ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هەندێك لە وتە بەنرخەكانی علی كوری ابو طالب ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت

هەندێك لە وتە بەنرخەكانی علی كوری ابو طالب ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت

نووسینی /هارون نوح طه‌///ئیمامی (علی) (رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێ‌ (هەڵقووڵاوی زانست وزانیاری بن، كانگای دانایی و زانایی بن بەشەو چرای ڕوناك بن دڵەكانتان ئاوەدان ونوێ‌ بكەنەوە دەناسرێنەوە لەلایەن خەڵكی ئاسمان خۆتان بشارنەوە لەخەڵكی سەرزەوی باستان دەكرێ‌ لەلایەن خوا بزانە شارەزا ئەوەیە كە خەڵك بێ ئومێد نەكات لەبەزەیی خوا و دڵنیاشتان نەكات لە عەزابی خوا .و رێگەیان بۆ خۆش نەكات بۆ گووناح و بێ ئەمری كردنی خوا.وازلەخوێندنی قورئان نەهێنی بەشتێكی ترەوە سەر قاڵ بێت. بزانە هیچ چاكەلەم خوا پەرستیەدا نییە كە زانیاری تێدانەبێ و هیچ چاكە لەم زانیاریەش دا نییە كە تێگەیشتنی نەبێ و هیچ چاكەیەك لەوخوێندنەوەدا نییە كەبیركردنەوەی تێدا نەبێ .چاكە ئەوە نییە كە ماڵ و منداڵت زۆر بێت بەڵكو ئەوە چاكەیە كە زانیاریت زۆربێ نەرم و نانیشت گەورە بكات و شانازی بەخواپەرستی بكەی لەسەرخەڵك ئەگەرچاكەیەكت كرد شوكری خوا لەسەربكە. ئەگەرخراپەیەكت كرد داوای لێخۆشبوون لەخوا بكە، دنیا بۆكەس نییە تەنها بۆ دووكەس نەبێ یەكیان: پیاوێكە گوناح دەكات بەتۆبەو گەڕانەوە كۆتایی پێ دێنی. دووەمیان: كەسێكە پێشبركێ لە چاكە دەكات وكاربۆ پلەو پایەی دوا رۆژدەكات ولەگەڵ خواناسان كاری چاك زۆر دەكات).
هەروەها دەفەرموێ‌: پێنج شت لەمن لەبەربكەن كاری پێ بكەن ئەگەر سواری وشترێ بن لەدوای ئەم پێنج شتەبگەڕێن پێیان ناگەن و وشترەكانتان ماندوودەبن تاكوئەم پێنج شتەنەكەن.
یەكەم: ئومێدی ئینسان بەهیچ شتێ نەبێ جگە لە خوا.
دووەم: لەهیچ شتێ نەترسی تەنها گوناهەكانت نەبێ.
سێیەم: نابێ پیاوی نەخوێندەوار پرسیارنەكات لەوەی كە نازانێ‌.
چوارەم: نابێ زانا ئەگەر پرسیارێكی لێكرا ئەگەر نەیزانی شەرم بكات وبڵێ نازانم خوا زاناترە.
پێنجەم: بزانە،كەسەبروئارامگرتن لەباوەڕەوەكو سەربۆلاشە،باوەڕی نییە ئەوەی سەبروئارامی نەبێ.
خوێنەری بەڕێز: وتەو قسە بەنرخەكانی ئیمامی علی یەكجار زۆرن هەمووی باس ناكرێن بۆیە ئەگەر دەتەوێت كە زیاترئاشنابیت لەگەڵ دانایی و زانایی ئەم پیاوە بەرزە سەیری كتێبی (نهج البلاغە) بكە كە پەرتوكێكی بەسوودە هەمووی قسەو ئامۆژگاریەكانی ئیمامی عەلی یە بەڵام وریا بە سەیری ئەوكتێبەبكەكە تحقیق كرابێ.
ئینجابزانەئەم كەڵەپیاوانەتاكودواچركەلە ژیانیان كۆڵیان نەداوە وهەزاران
ناخۆشی ومەینەتیان بینیوەبەڵام ئەوان زیاترسووربووینە لەسەر گەیاندنی ئەو پەیامە.ئەوانەلەنێوئیمانداراندا كەڵەپیاون ،كەڕاستیان گووت وڕاستیان نیشاندا.لەسەربەڵێنی خوابوون هێندێكیان شەهید بوون وهێندێكیشیان چاوەڕوان بوون قەت پاشگەزنەبوون لەبەرنامەكەی خواو پێغەمبەربۆیە ژیان ومردنیان لەسەر ئەم بەرنامەیە بوو .
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز