سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌سه‌رهاتی تۆبه‌ی (ثعلبة)ی کوڕی عبدالرحمن
له جابری کوڕی عبدالله ی (الانصاري) ده‌گێرنه‌وه که فه‌رموویه‌تی: گه‌نجێک له (انصاري) یه‌کان موسڵمان بوو، (ثعلب)ه‌ی کوڕی عبدالرحمن ی ناو بوو، خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ده‌کرد وتابڵێی نه‌رم ونیان و به‌ڕێز بوو له خزمه‌تی دا، ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر (ص) ناردی بۆ کارێکی خۆی، ئه‌ویش به به‌رده‌م ماڵێکی (انصاري)دا تێپه‌ڕی کرد، له ناکاو ئافره‌تێکی (انصاري) بینی که خۆی ده‌شۆرد ئینجا له‌وه‌ش ده‌ترساکه وه‌حی (سروش) بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص)دابه‌زێ سه‌باره‌ت به کاره‌که‌ی ئه‌و بۆیه به‌ره‌و ڕووی خۆی ڕای کرد و وه‌ک که‌سێکی ته‌ریق بوو، یان له که‌سێکی زۆر تاوان بار چونکه چاوی به ئافره‌ته‌که که‌وتبوو، ئینجا رۆیشت بۆ نێو شاخه‌کانی نێوان مه‌که ومه‌دینه له‌وێ مایه‌وه پێغه‌مبه‌ر (ص) (ثعلب)ه‌ی بۆ ماوه‌ی چل (40) دانه رۆژ لێ وون بوو، جوبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌ر پێی گووت: ئه‌ی محمد خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌کات، وه‌پێت ده‌ڵێ: پیاوێک له‌ئوممه‌تی تۆ له نێو ئه‌و شاخانه‌دا په‌نام پێ ده‌گری، پێغه‌مبه‌ر (ص)فه‌رمووی: ئه‌ی عمر ئه‌ی سلمان برۆن (ثعلب)ه‌م بۆ بێننه‌وه، ئینجا گه‌ڕان له کون وقوژبنی مه‌دینه شوانێکی خه‌ڵکی مه‌دینه‌یان بینی پێیان ده‌گوت :ژفافه ئیمامی عمر فه‌رمووی: ئه‌رێ کاکی شوان هه‌واڵی گه‌نجێکت له‌لانی یه هاتۆته نێو ئه‌و شاخانه ناوی (ثعلب)ه‌یه؟ شوانه‌که گوتی: وادیاره تۆ که‌سێکی هه‌ڵاتوو له دۆزه‌خت ده‌وێ؟ ئیمامی عمر فه‌رمووی: تۆَ چون ده‌زانیت که ئه‌و له ده‌ست دۆزه‌خ ڕای کردووه؟ گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رکه بووه نیوه‌ی شه‌و هاته لای ئێمه له‌ناو ئه‌و شاخانه ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری خۆی دانابوو، هه‌ر هاواری ده‌کرد و ده‌یگووت، خۆزگه گیانت له‌گه‌ڵ گیانه‌کان ده‌کێشام، خۆزگه، لاشه‌مت له‌گه‌ڵ لاشه‌کان وه‌رده‌گرته‌وه
ئیمامی عمر فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌ومان ده‌وێ به‌دوای ئه‌و ده‌گه‌رێیین ئینجا شوانه‌که بردنی له‌گه‌ڵ خۆی بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێ به شوێنی که بووه نیوه‌ی شه‌و له‌ناکاو له نێو شاخه‌کان لێیان ده‌رکه‌وت ده‌ستی خۆی له‌سه‌ر سه‌ری دانابوو هه‌ر هاواری ده‌کرد ده‌یگووت: خۆزگه گیانمت له‌گه‌ڵ گیانه‌کان ده‌کێشا، خۆزگه لاشه‌مت له‌گه‌ڵ لاشه‌کان وه‌رده‌گرته‌وه ده‌س به‌جێ عمر بۆی چوو گرتی له باوه‌شی خۆی، (ثعلب)ه گوتی: ئه‌ی عمر پێغه‌مبه‌ر به تاوانی منی زانیوه؟ عمر فه‌رمووی: نازانم، به‌س ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که دوێنێ باسی تۆی کرد ومن و (سلمان)ی نارد به شوێنت.
