سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زەوی زەلیل و ملكەچە....له قورئاندا
نووسینی/سهروهرحسن//نووسینگهی تهفسیر///پەروەردگار دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ ڕزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (15)} [الملك] واتە: هەر ئەو زاتەیە زەوی بۆ زەلیل و ملكەچ كردوون، بگەڕێن بە هەموو گۆشە و كەناریدا، لەو ڕزق و ڕۆزییەش بخۆن كە پێشكەشتانی دەكات، دڵنیاش بن سەرئەنجام گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو زاتەیە.
ئەم زەوییەی بەجێگیری و چەسپاوی دەبینرێت وێكچووی ئاژەڵێكی جوڵاوی ملكەچە كە ئەوانەی سەرپشتی فڕێ ناداتە خوارەوە، وێڕای ئەوەش كە بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە بەخێرایی (1000 میل) لەكاتژمێرێكدا. بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە بەخێرایی (6500میل) لە كاتژمێرێكدا، پاشان زەوی و كۆمەڵەی خۆر بەتێكڕایی (20 میل) لەكاتژمێرێكدا لەجوڵەدان.
لە دیاردە زانستیەكانی زەلیلبوونی زەوی بۆ مرۆڤ، بوونی هێزی كێشكردنی زەوییە لەسەر ڕووەكەی كە مرۆڤ و بەدیهێنراوانی تری سەری بۆخۆی كێشدەكات. گەر هێزی كێشكردنی نەبوایە، ئەوكاتە شتگەلێك لەسەر ڕووی زەوی ڕوویاندەدا، لەوانە:
1. تەنەكان لەسەر ڕووی زەوی كێشیان نەدەبوو، ئەوەش دەبوە هۆی فڕینی ئەو شتانە لەسەر ڕووی زەوییەوە بەرەو ئاسمان و هەرگیز نەدەگەڕانەوە.
2. هەوا و بەرگەهەوای پارێزەر نەدەمان، باران و هەور و دەریا و ڕووبار و ئاژەڵان دەڕۆیشتن، ژیان لەسەر زەوی كۆتایی پێدەهات.
خوای گەورە زەویی زەلیل كردووە بەوەی شاخی تێدا بونیاتناوە، بۆ هەموو شاخێكیش ڕەگێكی دروستكردووە كە بەقوڵایی زەویدا ڕۆچووە تاكو كیشوەرەكان جێگیر و چەسپاو بكات و لە جوڵە و لەرینەوەی بخات، ئەو كێشكردنەش وەهای لە زەوی كردووە بەدەوری خۆردا بسوڕێتەوە.

