سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کێ له دونیا‌و ئاخیره‌ت خه‌ساره‌تمه‌ند نابێت :سوره‌تی ( العصر )
عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
یه‌كه‌م :( آَمَنُوا) هه‌موو خه‌ڵكی له‌تیاچووندان ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه باوه‌ڕیان هێناوه، باوه‌ڕیان هێناوه به خوای گه‌وره وبه‌تاك و ته‌نهایی ده‌یپه‌رستن وهیچ شتێك ناكه‌ن به هاوه‌ڵ و شه‌ریكی له‌په‌رستندا، ووشه‌ی ئیمان له‌م ئایه‌ت پیرۆزه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی هاتووه، ئیمانیش له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی‌دا بریتیه له باوه‌ڕ بوون به‌هه‌ر شه‌ش پایه‌و كۆڵه‌كه‌كه‌ی ئیمان كه به ( أركان الإیمان) ناسراوه ، ئه‌وانیش باوه‌ڕ بوون به‌خوای گه‌وره و فریشته‌كان وكتێب و په‌ڕاو نامه ئاسمانه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به‌پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر به‌خێر وشه‌ڕی .
دووه‌م : ( وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ) واته : له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌شیان كاروكرده‌وه‌ی چاك وباشیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كاروكرده‌وه‌ی باشیش ئه‌وه‌یه كه دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی تێدا بیت وه‌ك زانایان باسیان كردوه ئه‌وانیش ( الإخلاص ) واته ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت له‌گه‌ڵ ( إتباع ) واته به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت كه پێغه‌مبه‌ری خودا – صلی الله علیه وسلم _ كردوونی به‌بێ هیچ زیاد وكه‌م كردنێك .
سێهه‌م : (وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ) یه‌كێكی تر له سیفه‌تی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه هه‌میشه ئامۆژگاری یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌هه‌ق وڕاستی، كه‌مه‌به‌ست لێی ئامۆژگاریكردنه به باوه‌ڕهێنان و پێویستیه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌رمان كردن به‌كاروكرده‌وه‌ی چاكه و قه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه، خوای گه‌وره له‌ئایه‌تێكی تردا ئه‌م مه‌به‌سته‌مان بۆ ڕوونتر ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت : (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍأُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ )واته : ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕداران چاكترین كه‌سانێكن كه خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ گه‌یاندنی ئایته‌كه‌ی به‌كه‌سانی تر, كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به‌چاكه و قه‌ده‌غه‌ش ده‌كه‌ن له‌خراپه .
كه‌واته ئه‌ه‌م وه‌صیه‌ت كردنه ده‌بێت كاری هه‌میشه‌یی باوه‌ڕداران بێت له‌ژیانیاندا، ئه‌ویش له‌به‌ر دڵسۆزیان بۆ كه‌سانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌ترسیه‌كانی دواڕۆژ وترساندیان له ئه‌نجامه‌كانی تاوان و گوناهـ ودووركه‌وتنه‌وه‌یان لێی بێگومان خۆشبه‌ختی دونیا و دواڕۆژی تێدایه، خۆشبه‌ختیه‌كی هه‌تا هه‌تایی كه هه‌رگیز ناڕه‌حه‌تی وناخۆشی به‌دوادا نایه‌ت، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار و به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تاییه .
چواره‌م :(وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْڕ) یه‌كێكی تر له‌و سیفه‌ته جوانانه‌ی ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌دا هه‌بێت كه خه‌سارۆمه‌ند نابن وله‌گۆرهی ڕزگاربووه‌كان ده‌بن ئه‌وه‌یه كه ئامۆژگاری یه‌كتریش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆگری وئارامگرتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دونیا خۆی كێڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانه پێویستیه‌كی باشیشی به ئارامگرتن هه‌یه، ئارامگرتنیش شێوازی هه‌یه، وه‌ك ئارامگرتن له سه‌ر طاعه‌ت و عیباده‌ته‌كانی خوای گه‌وره، بێگومان طاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵیه‌كان ئارامگرتنیان ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانیان ئه‌وه‌گه‌رنا مرۆڤ زۆر قورس ده‌بیت له‌سه‌ریان و ناتوانێت وه‌ك خۆی بیانكات، بۆ نموونه : ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا و هه‌ستان له‌خه‌وێكی شیرین و ڕۆشتن وملی ڕێگرتنه به‌ره‌و مزگه‌وت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار صه‌بر وئارامی نه‌بێت خۆی له‌خۆیدا قورس وگرانه ئه‌وجا با شه‌یتانی نه‌فرین لێكراویش بوه‌ستێت كه چه‌ند له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕداری گرانتر ده‌كات.
