ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گەڕان بەدوای بەختەوەریدا...چیرۆك

گەڕان بەدوای بەختەوەریدا...چیرۆك

نووسینی/هارون نوح طه‌/كتێبخانه‌ی محوی///خاوەنی ئەم ڕووداوە بۆمان دەگێڕێتەوە دەڵێ: لەساڵی(2001)م برایەكمان بەناوی فەهد لە گەڵ یەكێ لە هاوڕێیەكانی سەفەرێ دەكات بۆ ووڵاتی بەحرێن. بۆ چارەسەری یەكێ لەم دوانە هەردوكیان پیاوی چاك‌و ئەهلی ئامۆژگاری بوون. دوای گەیشتنیان بۆ بەحرێن. جێنشین بوون لە هوتێلێك لەوێ هاوڕێیەكەی فەهد كەناوی خالد بوو یەكسەر ووتی: لەبەر ئەوەی ماندومە پێویستم بە پشوو هەیە.دەبێ كەمێ بخەوم. فەهدیش بەتەنیا دەرچوو بۆ بازاڕ بە قاچەكانی خۆی بەدوای خواردن دەگەڕا. ئنجا فەهد بۆمان دەگێڕێتەوە دەڵێ: ڕۆیشتم بۆ نیوەی بازاڕەكە لە ناكاو چاوم كەوت بە مەطعه مێك كەزۆر بچوك بوو بەڵام زۆریش قەرەباڵغ بوو.
ووتم ئەگەر خواردنگەیەكی تایبەت نەبێ چۆن ئەو هەموو خەڵكە ڕوی تێ دەكات. بۆیە منیش ڕوم كردە خواردنگەیەكە كە چوومە ژوورێ خاوەنەكەی بەجیا شوێنێكی بۆ دابین كردم چونكە هیچ شوێن نەمابوو. منیش بەتەنیا دانیشتم چاوەڕوانی ئامادەبونی خواردنم دەكرد. لەم كات‌و ساتەدا بینیم لەپێش دەرگای خواردنگە ئوتومبێلێكی نوێی زۆر جوان ڕاوەستا. پیاوێكی لێ هاتە دەرێ پێ دەچوو كە زۆر دەولەمەند بێت. بەگەرمی پێشوازی لێ دەكرا لە لایەن فەرمانبەرەكانی خواردنگە. كە منی بینی زۆر سەیری كردم بەردەوام چاوی لێ لانەدەدام تاكو لێم نزیك بوەوە ووتی: ئیزنە بێم لە لای تۆ دانیشم. ووتم: بەڵێ كە هاتە لام لەسەر یەك مێز دانیشتین بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێ دەهات. ناچار بووم كورسیەكەم بردەوە دواوە. پاشان هەردوكمان بێ دەنگ بووین.
پیاوەكە ووتی: یا شێخ وابزانم كەمێ بێزار بویت لەبەر بۆنی دەمی من ئایا وانیە؟ منیش بە لەسەر خۆییەوە ووتم: ڕاست دەكەیت. ووتی: یا شێخ من لەوەتەی دوانزە ساڵم توشی خواردنەوەی ئەم عەرەقە بویمە ناتوانم لێی جیا ببمەوە. چۆن دەتوانم وازی لێ بێنم وابزانم چۆتە ناو هەموو سیەكانی لاشەم؟! ووتم لا حول ولا قوە الا بالله. بەڕاستی ئەوە شتێكی زۆر گەورەیە. هەردوكمان بێ دەنگ بوین. پاش چەند ساتێك پیاوەكە بە دڵێكی فراوانەوە ئاهی لە ناخی دڵەوە هەڵدەكێشا پێم ووت: براكەم داوای لێ خۆش بون لە خوابكە. مەڵێ ئۆف مەڵێ وەف فوو مەكە زیكری خوا بكە بانگی بكە. خەفەتت لێ كەم دەكاتەوە. سینگت فراوان دەكات. یارمەتیت دەدات لەسەر بەڵاو موسیبەتەكانت. ووتی یا شێخ من پیاوێكی ملیۆنێرم پێنج منداڵم هەیە هیچیان سەردانم ناكەن وە لێم ناپرسن تەنانت بەتەلەفۆنیش. پاشان هەموو ئەوەی لە ناو ناخی دڵی بوو بۆی دركاندم ئنجا ووتی: بەنەفرەت بێ مادە بێ هۆشكەرەكان منیش ووتم جا مادە بێ هۆشكەرەكان چ پەیوەندی بەوەوە هەیە ووتی یاشێخ: من بازرگانی مادە بێ هۆشكەرەكانم.
