ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كام عیبادەتە چاكترە؟... عيباده‌ت

كام عیبادەتە چاكترە؟... عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى ///لە بەشی پێشەوەی ئەم باسەدا بەدرێژی باسی جۆرەكانی عیبادەت و بەندایەتی هەموو ئەندامەكانی جەستەمانكرد.. ئێستا بابزانین كام عیبادەت و بەندایەتی چاكترو لە پێش ترەو پاداشتی زۆرترە لای خوای گەورەو پەروەردگار؟, ئیبن قەیم رەحمەت خوای لێ بێ لە كتێبی(مدارج السالكین)دا زۆر بەجوانی وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوەو دەڵێت: خەڵك لە پلەی  چاكترین عیبادەتی خوا دەكەن, لە پێشترن بۆ لە خۆبوردەیی و تایبەتمەندی, ئەوانیش چوار جۆرن:                                                            
   جۆری یەكەم: بەسوودترین و چاكترین عیبادەت لایان ئەو عیبادەتانەن لەسەر نەفس قورس و گرانن, لەبەر ئەوە دوورترین شتن لە هەواو ئارەزووی نەفسەوە, ئەوەش لای ئەوان حەقیقەتی بەندایتی و خوا پەرستییە.                                                         
هەروەها دەڵێن: پاداشت بەگوێرەی ماندوو بوونە.                                          
   جۆری دووەم: دەڵێن: چاكترین عیبادەت زوهد و دنیا نەویستی و خۆیەكلایی كردنەوەیە بۆ خوا, كەمكردنەوەو فەرامۆشكردنی خۆشی و رابواردن و لەزەتەكانیەتی, مەگەر ئەوەندە نەبێت بۆ مەبەستی خواپەرستی بەكاربهێنرێت. ئەوانیش بوون بەدوو بەشەوە:                             عاممەیان(عوامهم): گومانیان وایە ئەوە ئەوپەڕی ئامانج و مەبەستە و, بەتوندی گرتویانەو كاری پێدەكەن و, خەڵكیشی بۆ بانگ دەكەن, دەڵێن: ئەوە چاكترە لە پلەی زانیاری و خوا پەرستی, لایان وایە دنیا نەویستی و زوهد لە ژیاندا چڵەپۆپەی مەبەست و مورادی عیبادەتە.                      تایبەتەكانیان (خواصهم): بۆچوونیان وایە ئەو دنیا نەویستیە مەبەستە كە گۆشەگیری و بەرەو پیری رۆشتنی دڵە بەرەو لای خوا, پەیوەست بوونی دڵە بە خواوە, خاڵی كردنەوەی دڵە بۆ خۆشەویستی خواو, گەڕانەوەیە بۆ لای, پشت و پەنا بەستنە بە خواو, سەرقاڵ بوونە بە رەزامەندی خواوە.         چاكترین عیبادەت و بەندایەتی لای ئەوان زیكرو یادی خوایە بەدڵ و بەزمان بە بەردەوامی, سەرقاڵ بوونە بە چاودێری خوا بەسەریانەوە, جگە لەمانەش مایەی پەڕاگەندەیی و پەرێشانی دڵن..                                                                          
   جۆری سێیەم: لایان وایە ئەفزەڵ ترین و چاكترین عیبادەت:  ئەوانەن سوودو قازانجی زۆریان هەیە بۆ خەڵكانی تر, لایان وایە خزمەتكردنی هەژارو بێدەرەتان, سەرقاڵ بوون بە بەرژەوەندی خەڵكەوە, هەڵسوڕاندنی كارو بارەكانیان و دابین كردنی پێویستیەكانیان و یارمەتی دانیان بە ماڵ و سامان, قەدرو رێزگرتنیان سوودی زۆرە, بەرگری لێ دەكەن و كاری لەسەر دەكەن. بەڵگەشیان ئەم فەرموودانەی لای خوارەوەیە:                                             
  * (فضلُ العَالِمِ عَڵی العَابِدِ كَفَضلِ القَمَڕ عَڵی سَائِڕ الكَۆاكِبِ..) . واتە: گەورەیی و چاكێتی شەرع زان بە سەر بەندەی خوا پەرستدا وەك چاكێتی و جوانی مانگ وایە بە سەر هەموو ئەستێرەكانەوە..
