سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاکه بکه له‌گه‌ڵ چاکه‌کار له پاداشتی چاکه‌کانی یه‌وه
نووسینی: هارون نوح طه.....کتێبخانه‌ى محوی....ابو بکری کوڕی عبدالله ده‌ڵێ: پێاوێک هه‌بوو زۆرده‌چووه لای پاشایه‌کان بۆیه هه‌ڵده‌ستا به ئاماده‌کردن و پێشکه‌ش کردنی پێلاوه‌کانی ئه‌و پاشایه‌ی که له خزمه‌تی بوو، وه‌زۆریش ئه‌و وته‌ی دووباره‌ی ده‌کرده‌وه ده‌یگووت: چاکه بکه له‌گه‌ڵ چاکه کار له پاداشتی چاکه‌کانییه‌وه چونکه خراپه‌کار کاره‌خراپه‌کانی به‌سیه‌تی ... ده‌ڵێ: پێاوێک حه‌سوودی پێ برد له‌سه‌ر ئه‌و قسه به‌جێ یه‌و ئه‌و ڕێزه له لای پاشا، بۆیه هه‌ستا ڕۆژێک ده‌ستی گرت و بردیه مه‌جلیسی پاشا، پیاوه‌حه‌سووده‌که به پاشای گوت: ده‌بینی ئه‌ی پاشا ئه‌و پیاوه‌ی که پێلاوه‌کانت هه‌ڵده‌گرێ وپێشکه‌شت ده‌کات ئه‌و هاوئه‌وهاش ده‌ڵێ: واته: به‌خراپه باست ده‌کات
هه‌روه‌ها واگومان ده‌بات که تۆ هه‌رده‌م تام و بۆنی ده‌مت ناخۆش و بۆگه‌نه، پاشا گوتی: چۆن شتی واده‌بێ؟
پیاوه‌که گوتی: بانگی بکه بابێته لات، هه‌رکه‌لێت نزیک که‌وته‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر لووتی خۆی داده‌نێ تاکو ئازار نه‌چێژی له‌به‌ر بۆنی ده‌مت، پاشا گوتی: باشه بڕۆ تاکو که‌مێ بیری لێ ده‌که‌مه‌وه
پیاوه‌که له‌لای پاشا ڕۆیشت چووه لای پیاوه‌که‌ی هاوڕێ که خاوه‌ن ئه‌وقسه چاکه بوو، بردی بۆ ماڵی خۆی وخوانێکی نانی بۆ سازدا وه‌خواردنه‌که‌شی پڕکرد له سیر،
پیاوه‌که که نانی خوارد ڕۆیشت ده‌ست به‌جێ چووه مه‌جلیسی پاشا وه‌کو جاران خزمه‌تی ده‌کرد و وته‌که‌ی خۆیشی دوباره کرده‌وه پاشا گوتی: ئاده‌ی لێم نزیک به‌ره‌وه
ئه‌ویش نزیک بووه‌وه به‌ڵام له به‌ر بۆنی سیر که له‌ماڵی پیاوه‌که‌ی خواردبوو ده‌ستی خستبووه سه‌ر ده‌می تاکو پاشا ئازار نه‌چێژێ له‌ده‌ستی
پاشا له دلی خۆی گوت: به‌ڕاستی ئه‌و پیاوه راستی کرد وادیاره له‌به‌رئه‌وه ده‌ستی داده‌نێ له‌سه‌ر ده‌می تاکو بۆنی منی بۆنه‌چێ.
ده‌ڵێن پاشا عاده‌تێکی هه‌بوو هیچ کات نامه‌ی بۆ که‌س نانووسی به‌ده‌ستی خۆی مه‌گه‌ر دیاری یان خزمایه‌تی نه‌با،
بۆیه ئه‌وجاره به‌ده‌ستی خۆی نامه‌یه‌کی نووسی بۆ یه‌کێ له‌خزمه‌ت کاره‌کانی خۆی، تێیدا نووسى:
هه‌رکاتێک هه‌ڵگری نامه‌که‌م هاته‌لات ده‌ست به‌جێ سه‌ری ببڕه وکه‌وری بکه، وه‌ناوپێستی پڕ بکه له (كا) ئینجا بۆمنی ڕه‌وانه بکه‌وه.
ده‌ڵێ: پیاوه‌که (كة لة خزمةت ثاشا بوو، وةخاوةن ئةو وتة بةنرخانة بوو ) ده‌ستی دایه زامه‌که و یستی بیبات بۆ شوێنی مه‌به‌ست به‌ڵام پیاوه حه‌سووده‌که‌ی له ڕێگادا بینی گوتی: ها ئه‌و نامه‌یه چی یه؟
گوتی: ئه‌وه نامه‌ی پاشایه بۆ منى نوسیوه که دیاریه‌ک وه‌رگرم، پیاوه‌که‌ش له دلێ خۆی گوت: ڕاست ده‌کات چونکه پاشا به‌ده‌ستی خۆی هیچ نامه‌یه‌ک نانووسێ مه‌گه‌ر بۆ ئه‌و جۆره مه‌به‌سته نه‌بێ، بۆیه پێی گوت: ئه‌و نامه‌یه بکه دیاری بۆ من، تاکو من بیگه‌یه‌نم.
پیاوه‌که گوتی باشه بۆتۆ.
هه‌لێگرت و بردی بۆ لای کاره‌که‌ره‌ی پاشاکه بۆی نوسیوه هه‌رکه کاره‌که‌ره‌ی پاشا (العامل) نامه‌که‌ی کرده‌وه پێی گوت: له‌ونامه‌یه نوسراوه که من ده‌ست به‌جێ سه‌رت ببڕم وکه‌ورت بکه‌م.
گوتی: پیاوی چاک به‌خوا ئه‌وه نوسراوی من نه‌بوو، بۆ من نه‌نوسرابوو هاوار بۆ خۆم نابێ ئه‌و کاره بکه‌یت تاکو موڕاجه‌عه‌ی پاشا نه‌که‌یت پیاوه‌که‌ی پاشا (العامل) گوتی: ناکرێ قسه‌و بڕیاری پادشا ناگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ده‌ست به‌جێ سه‌ری بڕی وکه‌وری کرد وه‌پێستی پڕکرد له (كا) بۆ پاشای نارده‌وه.
پیاوه‌که‌ی تریش وه‌کو جاران له‌ناکاو هاته‌وه لای پاشا، هه‌مان قسه‌ی کرد که پێشتر ده‌یکرد پاشا سه‌رسام بوو.
گوتی: کوانامه‌که‌م؟
پیاوه‌که‌ش ئاگای له هیچ نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که نامه‌که‌ی به هاورییه‌که‌ی به‌خشیوه، بۆیه گوتی: فلان که‌س هاته سه‌ر ڕێگام گوتی ئه‌و نامه‌یه‌م بده‌رێ منیش پێم‌دا
پاشا گوتی: خۆئه‌و باسی کرد گوتی: گوایه تۆ گوتوته: پاشا ده‌م ووددانی بۆگه‌نه و بۆنی ناخۆشی هه‌یه
پاشا گوتی: بۆ چی ده‌ستت له‌سه‌ر ده‌مت دانابو که هاتیه‌لام؟
پیاوه‌که گوتی: چونکه فلان که‌س منی برده‌وه ماڵی خۆی خواردنی پر سیری ده‌رخوارد دام، بۆیه منیش نه‌مه‌ویست پاشا ئازار بده‌م ده‌ستم خسته سه‌ر ده‌مم.
پاشا گوتی: ڕاسته، بڕۆ بۆ شوێنی خۆت ئه‌وه‌نده خراپه‌یه به‌سه بۆ مرۆڤی خراپه‌کار ( ).( ) قصص العابدین / د.حامد احمد الگاهر لاپه‌ره (94) دار الغد الجدید