پاشان ووتی: من دەڕۆم دوایی دێمەوە لات. ووتم: نەخێر دانیشە نابی بڕۆیت تاكو نان لە گەڵ من نەخۆیت. خواردن هات تێرمان خوارد. پیاوە دەوڵەمەندەكە دەستی بۆ باخەڵی برد هەندێ پارەی هێنایە دەر ووتی: یا شێخ سەیركە ئەوە (32) هەزار دۆلارە. هەموی بە كاری حەرام پەیدام كردوە. توخوا تۆ پارەی ئەم خواردنە بدە بەڵكو خوای گەورە سودم پێ دەگەیەنێ بە ماڵە پاك‌و حەڵاڵەكەی خۆت.
پاشان ووتی: یا شێخ من زۆرم پێویست بەتۆیە وازم لێ مەهێنە لە ناو ئەو داخ‌و حەسرەتە بۆ ئازار چێشتن. ووتم: پشت بەخوا یارمەتیت دەدەم. ووتی: یا شێخ دڵم زۆر خۆش بوو كە لەگەڵت دانیشتم. هەرشوێنێك دەڵێی دێم لەگەڵت دادەنیشم ووتم: ئێستا ناتوانم چونكە هاوڕێیەكم (خالد) چاوەڕوانی من دەكات لە هوتێل. بەڵام بەڵێنت دەدەمێ بە ئیزنی خوا یەكتر ببینینەوە. بە پەرۆشەوە ووتی: باشە باشە ئەوەش كارتی من ژمارەی تەلەفۆنی تێدایە. منیش كارتەكەم لێ وەرگرت‌و چووم بۆ هوتێل زۆری پێ نەچوو پیاوەكە بەلامدا هات بە سیارەكەی خۆی لە تەنیشتم ڕاوەستا. ووتی: یا شیخ ببورە نامەوێ سواری ئەم سیارەت بكەم چونكە بە ماڵی حەڕام پەیدام كردووە، هەمووی حەڕامە لەناو حەڕامە. ووتی: نامەوێ لەسەر كورسیەكەشی دابنیشیت. ئینجا منی بە جێ‌ هێشت‌و ڕۆیشت. كە چوومە هوتێل هەواڵەكەم گەیاند بە خالدی هاوڕێم. زۆر سەری سوڕما لە كاری ئەم پیاوە. بڕیارمان دا كە دوعای بۆ بكەین‌و یارمەتی بدەین لە جیهانی گوناح‌و تاوان دەری بێنین بۆ خێر‌و خۆشی هیدایەت. كاتژمێر (9)ی بەیانی  پەیوەندیم پێوە كرد پێم ووت وەرە لای هوتێلەكە. ئەویش لەگەڵمان دانیشت. هاوڕێیەكەم خالد هەر قسەی بۆ دەكرد‌و ئامۆژگاری دەكرد بە شێوەیەكی جوان‌و كاریگەر لەسەر دڵا‌و دەروونی. تاكو وای لێ هات زۆر كاری تێكرد، نیشانەكەی لە ڕووخساری بەدەر كەوت‌و فرمێسكی دەباراندە سەر كوڵمەكانی. دەستی بەرز كردەوە بۆ ئاسمان ووتی: ئەی خوایە لێم ببورە ئەی خوایە لێم خۆش بە. ئینجا پێمان ووت دەبێ پێكەوە سەفەرێك بكەین بۆ مەككەی پیرۆز بە مەبەستی عومرە. وە هەندێ باسی گەورەیی خێری عومرەم بۆ كرد كە چەندە كاریگەرە بۆ ئینسان. ووتی: مۆڵەتم بدەنێ تا بیری لێ دەكەمەوە. دوایی پەیوەندیتان پێوە دەكەم. پاش نیوەڕۆ ئینجا لە هوتێلەكە ڕۆیشت. كە كاتژمێر دوانزەی تەواو بوو. زەنگی تەلەفۆنی هوتێل لێی دا خالد هەلیگرت، بە ئاماژە ووتی پیاوە دەوڵەمەندەكەیە. گوێم لە خالد بوو بە پیاوەكەی دەووت نابێ هیچ پارە لەگەڵ خۆت بێنی.
