سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مــــاســــى.... له قورئاندا
نووسینی/ سهروهر حسن/نووسینگهی تهفسیر///خوای گەورە دەفەرموێت: {وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَڕيًّا وَتَسْتَخْڕجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (14)} [النحل] واتە: هەر ئەو زاتەیە كە دەریای بۆ بارهێناون تا گۆشتی تەڕو تازەی لێ بەدەستبێنن، تا لەناویدا جۆرەها گەوهەر و مرواری دەربێنن و لە دەست و ملی بكەن، دەبینیت كەشتییەكان دەریا لەت دەكەن.
یەكێك لەو زیندەوەرانەی لە دەریا و ئاوەكاندا دەژی، ماسییە.
گۆشتی ماسی دەوڵەمەندە بە ماددە پرۆتینییەكان و فۆسفۆر بەڕێژەیەكی بەرز، فۆسفۆر بۆ خانە زیندووەكان و چالاكییان پێویستە. ماسی زۆر كانزای گرنگی تری تێدایە وەك كالیسیۆم و یۆد.
ماسی لە قوڵایی ئاو و لەنێو دەریاكاندا دەژی و خواردنیشی لەسەر ڕووەكە نقوم بووەكانی نێو قوڵایی ئاوە كە ماددەی (بلادۆنا)ی تێدایە و لە ماسولكەكانیدا خەزنی دەكات، خۆی پێی كاریگەر نابێت، بەڵام بۆ مرۆڤی دەگوێزێتەوە كە زۆر خێرا پێی كاریگەر دەبێت. كاریگەربوونیش بەم ماددەی (بلادۆنا)یە پاش خواردنی ژەمێكی ماسی دەردەكەوێت لە وشكی گەروو و زمان و لێدانی هێمنانەی دڵ و ئارامییەكی تەواوی هەموو جەستە لەگەڵ ئارەزووی خەو و خەوەنۆچكەدا.
لەبەرئەوەی ماسی پرۆتینی ئاژەڵی و ماددەی (بلادۆنا)ی تێدایە، بۆیە بۆ ڕیخۆڵەئەستورە زۆر بەسوودە و دڵەڕاوكێ و هاتنەوەیەكی ڕیخۆڵە و هەژان و ترشێتی گەدە كەمدەكاتەوە. (بلادۆنا)ش بۆ نەخۆشی قورحەی گەدە و دوانزەگرێ بەسوودە. (یۆد)یش لە چالاككردنی ڕژێنی دەرەقیدا ڕۆڵی كاریگەری هەیە، چونكە (یۆد) دەچێتە پێكهاتەی هۆرمۆنی (پیرۆكسین)ەوە، بۆیە لەو ناوچانەی دوورن لە دەریا و سەرچاوەی كانزای (یۆد)یان نییە، ڕژێنی دەرەقی گەورە دەبێت و كەسەكە توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت كە پێیدەوترێت درمی (لاجوتیر الجحوڤی)... ئەم گەورەبوونەش لەسەر شێوەی لووی گەورە (ورم كبیر) لەپێشەوە لەسەر گەردن دەردەكەوێت، (یۆد) چارەسەری ئەم حاڵەتە دەكات و دەیگەڕێنێتەوە بارەكەی پێشووی. هەروەها هۆرمۆنی (پیرۆكسین) بەرپرسە لەكرداری باڵغبوون لە نێرینەدا.
سەد گرام لە ماسی ئەم ماددانەی تێدایە: 16گرام پرۆتین و 9گرام چەورییەكان و 20 گرام لە كالیسیۆم و دوو گرام لە ئاسن و نیو گرام پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و بڕێك ڤیتامین (B).

