سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌وه‌ی له پێش تۆبه کردندابینی
ئیمامی (الذهبي) له کتێبی (الكبائر)دا ده‌فه‌رمووێ :
خه‌لیفه عبدالملک ی کوڕی مروان ده‌ڵێ: گه‌نجێکی غه‌مبار به‌گریانه‌وه‌هاته لام گوتی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران به‌ڕاستی گوناهێکی گه‌وره‌ه‌م کردووه ئایا بۆم هه‌یه تۆبه بکه‌م؟
عبدالملک گوتی: گوناهه‌که‌ت چییه؟
گوتی: گوناهم زۆر گه‌وره‌یه
عبدالملک گوتی: ئه‌و گوناهه گه‌وره‌یه چییه؟ تۆبه بکه و بگه‌ڕێوه بۆ لای خوا، خوا تۆبه‌له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێ وله تاوانیان ده‌بوورێ.
گوتی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران، من پیاوێک بووم خه‌ریکی هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕ بووم، کفنه‌که‌م ده‌رده‌هێنا و ده‌مفرۆشت، وه‌له‌و کاره‌مدا شتی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م بینی.
خه‌لیفه گوتی: چیت بینی.
گوتی: شه‌وێک گۆررێکم هه‌ڵکه‌ند بینیم خاوه‌نه‌که‌ی ڕوی له قیبله وه‌رگێردراوه، زۆرلێی ترسام، ویستم ڕابکه‌م، گوێم له ده‌نگێک بوو له ناوگۆڕه‌که ده‌یگوت :
بۆچی ناپرسی ئه‌و مردووه بۆ ڕوی وه‌رگێراوه له قیبله؟
منیش گوتم: به‌ترسه‌وه بۆچی ڕوی وه‌رگێراوه؟
ده‌نگه‌که گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه گرنگی به نوێژ نه‌داوه، ئه‌وه‌ش پاداشتی یه‌تی.
جارێکی تر گۆڕێکم هه‌ڵکه‌ند، بینیم خاوه‌نه‌که (مردووةكة) بووه به به‌راز وه‌به زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه، زۆر لێى ترسام ویستم ڕابکه‌م له‌لای یه‌کێک پێی گوتم: بۆچی له کرده‌وه‌کانی ناپرسیت وه بۆ ناپرسی که‌وا له‌به‌رچی به‌وشێوه ئازار ده‌درێت.
منیش به‌ترسه‌وه گوتم: بۆچی؟
گوتی: ئه‌و مردووه له دنیادا عه‌ره‌قی ده‌خوارده‌وه وه له‌سه‌ر تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ش نه‌مردووه.
ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران گۆڕی سێ یه‌م ئه‌وه‌بوو مردووه‌که‌م بینی به ئاگر له زه‌وی به‌سترابوه‌وه، وه‌زمانیشی له پشتی ئه‌ستۆی هێنابوه ده‌رێ زۆر لێ ترسام ویستم ڕابکه‌م.
بانگ کرام، بۆچی له‌وه‌زعی ئه‌و مردووه ناپرسی؟
منیش گوتم: له‌به‌ر ئه‌وه خۆی له پاشه‌ڕۆی میز نه‌ده‌پاراست وه‌قسه‌ی بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌گواسته‌وه، نێوان خه‌ڵکی تێک ده‌دا.
ئه‌وه‌ش پاداشتی یه‌تی.
چواره‌م: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران گوڕێکم هه‌ڵکه‌ند خاوه‌نه‌که‌ی ئاگرێکی گه‌وره‌ی له‌ناو گۆڕه‌که‌دا هه‌ڵگیرساندبوو، زۆر لێى ترسام ویستم ڕابکه‌م، پێیان گوتم بۆ ناپرسی له‌وه‌زعی ئه‌و پیاوه؟
گوتم: بۆ چی وابه‌سه‌ر هاتووه؟
گوتی: ئه‌و پیاوه له‌دنیادا وازی هێناوه له نوێژکردن وئه‌وه‌ش پاداشتییه‌تی.
پێنجه‌م ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران گۆڕێکم هه‌ڵکه‌ند، بینیم گۆڕه‌که هه‌تابڵێ فراوان کراوه له‌سه‌ر مردوه‌که به‌درێژای بینین وه‌نورو ڕۆشناێیک له‌ناو گۆڕه‌که‌دا هه‌بوو، مردووه‌که‌ش زۆر به ئارامی له‌سه‌ر ته‌ختێک خه‌وتبوو، ئه‌م نوره‌ش هه‌موو ده‌وری ڕوون کردبوه‌وه، وه‌به‌رگو بۆشاکێکی زۆر جوانی له‌به‌ر بوو، منیش شه‌رمم لێکرد و ویستم بۆی ده‌ربچم وڕابکه‌م، پێان گوتم: بۆ ناپرسی چۆن خوا ئه‌و ڕێزه‌ی ناوه لێى؟
گوتم: بۆچی خوا ئه‌و ڕێزه‌ی ناوه لێی؟
پێیان گوتم: له‌به‌ر ئه‌وه له‌دنیادا گه‌نجێکی تۆبه‌کارو خواپه‌رست بوو، له گه‌نجایه‌تیدا ده‌ستی کردبوو به خواپه‌رستی
خه‌لیفه‌ی عبدالملک گوتی: به‌راستی ئه‌و ڕووداوه، ئامۆژگارییه بۆ تاوانباران، وه‌موژده‌یه‌کی خۆشه بۆ خواپه‌رستان( ).

