سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خودا چیرۆکى پێشینه‌کان ده‌گێڕێته‌وه...(5)
نووسـینى : د.صلاح عبدالفتاح الخالد ...وه‌رگـێرانی : کـاوه هاوراز .....نوسینگه‌ى ته‌فسیر........خودای مه‌زن له قورئاندا چیرۆکی پێشینانی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی (ص) گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْراً )[طه : 99]واته: ئێمه به‌م ره‌نگه چیرۆک‌و هه‌والأو به‌سه‌رهاتی رابردووی پێشینه‌کانت بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه کتێبێکی روون‌و ئاشکرای وه‌ک قورئانمان بۆ ناردوویت.
خودا دوای گێڕانه‌وه‌ی داستانی گه‌لانی پێشینو چاره‌نووسیشیان، فه‌رموویه: (تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَآئِهَا وَلَقَدْ جَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ)[الأعراف : 101]) واته: ئێمه به‌سه‌رهاتو رووداوی دانیشتوانی ئه‌و شار‌و گوندانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه که چی‌یان به‌سه‌رهاتو که بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ره‌وانه کراوه‌و به‌ڵگه‌ی رۆشن‌و په‌یامی روون‌و ئاشکرای خوداشیان پآ گه‌یاندبوون.
هه‌روه‌ها خودا له‌پاش گێڕانه‌وه‌ی تێکڕای ئه چیرۆک‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی نێو سوره‌تی (هود)یش فه‌رموویه ) ژَلِکَ مِنْ أَنبَاو الْقُرَى نَقُصُّهُ عَڵیْکَ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِیدٌ [100] وَمَا ڤَڵمْنَاهُمْ وَڵـکِن ڤَڵمُواْ أَنفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِی ێدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ مِن شَیْوٍ لِّمَّا جَاو أَمْرُ رَبِّکَ وَمَا زَادُوهُمْ غَیْرَ تَتْبِیبٍ [101] وَکَژَلِکَ أَخْژُ رَبِّکَ إِژَا أَخَژَ الْقُرَى وَهِێ ڤَالِمَه‌ٌ إِنَّ أَخْژَهُ أَلِیمٌ شَدِیدٌ [102]](هود: 100-102)، واته: ئێمه هه‌والأو به‌سه‌رهاتی ئه‌و گوند‌و شارۆچکانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه که هه‌ندێکیان شوێنه‌واری بیناو ساختمانه‌کانیان ماوه‌و هه‌ندێکیشیان وه‌ها خاپوور بوون که هیچ شوێنه‌وارێکیان نه‌ماوه. خۆ ئێمه سته‌ممان لێیان نه‌کرد، به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان به‌هۆی بآباوه‌ڕیو سه‌رکه‌شیو یاخیبوونیانه‌وه سته‌میان له‌خۆیان کرد. ئیتر له‌وه‌دا ئه‌و بت‌و که‌ره‌سه داتاشراو‌و به‌خودا دانراوانه‌شیان سودێکیان پآنه‌دان کاتێک فه‌رمانی سزادانی خودایان له‌سه‌ر جێبه‌جآکراو جگه له زیان‌و له‌ناوچوون هیچ شتێکی تری پآنه‌به‌خشین. جێبه‌جآبوونی سزای خودای په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گوند‌و شارانه به‌م ره‌نگه‌یه کاتێک سته‌مکار بوون، به‌راستیو بێگومان له سزای خودا‌و دابه‌زاندنو جێبه‌جیکردنی ئه‌و سزایانه‌دا ئازارێکی توند‌و تیژ هه‌یه‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ته‌واویان له دنیا‌و رۆژی دواییدا پآده‌گه‌یه‌نێت.
جا بێگومان خودا به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی پێشینان بۆ ئێمه له قورئاندا مانای وایه ئه‌وه رێزلێنانێکه له ئێمه‌و لایه‌نێکی ڕه‌حمه‌تو به‌زه‌ییو چاکه‌و فه‌زڵیه‌تی له سه‌رمان، چونکه چاومان به‌وه رۆشن ده‌کاته‌وه که ده‌بێته چاکه‌و چاکسازی بۆمان‌و، رێگای خۆشویستنو رازیکردنی خۆیشیمان پیشان ده‌دات، له هه‌مان کاتدا له‌رێی پیشان دانی رق‌و توڕه‌ییو سزاکانیه‌وه ئاگادارمان ده‌کاته‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له ده‌روازه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆک‌و سه‌رگوزشته‌ی پێشینانه‌وه‌یه. ئێمه‌ش پێویسته له‌سه‌رمان نیعمه‌تی نێو چیرۆکه گێرراوه‌کانی قورئان وه‌رگرینو ته‌نها به‌وه‌نده‌ش قه‌ناعه‌ت که‌ین که خودا گێڕاویه‌تیه‌وه‌و، نابێت واز له‌و شیکاره راست بێژیو راستییه‌ی خودا بێنین‌و روو بکه‌ینه چه‌ند شێوازێکی نادروستی گریمانکاریو پڕوپاگه‌نده‌ی ریوایاتی وه‌رگیراو له ئه‌فسانه‌گه‌ریو (ئيسرائيليات).
ئیتر چۆن ئه‌و که‌سانه هه‌ڵسه‌نگێنین که چیرۆکه‌کانی خودا پشتگوآ ده‌خه‌نو له جیاتی ئه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و سه‌رچاوه مرۆڤکردانه‌ی تووشی ده‌سکاریو درۆ هۆنینه‌وه بوون؟

