سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چارەسەری هەڵچوونەكان.... لهقورئاندا
نووسينى/سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///ئامارەكان پێمان ڕادەگەیەنن كە ساڵانە تەنها لە ئەمریكا زیاتر لە (300هەزار) مرۆڤ كتوپڕ بە جەڵتەی دڵ دەمرن. توێژینەوەكان دەریدەخەن كە توڕەیی و هەڵچوون هۆی سەرەكین بۆ زۆر لە نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن و ڕاڕایی دەروونی.
بەڵام زانایان چۆن پێشنیاری چارەسەری ئەم گرفتە دەكەن كە لە ناڕەحەتترین ئەو كێشانەیە كە بەنزیكەیی هەموو مرۆڤەكان پێوەی گرفتارن؟ زانایان جەخت دەكەنەوە لەسەر بایەخی ڕامان و هێوربوونەوە (إسترخا) و هەندێجاریش پێداگری لەسەر دووركەوتنەوە لە سەرچاوەی توڕەیی و هەڵچوونەكان دەكەن... هەندێك لە توێژەران وادەبینن چارەسەری توڕەیی بە مەشقكردن دەبێت لەسەر توڕە نەبوون!!
من بینیم كتێبی خوا پێش ئەو زانیاریانە كەوتووە لە قسەكردن لەسەر چارەسەری ئەم كێشەیە. هەر مرۆڤێك كە توڕە دەبێت، لێدانەكانی دڵی زیاددەكات و پەستانی خوێنی بەرزدەبێتەوە، قورئانی پیرۆز جەخت دەكاتەوە لەسەر بایەخی ئەوە كە دڵت ئاسودە و ئارام بكەیت و هەر نیگەرانی و ڕاڕایی و زیادە لێدان یان پتربوونی بڕی خوێن كە دڵ پاڵی دەدات، دووربخەیتەوە، بەڵام ئاخۆ ئەم ئارامیە چۆن بەدەست بێنین؟!
فەرمانێكە لەوپەڕی سانایدا، هەر كات هەڵچوویت یان توڕە و ڕاڕا بوویت، هێندە بەسە یادی خوا بكەیت و مەزنی بەدیهێنەری توانا بێنیتە یاد، بەو كارەت ئەو شتەی لە پێناویدا هەڵچوویت لەلات بچووك دەبێتەوە. هەربۆیە پەروەردگار دەربارەی سیفەتێكی گرنگ كە پێویستە هەموو باوەڕدارێك هەیبێت، دەفەرموێت:{الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْڕ اللَّهِ أَلَا بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (28)} [الرعد] واتە: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەكەی خوای پەروەردگار، ئاگاداربن دڵەكان هەر بە قورئان و یادی خوا خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە.