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بە ئیمام عەلی فەرموو: (ڵئِن ێهدی الله بِكَ رَجُلاً واحِداً خَیرٌ ڵكَ مِن حُمڕ النِعَمِ) . واتە: ئەگەر خوای گەورە لەسەر دەستی تۆدا هیدایەتی یەكێك بدات چاكترە بۆت لە گەلە وشتری سور.                                                               
   بێگومان ئەو فەزڵ و چاكەو خێرەش بۆ سوود گەیاندنی زۆرە.                                                    
  * (مَن دَعَا الی الهُدی كَانَ ڵهُ مِنَ اڵاجڕ مِپلُ أُجوڕ مَن تَبِعَهُ, لا ێنقُصُ ژلِكَ مِن أُجرهم شَیئاً..) . واتە: هەركەسێك بانگەواز بكات بۆ رێگای هیدایەت و, هیدایەتی كەسێك بدات پاداشتی لەسەر وەردەگرێت وەك چۆن ئەو كەسە خۆی پاداشت وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لە بەشی ئەو كەم بكاتەوە.                                                                                       
  * (ۆإنَّ العَالِمَ ڵێسْتَغْفِرُ ڵهُ مَنْ فِی السَّماۆاتِ ۆمَنْ فِی اڵارْچِ حَتَّی الحیتَانُ فی المَا‌وِ..) . واتە: هەموو ئەوانەی كە لە ئاسمانەكان و زەویدان داوای لێ خۆشبوون دەكەن بۆ شەرع زانەكان تەنانەت ماسیش لە دەریادا.                                                                  
   بەڵگەیەكی تریشیان ئەوەیە دەڵێن: خاوەنی عیبادەت كە مرد ئیتر كردەوەكانی دەپێچرێتەوەو خێرو چاكەی پێناگات, بەڵام خاوەنی ئەو عیبادەتانەی كە سوودیان بۆ خەڵك هەیە كردەوەكانی بەردەوامە لە دوای مردنی خاوەنەكەیان.                            
   بەڵگەیەكی تریشیان ئەوەیە دەڵێن: پێغەمبەران بۆ ئەوە رەوانەكراون چاكە بكەن لەگەڵ خەڵكداو هیدایەتیان بدەن و رێگای خواپەرستیان نیشان بدەن و سوودی دنیاو قیامەتیان پێ بگەیەنن, بۆ ئەوە رەوانە نەكراون گۆشەگیربن و داببڕێن لە خەڵك و بۆ خۆیان عیبادەت و خواپەرستی بكەن لە خەڵوەتدا.                                                                                          
   هەر لەبەر ئەوەش بوو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رێی نەدا بەو كەسانەی ویستیان خۆیان یەكلایی بكەنەوە بۆ عیبادەت و واز لە تێكەڵی خەڵك بهێنن!!.                                                           
   جۆری چوارەم: دەڵێن بۆ هەموو كاتێكی دیاریكراو عیبادت و بەندایەتیەكی چاكترو تایبەت هەیە؟ هەموو كاتێك كارو كردەوە بكرێت بۆ رەزامەندی خوا بەپێی ئەو كاتەی كە دەبێت تێیدا ئەنجامبدرێت:                                                                           
 كاتی جیهادو تێكۆشان: چاكترین عیبادەت جیهادو تێكۆشانە لە پێناوی خوای گەورەدا, هەرچەندە بشبێتە هۆی فەوتانی زیكرو ئەورادەكان, شەونوێژ و رۆژوو, بەڵكو تەواو نەكردنی نوێژە فەرزەكانیش لە هەندێك كات و حاڵەتدا.                                                         
   كاتی میوانداری: سەرقاڵ بوون بە میوانەوە لە ویردە موستەحەببەكان چاكترە.                                                                  
   كاتێك ماڵ و مناڵ پێویستیان بە تۆیە چاكترین بەندایەتی ئەوەیە كارەكانیان بەڕێ بكەیت و لە هەق و مافی خۆیان بێبەشیان نەكەیت.                                               
  كاتی بەرەبەیان: چاكترین عیبادەت قورئان خوێندن و نوێژكردن و خوێندنی زیكرو یادەكانی بەیانیانە, تەوبەو پەشیمان بوونەوەیە.                                         
  كاتی رێنمایی و فێركردنی كەسی نەشارەزا:  چاكترین عیبادەت فێركردنی و شارەزاكردنی و سەرقاڵ بوونە بەو كەسە نەشارەزایەوە.                                                                
  كاتی بانگدان: وازهێنانە لە ویردەكان و وەڵام دانەوەی بانگ بێژەكەیەو چوون بەرەو مزگەوتە بۆ نوێژی جەماعەت.                                                                                   