(ثعلب)ه گوتی: ئه‌ی عمر ! نه‌مبه‌یته لای پیغه‌مبه‌ر (ص) مه‌گه‌ر له‌ناو نوێژ نه‌بێ، عمر به په‌له به‌هاوکاری سلمان ی هاورێی (ثعلب)ه یان برده نێو سه‌فی (ڕيَز) نوێژی موسڵمانان، هه‌رکه (ثعلب)ه ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری بیست له نوێژدا که قورئان ده‌خوێنێ، یه‌کسه‌ر له هۆش خۆی چوو که‌وته خوارێ، کاتێ پێغه‌مبه‌ر (ص)سلامی نوێژی دایه‌وه، فه‌رمووی، ئه‌ی عمر ! ئه‌ی سلمان ! پعلبه چی به‌سه‌ر هات؟ گوتیان: ئه‌وه‌تا پعلبه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (ص)خوا ئینجا پێغه‌مبه‌ر هه‌ستا چووه لای لاشه‌ی جولاندو تاکو به‌خه‌به‌ر بێت ئه‌ویش به‌خه‌به‌ر هات پێی فه‌رموو: ئه‌ی پعلبه بۆ چی رۆیشتی له‌لام ولێک ون بوویت؟ گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گوناهه‌که‌م. فه‌رمووی: ئایا ئه‌ی پعلبه ئایه‌تێکی قورئانت پێ بڵێم بیخوێنی تاکو گوناهه‌کانت بسڕێته‌وه؟ گوتی: به‌لێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رمووی: بڵێ: (ربنا اتنا في الدنيا حسنة وفي الاخرة حسنة وقنا عذاب النار)( ).
پعلبه هه‌رده‌یگوت گوناهه‌که‌م ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌وره‌تره له‌وه، پێغه‌مبه‌ری (ص)فه‌رموی نه‌خێر به‌ڵکو که‌لامی خوا گه‌وره‌تره، پاشان فه‌رمانی پێ کرد که بڕواته‌وه ماڵێ ئینجا هه‌شت دانه ڕۆژ له‌ماڵ که‌وت به‌نه‌خۆشی دواتر سلمان هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئاگاداری پعلبه نیت، به‌ڕاستی خه‌ریکه له‌به‌رئه‌و نه‌خۆشیه ده‌مرێ، فه‌رمووی که‌واته بڕۆن با بچینه لای، ئینجا چووه لای سه‌ری پعلبه‌ی گرت و داینا له‌سه‌ر کۆشی خۆی، به‌ڵام پعلبه نه‌یهێشت یه‌کسه‌ر سه‌ری لابرد له کۆشی پێغه‌مبه‌ر (ص)پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: بۆچی وات کرد؟ گوتی له به‌رئه‌وه پڕه له گۆناهو تاوان، فه‌رمووی چیت به‌سه‌ر هاتووه؟ گوتی: نێوان پێست و گۆشت و ئێسقانم وه‌کو ڕێگای مێڕوله‌ی لێهاتووه.
فه‌رموو: داوای چی ده‌که‌ێت وحه‌ز به‌چی ده‌که‌ێت؟
گوتی: داوای لێ خۆشبوونی خوا ده‌که‌م.
جابر ده‌ڵێ: ده‌س به‌جێ جوبره‌ئیل دابه‌زی وفه‌رموووی: ئه‌ی محمد خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌کات وپێت ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌یه‌م به فراوانی هه‌موو زه‌وی بێته لام به گوناهوتاوان ئه‌وا من به فراوانی هه‌موو زه‌وی ده‌چمه لای به‌لێ بورون ولێ خۆشبوون ئینجا ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ریش پێی گوت: که پعلبه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیست به‌ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد‌و ده‌س به‌جێ گیانی پاکی ده‌رچوو.
پێغه‌مبه‌ر (ص)فه‌رمانی کرد به شۆردن و کفن کردنی کاتێ نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر کرد له‌سه‌ر په‌نجه‌پێه‌کانی ده‌ڕۆیشت پاشان فه‌رمووی: سوێند به‌و خوایه‌ی که به‌ڕاستی ناردووم به پێغه‌مبه‌ر نه‌متوانی قاچه‌کانم به‌ته‌واوی دابنێم له‌سه‌ر زه‌وی له‌به‌ر زۆری هاتنه خواره‌وه‌ی فریشته‌کان بۆ ناشتن و به‌خاک سپاردنی پعلبه ( ).

