سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکى تالوت و جالوت : رازی قورئانی سوره‌تى (البقرة) .......(16)
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر.....له‌ئایه‌تى ٢٤٦-٢٥٢ به‌سه‌رهاتى (طالوت جالوت) باس ده‌کات و دڵى ئیمانداران خۆش ده‌کات به‌وه‌ى که‌مه‌رج نیه له‌ژماره‌دا زۆربن،چونکه جارى واهه‌یه خــواى گه‌وره یارمه‌تى بڕوادارانى پوخت ده‌دات و زاڵیان ده‌کات و ده‌سه‌لآتیان پێده‌به‌خشێت هه‌رچه‌نده که‌میش بن،هه‌روک ده‌فه‌رموێت:ئایا نه‌تان بیستووه نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتى ده‌سته‌یه‌ک له‌گه‌وره پیاوانى نه‌وه‌ى ئیسرائیل له‌دواى مو‌سا له‌کاتێکدا به‌پێغه‌مبه‌رکه‌ى خۆیان وت:پاشایه‌ک،سه‌رکرده‌یکمان بۆ دیارى بکه‌و بنێره تا له‌پێناوى خودا بجه‌نگین،پێغه‌مبه‌ره‌که وتى: باشه ئه‌ى ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ردانراو په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ له‌وه‌لآمدا وتیان:چیمانه که‌له‌پێناوى خودا نه‌جه‌نگین، له‌کاتێک ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له‌ماڵ و منداڵ و ولآتمان ئاواره بووین..
کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌رفه‌رزکرا،ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانى تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه،خــواش زنان و به‌ئاگایه به‌سته‌مکاران،ئنجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان وتى:ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستى خوا بڕیاریداوه‌و (طالوتى) ڕه‌وانه کردووه که‌پاشاو سه‌رکرده‌تان بێت،که‌چى هه‌ندێکیان وتیان:چۆن ئه‌وه ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌وه،ئێمه شایسته‌ترین به‌سه‌رکرده‌یى لـه‌و،ئه‌و ماڵ و سامانێکى زۆرى نیه،پێغه‌مبه‌ره‌که له‌وه‌لآمیاندا وتى:به‌ڕاستى خــوار (طالوتى)ى هه‌ڵبژاردووه و فه‌زڵى داوه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاریه‌کى زۆر‌و لاشه‌یه‌کى به‌هێزى داوه‌تێ،خـواى گه‌وره‌ش پاشایه‌تى ده‌به‌خشێته به‌هه‌رکه‌س که‌بیه‌وێت و شایسته بێت،خــوا فراوانگیرو زانایه..
ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێى وتن:به‌ڕاستى نیشانه‌ى پاشایه‌تى گالوتى ئه‌وه‌یه :سندوقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و ئاسوده‌یى و ئارامى تێدایه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه،هه‌روه‌ها هه‌ندێم پاشماوه‌ى به‌نرخ و که‌له‌پورى تێدایه له‌وه‌ى که‌بنه‌ماڵه‌ى مو‌سا و بنه‌ماڵه‌ى هارون به‌جێیان هێشتووه،فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان،به‌ڕستى هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ته‌واو هه‌یه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن ..
گالوت سه‌ربازانى جیاکردنه‌وه‌و پێى وتن وائێمه ده‌ڕۆین،بێگومان خــوا له‌ڕێى گوزه‌رماندا تاقیتان ده‌کاته‌وه به‌ڕوبارێک،جا ئه‌وه‌ى لێى بخواته‌وه ئه‌وه سه‌ربازى من نیه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌وه‌ى نه‌ێچێژێت یان ته‌نها لوێچێکبه‌ده‌ستى خۆى بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستى سه‌ربازى منه ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین زۆربه‌یان له‌ئاوى ڕووباره‌که‌یان خوارده‌وه،که‌مێکیان نه‌بێت،جا کاتێ لێى په‌ڕینه‌وه خۆى و ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێنا بوو له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێکیان وتیان:ئه‌مڕۆ زه‌حمه‌ته ده‌ره‌قه‌تى جالوت و سه‌ربازانى بێین،به‌لآم ئه‌وانه‌ى دڵنیابوون
که‌به‌خزمه‌ت په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌نه‌وه وتیان، مه‌ترسن چونکه چه‌نه‌ده‌ها جار ده‌سته‌ى که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ى زۆردا به‌فه‌رمانى خوا‌و خوا یاوه‌رى خۆگرو ئارامگرانه..کاتێک له‌به‌رامبه‌ر جالوت و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان نزایان کرد‌و وتیان:په‌روه‌ردگارا خۆگرى و ئارامگریمان پێببه‌خشه،دڵ و ده‌روون و پێکانمان دامه‌زارو بکه‌و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزى بێباوه‌ڕاندا،ئه‌وسا ئیتر به‌فه‌رمانى خوا له‌شه‌کرى جالوتیان به‌زاندو داود جالوتى کوشت،له‌وه‌و دوا خواى گه‌وره پاشایه‌تى و دانایى پێبه‌خشى و هه‌رچى ویستى بوو فێرى کرد،خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له‌خه‌ڵکى به‌هه‌ندێکى دیکه له‌ناو نه‌بات،هه‌ر هه‌موو سه‌رزه‌وى پڕده‌بێت له‌تاوان و خراپه،بلآم خواى گه‌وره فه‌زڵ و ڕێزى زۆره به‌سه‌ر گرۆى ئاده‌میزاد،ئه‌وانه‌ى که‌باس کران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ى خواى گه‌وره‌ن به‌ڕاستى و دروستى به‌سه‌رتردا ده‌ێخوێنینه‌وه،به‌ڕاستى تۆ ئه‌ى محمد(ص)یه‌کێکى له‌خاوه‌ن په‌یام،ئه‌م ئایه‌تانه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌جه‌نگ پێویسته بۆ پاراستنى به‌رنامه‌ى خوا و ترسنۆکه‌کانیش ناتوانن ڕۆڵى خۆیان تێدا ببینن له‌م بواره‌دا و به‌که‌ڵکى به‌رپرسیارى نایه‌ن له‌زه‌ویدا.