   كاتی پێنج فەرزەی نوێژ: هەوڵدانە بۆ بە ئەنجام گەیاندنیان لە كاتی خۆیاندا بە چاكی و بە تەواوی, پێش وەخت ئامادەبوون, یا دەرچوونە بەرەو مزگەوت, تا مزگەوت دوورتریش بێت خێرو پاداشتی زیاتری هەیە بۆ بەندەكانی خوا.                                                             كاتێك هەژارێك پێویستی بە تۆیە: گەر بەماڵ و سامان و جەستە بە رێزەوە بە هانایەوە بچیت و پێویستیەكەی بۆ دابین بكەیت, ئەو لەخۆبردوویە لە زیكرو ئەورادەكان و گۆشەگیری چاكتر و باشترە.                                                                                                 كاتی قورئان خوێندن: چاكترین عیبادەت و بەندایەتی ئەوەیە بەرەوانی و بە دڵێكی بێدارەوە بیخوێنیت و, وابزانیت لەگەڵ تۆ دەدوێت, دڵت كۆكەرەوەو ئامادەی بكە بە ئاگاییەوە گوێی بۆ راگرەو سوربە لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانەكانی, زیاتر لەو كاتەی كە نامەیەكت لەلایەن پاشاو فەرمانڕەواوە بۆ دێت كە چۆن خۆتی بۆ ئامادە دەكەیت تا بیخوێنیتەوەو بزانی داوای چی ئەكات تا بۆی جێبەجێ بكەیت.                                                                    
   كاتی وەستان لەسەر كێوی عەرەفات: چاكترین عیبادەت و خوا پەرستی پارانەوە و زیكرو یادی خوا و ملكەچی و گەردنكەچییە بە بێ رۆژووگرتن, چونكە دەبێتە هۆی لاوازكردنی خاوەنەكەی.                                                                  
   لە كاتی دە رۆژی یەكەمی مانگی (ذی الحِجە)دا: چاكترین عیبادەت زۆر وتنی: (الله اكبر)و, (لا الە الا الله)و, (الحمد لله)یە, چاكترن لە جیهاد كردن بە مەرجێك جیهادەكە  فەرزی عەین نەبێت.                                                             
   كاتی دە شەوی كۆتایی مانگی رەمەزان: مانەوە لە مزگەوتدا (الإعتكاف) بەشەوو رۆژ, بە بێ تێكەڵاوی و سەرقاڵ بوون بە خەڵكەوە, لە پێشتر و چاكترە لایان لە فێركردنی قورئان و زانیاری بە خەڵك, لای زۆربەی زانایانیش هەر وایە.                                                       كاتی نەخۆشی یان مردنی برایەكی موسڵمان: سەردانیەتی لەكاتی نەخۆشی و, كاتێكیش مرد شتن و نوێژ لەسەركردنی و بردنی بۆ گۆڕستان و شاردنەوەی چاكترە لە گۆشەگیری.                                                                      
   كاتیك خەڵك ئازارت ئەدەن یان بەڵاو ناخۆشیەك دێتە رێگات: چاكترین عیبادەت ئەوەیە خۆراگربیت بەرامبەر ئازارو مەینەتیەكانیان و تێكەڵاوییان بكەیت, خۆت كەنارگیر نەكەیت لێیان, چونكە ئەوە چاكترو خێرترە بۆت لەوەی دووركەویتەوە و تێكەڵاوییان نەكەیت.
   كەواتە لە هەموو كات و حاڵەتێكدا پێویستە رەچاوی رەزامەندی خوا بكرێت, سەرقاڵی ئەو واجبانە بن لەو كات و حاڵەتەدا واجبە جێبەجێ بكرێن.. ئەوانەش ئەو كەسانەن خاوەنی عیبادەتی سەربەستن, بەڵام سێ جۆرەكەی تریش لەو كەسانەن خاوەنی عیبادەتی پابەند بوونن, هەركاتێك یەكێكیان لەو جۆرە عیبادەتە لایدا كە پێوەی پابەندە ئەو كاتە خۆی وادەبینێت وازی لەو عیبادەتیە هێناوە و كەموكوڕی تێدا كردووە, لەسەر یەك شێوە عیبادەت ئەكات.
   بەڵام ئەوانەی خاوەنی عیبادەتی سەربەستن باوەڕیان وایە هیچ بەندایەتیەك كاریگەری نابێت بۆ بەندایەتیەكی تر, مەبەستی ئەو تەنها رەزامەندی خوایە بە تەنها لەهەر كات و حاڵەتێكدا بێت لەو خولگەیەدا ئەخولێتەوەو بەردەوام بە پلەكانی خواپەرستیدا سەردەكەوێت, هەركاتێك پلەیەك بەرز بوویەوە هەوڵ ئەدات بۆ پلەیەكی بەرزتر, ئەوەش رەوشت و داب و نەریتیانە تا دەگەنە كۆتایی مەنزڵ.. ئەگەر زانایان ببینی دەبینی لەگەڵیانن, ئەگەر تێكۆشەران ببینی دەبینی لەگەڵیانن, ئەگەر ئەوانە ببینی زیكرو یادی خوا ئەكەن دەبینی لەگەڵیانن, ئەگەر پیاو چاكان و راستگۆیان ببینی دەبینی لەگەڵیانن, ئەگەر ئەوانەی ئەهلی مانەوەن لە مزگەوتدا ببینی دەبینی لە گەڵیانن.. بەراستی ئا ئەوانە خەڵكانی پلەو مەقامی

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز