سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گرفتی کچێک
له یه‌کێک له قوتابخانه‌کان ئافره‌تێکی مامۆستای خاوه‌ن ڕه‌وشتی جوان و به‌ڕێز هه‌بوو، ڕۆژێکیان هاورێکی خۆی له قوتابخانه‌که پێ ده‌ڵێت: بۆچی زه‌واج ناکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که تۆ هێشتا گه‌نجیت وجوانی و رێکی و پێکیت پێوه‌دیاره؟
کچه‌که گوتی: لێره‌دا هه‌ندی شت هه‌یه ده‌مه‌وێ پێت بڵێم: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که، ئافره‌تێک هه‌بوو پێنچ دانه کچی هه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێ کچی ده‌بوون پیاوه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کرد و هه‌وڵی ده‌دا که لێ جیاببێته‌وه، جارێک له‌ناکاو کچێک‌یان په‌یدا بوو ئه‌میش هه‌ستا بردی بۆ مزگه‌وت له‌دوای نوێژی خه‌وتنیان، له کاتی نوێژی به‌یانیدا که هاته‌وه مزگه‌وت بینی که‌س هه‌لینه‌گرتۆته‌وه خۆی هه‌لێده‌گرته‌وه و ده‌یبرده‌وه ماڵی، هه‌موو رۆژی ئه‌مه حالی بوو، دوای نوێژی خه‌وتنان ده‌یبرده مزگه‌وت و به‌یانیش ده‌یبرده‌وه تاکو حه‌وت (7) دانه رۆژ، وه دایکی ئه‌م منداڵه‌ش قورئانی پیرۆزی به‌سه‌ردا ده‌خوێند تاکو خوا بیپارێزی.
ئه‌و پیاوه تووشی هه‌راسان هات له ده‌ست ئه‌وکاره‌ی، به‌ڵام دایکی منداڵه‌که کچه‌که دڵی زۆر خۆش ده‌بوو، ناچار له‌ماڵ داڵده‌ی دا و به‌خێوی کرد، قه‌ده‌ری خوا وابوو ساڵی ئایینده ئه‌و ئافره‌ته منداڵێکی تری په‌یدا بوو، به‌ڵام ترس هه‌ر له‌وڵی دابوو داخۆ ئه‌م کۆرپه‌له‌یه کچ بێ یان کوڕ، چونکه پیاوه‌که‌ی هه‌رسه‌رزه‌نیشتی ده‌کرد له‌سه‌رئه‌وه، کاتێ منداڵه‌که له‌دایک بوو ئه‌مجاره‌یان کچ نییه به‌ڵکو کوڕه، که‌واته ژماره‌ی منداڵه‌کان له‌وخێزانه‌دا بوو به پێنچ کچ و کوڕێک، دوای که‌مێک یه‌کێک له کچه‌کانی مرد که گه‌وره‌که‌ی بوو، له دوای مردنی ئه‌و کچه خوای گه‌وره کوڕێکی تریشی پێدا، پاشان کچی دووه‌میشی مرد، ئینجا ئافره‌ت منداڵێکی تری په‌یدا بوو ئه‌ویش کوڕ بوو، به‌م شێوه تاکو پێنچ کوڕیان په‌یدا بوون پێنچ کچیشیان مردن کچی شه‌شه‌میان مایه‌وه، ئه‌وکچه که‌باوکی زۆر هه‌وڵی ده‌دا تاکو له‌ناوی ببات به‌ڵام نه‌یده‌توانی، له پاشان دایکیشیان مرد، ئێستا پێنچ براو یه‌ک خۆشک ماون، کچه‌که گه‌وره‌بوو، کوڕه‌کانیش گه‌وره بوون، باوکیشی پیر بوو وای لێهات که پێویستی به کوڕه‌کانی بێت تاکو یارمه‌تی بده‌ن، به‌ڵام کێ ده‌توانێ ئێستا یارمه‌تی بدات خۆ ئه‌وان گه‌نجن ناتوانن خزمه‌تی بکه‌ن یان دایکێک یان کچێکی دڵسۆزی وه‌ک پێویست خزمه‌تی بکه‌ن ئینجا ئافره‌ته‌که به هاورێکانی گوت: ئایا ده‌زانن ئه‌و کچه کێ بوو که باوکی ده‌یویست خۆی لێ رزگاربکات و له‌ناوی به‌رێت، که له‌ناو پێنچ دانه خۆشک ته‌نها ئه‌و مابوو؟
بێگومان ئه‌وه من بووم که خاوه‌ن پێنچ خۆشکی مردوو بووم ئێستا پێنچ برام هه‌ن، بۆیه زه‌واج ناکه‌م و ئه‌و داواکاریه‌تان ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه له کاتێک باوکم هیچ که‌سێکی نییه که سه‌رپه‌رشتی بکات وه‌ته‌واو په‌کی که‌وتووه به‌ئازار ژیان ده‌باته سه‌ر، به‌ڵام من خزمه‌تی ده‌که‌م وهه‌ڵده‌ستم به‌جێ به‌جێ کردنی داواکاریه‌کانی، ئێستاش دوو خزمه‌تکارم بۆ گرتوون که به ته‌واوی یارمه‌تی بده‌ن وتاکو که‌مێک ئازاره‌کانی له‌سه‌ر که‌م بێته‌وه،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێنچ براکانم هه‌ریه‌که‌وه له شوێنێکن، رێگایان دووره زۆربه‌که‌می سه‌ردانی باوکم ده‌که‌ن له‌به‌ر سه‌رقاڵی کاروباریان هه‌یه له مانگی یه‌ک جار سه‌ردانی ده‌کات، وه‌هه‌یه له دوو مانگ جارێ سه‌ردان ده‌کات، ئینجا باوکیشم هه‌رده‌م غه‌مبارو ناڕه‌حه‌ته، هه‌میشه فرمێسک له چاوانی وشک نابێته‌ونه تاکوو وای لێهاتووه له‌به‌ر زۆر گریانی سه‌ره کوڵمه‌کانی هه‌مووی هێلێ ڕه‌شی لێ په‌یدابوونه، ئینجا هاوڕێانم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که غه‌مبارن بۆ له دایک بوونی کچان ئێوه ڕاتان چییه، ئه‌مه ده‌ردی دڵی منه؟( ).
