتان ناساند بەشەو دەخەوێ؟ ووتمان: نەخێر ئەی بەندەی خوا، ئەو گەورەیە بەخۆی ڕاوەستاوە ناخەوێو وەنەوزەی نیە. ووتی: دەزانن ئێوە بەندەی زۆر خراپن. گەورەكەتان ناخەوێ كەچی ئێوە دەخەون. ئێمەش سەرمان سوڕما لە قسەكانی. كە گەیشتینە لای عبّادان. ووتم بە هاوڕێیەكانم ئەم پیاوە تازە موسڵمان بووە با هەندێ پارەی بۆ كۆ بكەینەوە. هەڵساین هەندێ پارەمان بۆی كۆ كردەوە، دامانێ. ووتی: ئەوە چی یە؟ ووتمان: بۆ خۆت خەرجی بكە. ووتی: لا إله إلا الله ئێوە باسی ڕێگایەكتان بۆ كردم كە بە خۆتان نایگرنە بەر. من لەناو ووشكانیێك بووم لە ناوەڕاستی دەریا بتم دەپەرست، خوا منی بە زایە نەدا ئایا ئێستا بە زایەم دەدا كە دەیپەرستمو دەیناسم.
عبدالواحد دەڵێ: چەند ڕۆژێكی پێ چوو پێیان ووتم وا لەسەر مردنە. چوومە لای. ووتم: هیچ كارێكت بە من هەیە؟ ووتی: كارەكانی بۆ جێبەجێ كردم ئەوەی منی هێنایە لای ئێوە لەم ووشكانیەی كە لێی دەژیام. پاشان هەندێ چاوم چووە خەو لەلای ئەو. لە خەومدا بینیم گۆڕەكانی عبّادان ببون بە مێرگو باغ. لەنێو باغەكان خانووێكی تێدابوو ئارەزووم بۆی چوو. لەم خەوە بەخەبەر هاتم. كە بینیم گیانی دەرچووە. هەڵسام شۆردمو كفنم كرد. كە بوو بە شەو نووستم لە خەومدا بینیم. لەنێو كۆشكێك دا بوو لەگەڵا حۆریێك ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە [ۆالمَڵائِكَەُ ێدْخُلُونَ عَڵیْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ*سَڵامٌ عَڵیْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَی الدَّاڕ] (الرعد/ 24)

