ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

عیبادەت قوتی رۆحە...عيباده‌ت

عیبادەت قوتی رۆحە...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى /// مرۆڤ تەنها ئەو بەرگە ماددییە نیە كە دەیبینین و هەستی پێ دەكەین, ئەوەی كە داوای بەشی خۆی دەكات لە خواردن و خواردنەوەكانی سەر زەوی, بەڵكو حەقیقەتی مرۆڤ ئەو گەوهەرە بەنرخەیە كە كردوویەتی بەو مرۆڤە بەڕێز و گەورەیە لەم بوونەوەرەدا, ئەو گەوهەرە بەنرخەش رۆحە..كە زیندوێتی و گەشەكردنی و تەزكیەی بەسراوە بە عیبادەت و موناجاتی خوای گەورەوە. بەردەوام رۆژانە پێویستی بەو قوتەیە وەك چۆن جەستە پێویستی بە خواردن و خواردنەوەیە.                                        
   رۆح لە زمانەوانی ئیسلامیدا بە چەند مانایەك لێكدراوەتەوە لەوانە: ئەوەیە لە مرۆڤ جیا نابێتەوە تا كاتی مردنی دێت, خوای گەورە دەفەرموێت:{وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْڕ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (85)} [الإسراء]واتە: ئەی موحەممەد! پرسیارت لێدەكەن دەربارەی رۆح, پێیان بڵێ:  منیش هیچی لێ نازانم چونكە لە فەرمانە نهێنیەكانی پەروەردگارمە, بە دەسەڵاتی خۆی بەدیهێناوە و, مرۆڤ و گیانلەبەرانی پێ دەجوڵێ و دەژی, ئەو هەر خۆی لێی بە ئاگایە, ئێوە لەبابەت رۆحەوە بەشێكی كەم زانیاریتان پێدراوە.هەروەها مەبەست لە وشەی رۆح: وەحی, جوبریل, قورئان, ئەرك و فەرمان .   لێرەدا ئێمە مەبەستمان لە وشەی رۆح بەو مانایەیە لەبری نەفس دەشێت بەكار بهێنرێت. خوای گەورە دەفەرموێت:{أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ (43)} [الزمر](ابن كپیر)دەڵێت: خوای گەورە لەم ئایەتەدا دووجار باسی مردنی مرۆڤ دەكات, جارێكیان مردنی گەورە كە رۆح لە جەستە جیا دەبێتەوەو دەردەچێت, جارێكیش مردنی بچوكە كە رۆح لە كاتی خەودا لە جەستە جیادەبێتەوە بەڵام كاتێك بەخەبەر هاتەوە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی.هەروەها خوای گەورە ئەو زاتەیە لەشەودا بەندەكانی دەمرێنێت بەوەی خەویان لێدەخات, دەشزانێت لە رۆژدا چ كارو كردەوەیەك ئەكەن, پاشان ئەگەر ویستی لەسەر بوو زیندوویان دەكاتەوە بەوەی بە خەبەریان دێنێتەوە.. وەك لەم ئایەتەدا ئاماژەی بۆ دەكات: {وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَاڕ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (60)} [الأنعام]هەندێك جار رۆح بە مانای نەفس هاتووە وەك لەم فەرموودەیەدا ئاماژەی پێكراوە: (بِاسمِك ربّی ۆچَعْتُ جَنبی ۆبِكَ أَرفَعُه إن أَمسَكتَ نَفسِی فَأَرحَمْها ۆإن أَرسَلتَها فَأَحفَڤها بِما تُحفَڤُ بِه عِبادَكَ الصَالِحِینَ) . واتە: پەروەردگارم بە ناوی تۆوە لەسەرلا راكشام, بەناوی تۆشەوە لە خەو هەڵئەسم و بە خەبەر دێمەوە, ئەگەر نەفسم نەگەڕایەوە بۆ ناو جەستەم و منت مراند ئەوا سۆزو بەزەیت پێیدا بێتەوە, خۆ ئەگەر گێڕاشتەوە بۆ ناو جەستەم ئەوە پارێزگاری لێبكە بەوەی بەندە صاڵح و چاكەكانی خۆتی پێ دەپارێزی. سوننەتە ئەم دوعایە لە كاتی خەوتندا بخوێنرێت.هەروەها وشەی رۆح لە جیاتی وشەی نەفس هاتووە وەك لەم فەرموودەیەدا ئاماژەی پێكراوە: (الحَمْدُ لله الذی عَافَانِی فی جَسَدِی ورَدَّ عَڵیَّ رۆحی، وأَذنَ لی بِذكْرهِ) . واتە: سوپاس بۆ ئەو خوایەی لەش ساغی كردم و رۆحی بۆ گەڕاندمەوەو بواری بۆ رەخساندم و مۆڵەتی پێبەخشیم كە یادی بكەم. سوننەتە لە كاتی لەخەو هەستاندا بخوێنرێت.لەم فەرموودانەوە بۆمان دەركەوت كە نەفس و رۆح هاو واتای یەكن و بەیەك مانا دێن. پەروەردەی رۆحیش بە تێركردنی پێویستیە فیتریەكانی دەبێت, كە ئەویش باوەڕ بوونە بە خواو عیبادەت بۆ كردنیەتی بە تەنیاو بێ هاوەڵ, هەروەها پەیوەندی كردنە پێوەی بە بەردەوامی, كەواتە عیبادەت دەورێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لەو بوارەدا, چونكە عیبادەت پەیوەندی بەندەیە بە خالق و بەدیهێنەریەوە, بە پەروەرگارو بەرۆزی دەریەوە, لەرێگەی ئەم پەیوەندیەشەوە دەبێتە كەسێكی خاوەن تەقواو, ئیمانی زیاد ئەكات, ترسی خوای لە دڵدا دەبێت هەمیشە, هیواو ئومێدی پێی دەبێت..زاناو خواناسی بەناوبانگ ئیبن قەیم دەڵێت: نەفس دەورێكی سامناكی هەیە لەژیانی ئیمانداردا, هەموو نەخۆشییە دەروونیەكان بەهۆی نەفسی بەدكارەوە پەیدا دەبن, چونكە هەر ئەوە ژەنگ هەڵدێنێت و كار دەكاتە سەر هەموو ئەندامەكان بە تایبەتی و لە پێش هەمووشیانەوە دڵ. نەفسی بەدكار هەمیشە حەزو ئارەزووی لە دنیا پەرستی و شوێن هەواو هەوەس كەوتنە, خوای گەورەش بانگەواز دەكات بۆ زاڵبوون بەسەر نەفسداو هەوڵدان بۆ لێ خۆشبوون و چوون بۆ بەهەشت:{فَأَمَّا مَنْ طَغَى (37) وَآثَرَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (38) فَإِنَّ الْجَحِيمَ هِيَ الْمَأْوَى (39) وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى (40) فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى (41)} [النازعات] واتە: ئەو كەسەی سەركەش بێت, ژیانی دنیای هەڵبژاردبێ, ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگایەتی, ئەو كەسەی ترسابێت لە هەڵوێستگەی بەردەم پەروەردگاری و, بەرگری نەفسی خۆی كردبێت لە ئارەزووی خراپە, ئەوە بێگومان بەهەشت جێگایەتی
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز