سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زوبەیری كوڕی عەوام .. هاوهڵانى پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم)
نووسينى/هارون نوخ طه/كتيبخانهى محوى///حەواریی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)زوبەیری كوڕی عەوام (رەزای خوای لێ بێت) یەكێكە لەهاوەڵانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەموسلمانە پێشینەكان بوو لەدوای ئیمامی ابوبكرموسلمان بووە.چوارەم یان پێنجەم كەس بووە كە هاتۆتە نێو ئیسلام لە دە موژدە پێدراوەكەی بەهەشتە.ماڵ و سامانێكی زۆری لەپێناو خوا بەخشیوە گەنجێكی جوان و لێهاتوو بوو زۆر جار (جبرائیل) سەلامی خوای لەسەر بێت لەسەر شێوەی زوبەیر دەهاتە لای پێغەمبەر وەحی بۆ دەهێنا.
عوروەی كوری زوبەیر دەڵێ:خاتو عائیشەی پوورم پێی گووتم:ئەی كوری خوشكم باوكی تۆ زوبەیر لەگەڵ ابوبكر لەو كەسانە بوون كە خوای گەورە سەبارەت بەوان دەفەرموێ: [الَّذینَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ ۆالرَّسُولِ مِنْ بَعْدِ مَا أَصَابَهُمْ الْقَرْحُ لِلَّذینَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ ۆاتَّقَوْا أَجْرٌ عَڤِیمٌ]
واتە: ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی خواو پێغەمبەریان دایەوە لە دوای هەموو ئازارو ئەشكەنجەكانیان كە بەسەریان هاتبوو.بۆئەوانەیان كەچاكەیان كردوپارێزكاربوون پاداشتی زۆرگەورەوبێ سنوورهەیە.
هیشامی كوری عوروە لەباوكی دەگێڕێتەوە دەڵێ: لە رۆژی بەدر بینیم زوبەیری كوری عەوام عەمامەیەكی زەردی لەسەر بووە (جبرائیل) دابەزی لەسەر شێوازی زوبەیر وەكو ئەو عەمامەی زەردی لەسەر بوو.
ئیمامی (عەلی) دەفەرموێ: زاناترین كەس لە جیهادو دانانی نەخشەكانی جیهاد زوبەیرە. ڕێزوقەدری پیاوان لەلایەن پیاوانە.
ئازایەتی زوبەیری كوڕی عەوام لە ڕۆژی (یرموك) لە ئەندازە بەدەربوو ئیمامی(ابن كپیر)دەڵێ: ئەوانەی بەشداریان كرد لە (یرموك) كەشوێنیان دیاربێ زوبەیری كوڕی عەوام بوو لەو ڕۆژەدا لەهەموو هاوەڵانی پێغەمبەر بەرزتر بوو لەهەمو كەسێ زیاتر لێهاتووی وسوار چاكی پێوەدیاربوو بۆیە كۆمەڵێك لە هاوەڵانی هاتنەلای پێیان گووت: بۆ ناڕۆی ئێمەش لەگەڵت بێین هێرشیان بەرینە سەر.؟ زوبەیر گووتی: نەخێر ئێوە خۆتان بۆ ناگیرێ و ئارام ناگرن (بەرامبەر بەهێزی رۆمەكان).گووتیان: بەلێ ئارام دەگرین.
ئینجا زوبەیر لەگەڵیان رۆیشت تاكو ڕووبەڕووی ڕیزەكانی ڕۆم بوون خۆیان بۆنەگیرا ڕاوەستان تەنها زوبەیر چوو بۆ مەیدان كە بینیان ڕیزەكانی رۆمی هەمووی لەت لەت كردو لەلای پشتەوە دەرچوو ئینجا گەڕایەوە نێو هاوەڵانی بۆجاری دووەمیش هێرشی كردە سەریان وای پێ كردن كە جاری یەكەمی پێكردن واتە: ریزەكانی پەرت و بڵاوكردن هەریەكە لەشوێنی خۆیان رۆیشتن ترس دروست بوو لەدڵیان واقیان وڕما لەم سوارچاكە).
لەرۆژەدا تەنها دوو دانە برین لەلاشەی دا هەبوون لەنێوان هەردوو شانی زوبەیر لە غەزای یەرموك و حونەین و ئوحودو خەندەق بەشداری كردووە.