یان ده‌ركردنی زه‌كات وصه‌ده‌قات وخێركردن له‌ماڵ و سه‌روه‌ت وسامان ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارامی نه‌بێت و خۆی وا رانه‌هێنیت كه چاوه‌روانی پاداشتی زۆر گه‌وره تر بكات لای په‌روه‌ردگاری بێگومان له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی قورس وگرانه ماڵی خۆی كه به‌ئاره‌ق و ناره‌حه‌تی په‌یدای كردوه بیدات به‌كه‌سانی تر .
یان ڕۆژوو گرتن كێ هه‌یه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و خاتری خوای گه‌وره نه‌بێت ئارام بگرێت كه یه‌ك مانگێ ڕه‌به‌ق ڕۆژ هه‌تا ئێواره دوور بكه‌وێته‌وه له هه‌موو خۆشی ومه‌له‌زاتی دونیا ؟!!
جابرای به‌ڕێزم ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌كانی په‌روه‌ردگارت چونكه به‌ڕاستی ئارامگرتن له‌سه‌ریان كارێكی گران وقورسه وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلا عَلَى الْخَاشِعِينَ ) { البقرة: 45}.
جۆرێكی تر له ئارامگرتن بریتیه له ئارامگرتن له‌سه‌ر حه‌رام وقه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، چونكه ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ش به‌ڕاستی كه‌سی ڕاستگۆی ده‌وێت ڕاستگۆ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌ردگاری به‌چاودێری خۆی بزانێت وهه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌بیر بێت كه تام وچێژ و له‌زه‌تی گوناهـ وتاوان هه‌ر ئه‌و ساته كه‌مه‌یه كه خه‌ریكی ئه‌و تاوانایه به‌تایبه‌تی تاوان و گوناهی بێ ڕه‌وشتی و فاحه‌شه‌كردن – خوای گه‌وره به‌دوورمان بگرێت – جا خوشك وبرای ئازیزم ئه‌وه بزانه به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ و تێكۆشانی ده‌وێت و دۆزه‌خ وخودا له‌خۆڕه‌نجادنیش زۆر ئاسانه به‌ڵام مه‌صائیب وپاشه‌ڕۆژی خراپ چاوه‌ڕوانیه‌تی، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (حفت الجنة بالمكاره، وحفت النار بالشهوات ) { رواه مسلم }واته : به‌هه‌شت به‌ناخۆشی وناڕه‌حه‌تیه‌كان ده‌وره دراوه - واته : به‌رده‌وام بوون له عیباده‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌رامه‌كان هه‌ڵ وتێكۆشان وئارامگری و خۆ ڕاگی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌حه‌ته بۆ باوه‌ڕدار – هه‌روه‌ها دۆزه‌خیش ده‌وره دراوه به شه‌هوت و ئاره‌زوو بازیه‌كان .
بازرگان ده‌بێت ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكی كڕین وفرۆشتنێك نه‌كه‌وێته‌وه كه قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه به‌تایبه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له‌و مامه‌ڵانه‌ی كه سوود و ڕیبایان تێدایه.
لاوه‌كانمان ده‌بێت ئارام بگرن له‌سه‌ر دووكه‌وتنه‌وه له ته‌ماشاكردنی حه‌رام و تێكه‌ڵاوی حه‌رام و ئه‌و شتانه‌ش كه ڕاپێچیان ده‌كات بۆ كه‌وتنه ناو حه‌رامه‌وه .
ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هۆگری شه‌راب و مه‌ی خواردنه‌وه بوون و ئێستا سوپاس بۆ خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان كردووه و وازیان لێهێناوه ده‌بیت خۆڕاگربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر شه‌یتان فریویان نه‌دات و بیانگێڕیته‌وه بۆ سه‌ركاری پێشویان ... و هتد ...
جۆرێكی تر ئارامگرتن ئارامگرتنه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵا و مه‌صائیب و ناره‌حه‌تیانه‌ی كه خوای گه‌وره له‌قه‌ده‌ردا له‌سه‌ری نووسیون، وله‌سه‌ر دڵ وده‌روون قورس و ناره‌حه‌تن و په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی پێ تاقی ده‌كاته‌وه وه‌ك فه‌رمویه‌تی : ( وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّڕ الصَّابِڕينَ- 155- الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ){ البقرة : 155 - 156 }واته : سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ وسامان و مردنی كه‌س وكارو تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن... ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن : ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.
ئه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ست له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆشبه و بمانگێڕه به‌و به‌ندانه‌ی كه خۆت لێیان ڕازیت ویارمه‌تیشمان بده له‌وانه بین كه هه‌میشه كاروكرده‌وه‌ی چاك ده‌كه‌ن وئامۆژگاری یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌هه‌ق و ڕاستی و ئارامگرتن له‌سه‌ر خۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی دونیا .