لە كاتژمێر (9)ی شەو هەرسێكمان بەرەو مەككە بەڕێكەوتین. كە گەیشتینە میقاتی ئیحرام پیاوەكە بەرگ‌و لیباسی خۆی لەبەر كردەوە، بەرگی ئیحرامی لەبەر كرد كە لە ڕێگادا بۆمان كڕیبوو. هەموو جل‌و بەرگی خۆی فڕێدا ناو مەزبەلەیەك، لەوێ ووتی پێویستە لاشەم لەم جل‌و بەرگە حەڕامانە جیا بێتەوە. كە تەواو بووین لە واجباتی عومرە بڕیارمان دا بچینە دەرەوە لە حەڕەم شوێنێك بۆ حەسانەوە بدۆزینەوە. پیاوە دەوڵەمەندەكە بە دەنگێكی غەمبارەوە ووتی: وازم لێ بێنن من لێرە دەبم ئێوە هەردووكتان بڕۆن. پێمان ووت باشە. بەس لە شوێنی خۆت نەڕۆی. كە هاتینەوە لای پاش زیاتر لە كاتژمێرێك بینیمان هەر لە جێگای خۆیەتی خەوی لێ كەوتووە. بەخەبەرمان هێنا بردمان بۆ سەر ئاوی زەمزەم. كە تێر لێی خواردەوە ووتی: هەندێكیش بەسەر سەرم دا بكەن. ئێمەش ئەوەندەمان ئاو بەسەری داكرد تاكو هەموو لای تەڕ بوو. ئینجا چووینەوە شوێنی حەسانەوەمان. پاشان هاتینەوە حەڕەم. ئەویش چوو جل‌و بەرگێكی ملكەچ‌و سادەی كڕی كە بە هەمووی بەشی (10) ڕیال دەبوو. بەڵام پێشتر دەبوا جل‌و بەرگێكی وای لەبەربا نرخەكەی لە (500) ڕیال كەمتر نەبا. پاش نوێژی بەیانی یەكترمان بینی لەناو حەڕەم. كە چاومان پێی كەوت ڕووخساری دەدرەوشایەوە ڕۆشنایی پێوە دیار بوو.
لەپاشان ووتمان دەچینە لای ئیمامی حەڕەمی مەككە پاش نوێژی عیشا‌و. كە شوێنەكەمان دۆزیەوەو سەردانمان كرد، پیاوە دەوڵەمەندەكە یەكسەر چووە لای، لێی نزیك بوەوە پێی ووت ئەی مامۆستای بەڕێزمان من پیاوێكی ملیۆنێرم (30) ملیۆن دۆلارم هەیە كە زیاترە لە سەد ملیۆن ڕیال. هەمووی بە حەڕام پەیدام كردووە ئێستاش تۆبەم كردووە بە ڕاستی. دەمەوێ پێم بڵێیت كە چۆن مامەڵە لەگەڵا ئەم پارەیە بكەم. مامۆستا بە لەسەر خۆییەوە فەرمووی: بیبەخشە بەسەر هەژارو پێویستەكان. پیاوە دەوڵەمەندەكە ووتی: پارەكە گەلێ زۆرە نازانم چۆن خەرجی بكەم بەسەر هەژاران. ئەگەر یارمەتیم بدەیت. مامۆستا ووتی: باشە دواتر پێت دەڵێم بزانم چۆن خەرجی بكەین. هەر لەو ڕۆژەوە چووینەوە بەحرێن. هەڵساین بە تەحویل كردنی پارەكە بۆ یەكێ لە بانقەكانی سعودیە. پاش دوو ڕۆژ هاتینەوە مەككە. سێ ڕۆژ ماینەوە لەوێ پاشان ماڵئاواییمان لە هاوڕێ دەوڵەمەندەكە كرد ووتمان ئێمە دەبێ بچینە كوێت، بەڵێنیشمان پێدا كە بگەڕێینەوە لای. پاش چەند ڕۆژێك دیسان هاتینەوە مەككە. هاوڕێیەكەمان لە مزگەوت بوو. لە دوای گەڕانێكی زۆر بە دوای بینیمان لەلای یەكێ لە مەزرایەكانی ئاوی حەڕەم وەستا بوو. بە بەرگی پاك كردنەوەو كەناسی مەزرایەكەی پاك دەكردەوە. لێی نزیك بووینەوە سەلاممان لێی كرد دەستمان لە ملی كرد بەگەرمی. زۆر دڵی خۆش بوو. ووتی خوا بۆم پیرۆزی بكات خوا بۆم بەرەكەت داری بكات. ووتمان چی بەرەكەتدار بكات؟ ووتی: بومەتە فەرمانبەر لێرە مانگێ (600) ڕیالم دەدەنێ. كاری پاك كردنەوە ئەنجام دەدەم. ژوورێكی بچووكیشمان هەیە لەگەڵا هەندێ هاوڕێیان. ئێمەش ووتمان پیرۆزو بەرەكەتدار بێت. ئەم پیاوە بەردەوام بوو لە كاری خۆی، كاری پاك كردنەوە، ئێستاش قورئانی پیرۆزی هەمووی لەبەر كردووە. بە نیازە هەردووك صحیحی بوخاری‌و مسلم لەبەر بكات.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز