سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕێحانە (الریحان) لە قورئانی پیرۆزدا
نووسينى سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///لە سەرەتادا دەبێت ئاماژە بەوە بدەین كە ڕێحانە وەك ناوێك بەو ڕووەكانە دەوترێت كە بۆنی خۆشیان هەیە، ڕەنگە مەبەست پێی ڕۆزیش بێت، عەرەب دەڵێت: (خرجنا نطلب ڕیحان الله) واتە چووینە دەرەوە بەدووی ڕۆزیی خوادا.
لە قورئانی پیرۆزدا دوو جار باسی ڕێحانە كراوە لەمیانەی باسكردنی هەندێك بەخششی خوا لەسەر بەندەكانی، پەروەردگار دەفەرموێت:{وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (10) فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (11) وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (12) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (13)} [الرحمن]واتە: زەوی بۆ خەڵك ڕاخستووە و باری هێناوە، چەندین جۆر میوەی تێدا دێتەبەر، هەروەها خورمای خاوەن دەفری گوڵدانی بۆ فەراهەم هێناون، چەندین جۆر دانەوێڵەی خاوەن كا و پەل و پۆدار و بۆنخۆشی بەرهەم هێناوە، جا ئیتر ئەی مرۆڤ و پەری، بە كام لە ناز و نیعمەتەكانی پەروەردگار بڕوا ناكەن، كامەی پەسەند ناكەن.لە ئایەتە پیرۆزەكانەوە دەردەكەوێت كە لە مەزنترین بەخششەكانی خوای پەروەردگار لەسەر خەڵك ئەوەیە ڕێحانەی بۆ بەدیهێناون.
جاری دووەم لە سورەتی (الواقعە)دا هاتووە، كاتێك دەفەرموێت:{فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنْتُمْ حِينَئِذٍ تَنْظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْكُمْ وَلَكِنْ لَا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (87) فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} [الواقعة]واتە: باشە! ئێوە بۆ بیرناكەنەوە، ڕۆژێك دێت كە: ڕۆحتان دەگاتە گەرووتان، ئێوەش بەدەوری ئەو كەسەدا بێ دەسەڵاتانە تەماشا دەكەن و سەرنج دەدەن، لەكاتێكدا كە ئێمە لە ئێوە نزیكترین لێی، بەڵام ئێوە نامانبینن. خۆئەگەر ئێوە زیندوو ناكرێنەوە و پاداشت نادرێنەوە، ئەو ڕۆحەتان دەگێڕایەوە ئەگەر ڕاست دەكەن و دەسەڵاتتان هەیە. جا ئەگەر ئەو كەسەی لە سەرەمەرگدایە لە نزیكان و خۆشەویستانی ئێمە بێت. ئەوە ئیتر خۆشی و كامەرانی و ئاسوودەیی بەهەشتی پڕ لە ناز و نیعمەت چاوەڕێیەتی.
لەڕاستیدا ئەم ئایەتە پیرۆزانە بەڵگەن لەسەر ئەوە كە ئەم قورئانە لە بەدیهێنەری زاناوەیە، چونكە كێ لەئێمە دەتوانێت هەواڵمان دەربارەی حاڵی ئەو كەسە بداتێ كە لە سەرەمەرگدایە؟! كەس نییە ئەو حاڵەتەی ئەزموون كرد بێت، چونكە بەرگەی تاقیكردنەوەكە ناگرێت، كێ دەتوانێت ئەو ساتەمان بۆ شرۆڤە بكات جگە لە بەدیهێنەری مەزن كە زیندووە و هەرگیز نامرێت؟!
ئایەتەكان دەریدەخەن مژدەیەكی باشە بۆ باوەڕدار لەكاتی مردنیدا كە فریشتەكە بە (ریحان) مژدەی پێبدات.

